بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

مەلا حەسەنی دزلی

مەلا حەسەنی دزڵی

زور خوش و کاریگەره _ تکایه بیخویننەوه

کەسایەتیی ناودار و خواناس و شاعیر مەلا حەسەنی دزڵی ماوەیەک لە وڵاتی میسر لە زانکۆی ئەزهەر مامۆسا دەبێ و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و لە گوندی دزڵی نیشتەجێ دەبێ.

.

لەم کاتەدا کە دەگەڕێتەوە تووشی هەژاری و نەدارییەکی زۆر دەبێتەوە. هەر لەم کاتەدا حاکمی هەڵەبجە کە کەسێکی ئینگلیسی دەبێ دەنێرێ بەدوایدا تا بیکا بە سەرنووسەری تایبەتی خۆی و وانەبێژ و قازیی مەحکەمەی هەڵبجە؛

.

بەڵام کاتێ دەگاتە هەڵەبجە، ئەبینێ کە کابرا سەگێکی لە باوشدایە و قسە لەگەڵ مەلا حەسەندا دەکات. مەلا حەسەنی دزڵیش ئەمەی پێ ناخۆش دەبێت و هەموو ئەو پۆستان ڕەد دەکاتەوە و بەم شیعرە وڵامی دەداتەوە:

.

سەر وەک مەسینە سەگ لەسەر سینە

"الخبیثاتُ لِلخبیثین"ـە

.

ئاخر کام ئینسان دەسەبرای سەگە

ڕەفێقی تانجیم پێ ناشیرینە

.

هەر کەسێ سەگی کرد بە هاوخوانی

ئەوە نۆکەری ئینگلیسینە

.

قودرەت و سەروەت جاھ و جەلالات

پێشکەش بەوانەی پێیان شیرینە

.

سەد تف و لەحنەت لە قوربان قوربان

لە ئاغا فەرمووی یەکجارم قینە

.

خۆم زەلیل ناکەم بۆ فلس و دینار

ئەویش لە سایەی عیززەتی دینە

.

پێم خۆشە نانی جۆڕەشی عەباڵ

دۆینەی خەجیجە و فاتە و جەمینە

.

کاڵا و کڵاشی ساختەی هەورامان

نایدەم بە قۆنرەی چەرمی مەکینە

.

ئیسلام و عیززەت عیلم و کەرامەت

کورد و شەرافەت ڕەسمی دێرینە

.

هەیهوو چەن دوورین من و نۆکەری

ئەمەش هەر جۆرێ کاسەلێسینە

.

سەلام سەییدی ویرمەنە دینار

خوویەکی پیس و زۆر ناشیرینە

.

ناکەومە پینەی درۆی ئاغایان

کەوش و کراسی خۆم ئەکەم پینە

.

ئاخر من قورئان وا لەسەر سینەم

"الطّیِّباتُ للطّیّبین"ـە

.

من هەڵۆی لووتکەی بەرزی داڵانیم

هەرگیز وەک قاڵاو ناکەومە چینە

.

«حەسەن» بۆ مەقام نۆکەری ناکا

سەد جار ڕیامە ئەو جۆرە ژینە

.