ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | ||||||
2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 |
9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 |
16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 |
23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 |
30 |
تێڕامان و بیرکردنەوە لە ئایەتێکی قورئانی پیرۆزدا
ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه، ئیمان بهێنن
یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا آمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالْکِتَابِ الَّذِی نَزَّلَ عَلَىٰ رَسُولِهِ وَالْکِتَابِ الَّذِی أَنزَلَ مِن قَبْلُ ۚ وَمَن یَکْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلَائِکَتِهِ وَکُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْیَوْمِ الْآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِیدًا النساء 136
ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه، بهردهوام و دامهزراو بن لهسهر ئیمان به خوا و پێغهمبهرهکهی و بهو قورئانهش که له ماوهی چهند ساڵێکدا دایبهزاندووه بۆ پێغهمبهرهکهی و بهو کتێبانهش که پێشتر ڕهوانهی کردوون، جا ئهوهی باوهڕی نهبێت بهخواو فریشتهکانی و به کتێبهکانی و بهپێغهمبهرانی و بهرۆژی دوایی، ئهوه بهڕاستی گومڕابووه بهئهوپهڕی گومڕایی النساء 136
ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه، ئیمان بهێنن
لەم ئایەتە پیروزەدا خوای گەورە فەرمانی بە باوەڕداران کردووە باوەڕ بکەن ! وە ئەمە سەیرە؟ وەک کەسێک کە کارێک دەکات، پێی بڵێن ئەم کاره بکە ! ئایا ئەم فەرمانە بەدەست هێنانی بەدەست هاتوو نیه؟
لە بەرامبەردا پێویستە بگوترێ ئەم ئایەتە بەڕێزە بەڵگە و هۆکارێکە بۆ شێواز و پلەکانی ئیمان بۆ ئەوەی ئیماندار هەموو ساتێک پلەی ئیمانەکەی زیاد بکات و گەشەکردن و کامڵبوونی ئیمانەکەی بەدەست بهێنێت
ئەم ئایەتە بەرزە لە ڕاستیدا دەربڕینی گواستنەوەیە لە جۆرە جیاوازەکانی ئیمانەوە بۆ پلە باڵا و بەرزەکانی خۆی(ئیمان)
لە ئیمانی ناوەکییەوه (سروشتی)ەوە بۆ ئیمانی دەرەکی ( پشتڕاستکراوە)
لە ئیمانی پشتڕاستکراوە بۆ ئیمانی(قەلبی) بەدڵ
لە ئیمانی دڵەوە بۆ باوەڕێکی کردەیی
لە ئیمانی پراکتیکییەوە(کردەییەوە) بۆ ئیمانی پاک و بێ دووڕوویی
لە ئیمانی تەقلیدییەوە بۆ باوەڕێکی تێگەیشتوو و وەرگیراو
لە باوەڕی زانستییەوە بۆ باوەڕی عەقڵانی
لە ئیمانی عەقڵانییەوە بۆ ئیمانی زانستی
لە تێگەیشتن لە ئیمانەوە بۆ ئیمانی ئینتێستیڤ(شهودی) (موشاهیده)
لە باوەڕێکی ئینتێستیڤەوە بۆ باوەڕێکی لێکۆڵینەوە
لە ئیمانی ناجێگیرەوە بۆ ئیمانی جێگیر
لە ئیمانی بێ چاکە بۆ ئیمانی پڕ لە چاکە
و... دریژەی هەیە
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده