بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

حەزرەتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی

حەزرەتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی


دەگیرنەوە کە کاتیک حەزرەتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی شاره زوری، قدس الله سره الشریف،  لە ناوچەی خورمال وانەیان دەوتەوە، پیاوێک لە هیندستانەوە هاتە ئەو ناوچەیە و بە سەختی نەخۆش کەوت.  حەزرەتی مەولانا دەیباتە ماڵی خۆی و ئاگاداری بووە.


کاتێک پیاوی هیندی زانی کە چیتر ناتوانێت بژیت و کاتی مردنی هاتووە،  مادەیەکی لە شووشەکەی دەرهێنا و دایە مەولانا خالید و وتی ئەوه ئیکسیرە،  هەرکات پێویستت بە پارە بوو، بە قەبارەی دەنکە گەنمێک بڕێژە ناو کوپێک ئاو،  هەمووی بۆت دەکاتە زێڕ، دوای ئەوەش پیاوە هیندییەکە خۆی تەسلیمی  دەستی ئەجەل کرد و مرد. ئەم بابەتە زۆر مێشکی مەولانای  سەرقاڵ کرد و ترسی ئەوەی هەبوو بەهۆی ئەم ئەکسێرەوە لە دونیا و دونیاداریدا سەرقاڵ بیت. 


بۆیە چووە نزیک ڕووباری "زەلم" و ئەو مادەیەی فڕیدایە ناو ڕووبارەکەوە، وە دەستبەرداری ئەو گەنجینە گەورەیەی دونیا بوو بۆ ئەوەی نەکەوێتە ناو فیتنەی دونیا و لە ڕیگای ڕاست لابدات.


سەرچاوە:

کتیبی یادی مردان "علامه  مامۆستا مەلا عەبدولکەریم موده ررێس"

حەزرەتی مەولانا خالید قدس الله روحە

باخچەی بۆن خۆشان

حەزرەتی مەولانا خالید نقشبندی قدس الله روحە ئەفەرمێ :


کاتێ لە سەفەری هیندستان هاتمەوە ڕێگەم کەوتە دێیەک ، خەڵکی ئەو دێیە پێیان ووتم لـەم دێیەدا (زاتێکی زۆر عەزیز هەیە)ماوەی ۱۴ساڵە هیچی نەخواردوە و نەخەوتووە ، وە ڕوو بە قیبلە لە حوجرەکەی خۆی دانیشتوە لەگەڵ هیچ کەس قسە ناکات ، بـەڵکو دەوروبەری ئەو جێگەی نزیکی ئەوە وێرانە لە سام و هەیبەتی ئەو زاتە کـەس ناتوانی بەو گەڕەکەدا تێپەڕێ .


حەزرەتی مەولانا خالید فەرمووی من زۆر بە ئارەزوەوە بۆ چاو پێکەوتنی دیداری ئەو نیەتی زیارەتم کرد ئەوانە کە لەوێ ئامادەبوون نەیان هێشت ووتیان مەڕۆ ئەمریت گوێم پێ نەدان و بەرەو مەنزڵەکەی کەوتمە ڕێ لە هەوەڵەوە هەیبەتێ لێی ڕوودام قاچم بە یەکا پێچرا وە ئەندامم سست بوو.


 داوای کۆمەکی و ئیستیمداد و بە هانا چونم لە هیممەتی گەورە گەورانی تەریقەی نەقشبەندی کرد وە خۆمم گەیاندە قاپی حوجرە کەی لەوێدا دوو ئەوەندە ترس دەهشەتم بۆ پەیا بوو، دوبارە پەنام بە ڕۆحانیەتی زنجیرە و سیلسیلەی مەشایەخان بردەوە داخڵی حوجرە کەی بووم ، بەڕاستی بەدەستی ئەو زاتە لە ناو جلە کانیا کە کۆن بوو هەروەک چرایە کی زۆر ڕووناک ئەدرەوشایەوە.


بە ئەدەبەوە ووتم السلام علیک لە جێی خۆی هەستا و فەرمووی و علیک السلام و رحمە الله تعالی وە دانیشتەوە ئیتر هیچی نەووت، لە پاش ماوەیە چاوەڕوانی عەرزم کرد ئەمانەتێکیان داوە بە دەستمەوە که بڕۆم بیگەیێنم بەوانەی کە داوا کاری ڕێگەی خوا ناسینن لوتف و تەوەجوهە بفەرموو شایەد لە بەرەکەت و فەڕ و ئەنفاسی شەریفی تۆوە ئەم ئەمانەتییە بە ئەهلی خۆی بگەیەنم لە وەڵاما فەرمووی: مەولانا خالید بۆ بەغدا بڕۆ ماوەیە تر بە پێوە وەستام ، زۆر موتەحەییر و عەجایب و سەرسام مان چۆن بەسەلامەتی گەڕامەوە.

وە ئەم ڕووداوە نیشانەی ئەوەیە ئەو ماوە هیچی نەخواردوە کەس نەیتوانیوە هاتوچۆی بکات