ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | ||||||
2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 |
9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 |
16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 |
23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 |
30 |
اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد
حیجاب
حیجاب گوێڕایەڵی خودا و پێغەمبەری خودایە
خودا فەرمانی بە ژنان کردووە حیجاب بپۆشن
به ئافره‌تانی ئیمانداریش بڵێ: چاویان بپارێزن (له ته‌ماشای نامه‌حره‌م) داوێنی خۆیان بپارێزن له گوناهو جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن جگه له‌وه‌ی که دیاره (وه‌ک ده‌م و چاوو ده‌ست) با سه‌رپۆشه‌کانیان بده‌ن به‌سه‌ر سینه‌و ملیاندا {نور___31}
حیجاب پاکی و تەقوایه
خودا پابەندبوون بە حیجابەوەی کردووە بە نیشانەی پاکی و پاریزکاری
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) به هاوسه‌رانت و کچه‌کانت و ئافره‌تانی ئیماندار بڵێ: که به پۆشاکی باڵا پۆش، خۆیان داپۆشن ئه‌وه له‌بارترین شته که پێی بناسرێن، تا ئازار نه‌درێن و (توشی گیروگرفت نه‌بن)، (59)
حیجاب پاک و خاوێنی و دووری لە پیسبوونە.
خودا دەفەرموێت
ئه‌گه‌ر داوای شتێکی پێویستان (له خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر کرد) له پشتی په‌رده‌وه داوای لێبکه‌ن، ئا ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره چاکتر و پاکتره بۆ دلی ئیوه و ئه‌وانێش [احزاب:۵۳].
حجاب، داپۆشینه
پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: خودا زۆر پەردەپۆش و بێگەردە وە حەزی لە شەرم و پەردەپۆشکردنە وە هەروەها دەفەرموێت: هەر ژنێک جلەکانی لە دەرەوەی ماڵەکەی داکەنێت، خودا پەردەی دەدڕێنێت. {واتە پاداشتەکە لە کردەوەیە} (واتە نهێنی ئەو ژنە ئاشکرا دەکات)
حیجاب تەقوایه
خودا دەفەرموێت:
ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، ئێمه به‌ڕاستی پۆشاکی له‌بارمان بۆ فه‌راهه‌م هێناون، عه‌وره‌ت و ئه‌وه‌ی پێتان ناخۆشه ده‌ربکه‌وێت دای ئه‌پۆشێت، هه‌روه‌ها جل و به‌رگی جوانیش که خۆتانی پێ بڕازێننه‌وه (به‌ڵام بیرتان نه‌چێت) که پۆشاکی ته‌قواو خواناسی چاکتر و خێردارتره
حیجاب ئیمانە
کاتێک کۆمەڵێک ژن لە عەشیرەتی بەنی تەمیم هاتنە لای ئومم المومنین عائیشەی صدیقە "خودا لێی ڕازی بێت" و جلی تەنکیان لەبەردا بوو، حەزرەتی عائیشە خوا لێی ڕازی بێت، فەرمووی: ئەگەر ئیوه ئیماندارن، ئەم جلە جل و بەرگی ئیمانداران نییە. وە ئەگەر ئیماندار نین دەتوانن سوود لەم جلانە وەربگرن
حیجاب حەیایه
رسول الله صل الله علیه وسلم دەفەرموێت: هەموو ئایینێک ئەخلاقی هەیە، ئەخلاقی ئیسلامیش حەیایه. وە لە شوێنێکی تریشدا دەفەرموێت: حەیا لە ئیمانەوە دێت، شوێنی ئیمانیش لە بەهەشتایه
حیجاب کەرامەتە
هەروەها حیجاب لەگەڵ ئەو کەرامەتەدا دەگونجێت کە سروشتی مرۆڤ لەسەری بنیات نراوە.
پیاوێک کە ویژدانێکی پاکی هەبێت حەزی لە چاوی خیانەتکار نییە سەیری ژن و کچەکەی بکات.
سەرچاوه: ماموستا ابوبکر پزشکیان @belo1
وەرمگیراوه: عبدالرئوف اشنویی ممودزاده