ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | ||||||
2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 |
9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 |
16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 |
23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 |
30 |
بسم الله الرحمن الرحیم والصلاه و السلام علی حبیبنا و سیدنا محمد و آله وصحبه
شێخ جەلالەدین سیوتی رحمه الله لە کتێبەکەیدا به نێوی(تأیید الحقیقه العلیه) سەبارەت بە سۆفیگەری، ئاوا دەفەرموێت:
سۆفیگەری لە جەوهەری خۆیدا زانستێکی بەرزە و شێوازەکەی پەیڕەوکردنی قورئان و سوننەتی پێغەمبەرەو واز هێنان لە بیدعە و خورافات و ڕزگاربوونە لە ئیگۆ(نەفس) و ئارەزووی ناشەرعی و بەرژەوەندییە جەستەییەکان.
و تەسلیم بوون بە خودا و حوکمی خودا و گەڕان بەدوای خۆشەویستی خودا و بە کەم سەیرکردنی ئەوەی خۆشەویستی خودا نییە.
وە ئەمەش ڕاستییەکی ترە کە ئەمڕۆ هەندێک گروپ چوونەتە ناو ئەم میللەتەوە و لە ڕووی ڕواڵەت و پێکهاتەی جەستەییەوە خۆیان هاوشێوەی ئەوان(ئەولیای خودا)کردووە، بەڵام دوورن و بێ ئاگان لە ڕاستی سۆفیگەری و تەسەووف و ئەمەش خۆی بووەتە هۆی گومان و بێ متمانەیی بە تەواوی سۆفیان و تەسەووف
لەم کاتەدا پێویستە و واجبە له سەر گەوره زانایان خەلکی عەوام ڕێنوێنی بکەن بۆ جیاکردنەوەی ئەهلی حەقیقەت و ئەهلی درۆ.
هەندێک بابەتی به ناو عەقیدەی سۆفیگەری هاتوونەتە ناو خەڵکەوە، کە ناهاوسەنگن و پێچەوانەی شەریعەتی پیرۆزن، و زانایانی شەریعەت ناتەبایی دەکەن لەگەڵ ئەو عەقیدە ناپاکانه
لێکۆڵینەوەش لەسەر ئەو بابەتانە کراوە، ئەوە ڕوون و بەرچاوە کە گەوره پیاوانی شارەزای سۆفیگەری (خوای گەورە لێیان ڕازی بێت) ئازاد و پاکن لەم جۆرە بابەت و بیروباوەڕانە.
وە ئەمە قسەی ئەهلی بیدعه و ئەهلی خورافات و مرۆڤە لادەرانەیە کە بە ناوی سۆفیگەرییەوە ئەو بیروباوەڕانە لەناو خەڵکدا بڵاودەکەنەوە
وە خۆیان بە سۆفی و ئەهلی تەسەووف به خەڵک دەناسێنن. بە ڕاستی، ساداتە گەورەکانی سۆفیگەری پاک و دوورن لەم زنجیرە بیروباوەڕ و ڕەفتارە ناشەرعییە
سەرچاوە:
کتێبی (تأیید الحقیقه العلیه شیخ جلال الدین سیوطی ص 57