بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

چیروکی ژنیک و دراوسێیه کەی

ڕۆژێک کوڕێک له خێزانێکی تاڕادەیەک دەوڵەمەند، بینی کە دایکی داوای خوێی لە دراوسێ هەژارەکەی کرد

بە سەرسوڕمانەوە بە دایکی وت دوێنێ کیسەیەکی گەورەی خوێم بۆ کڕیویت، بۆچی داوای خوێی لە دراوسێ دەکەیت؟

دایکەکە وتی: کوڕەکەم دراوسێ هەژارەکەمان هەمیشە داوای شتمان لێدەکات.

ویستم شتێکی سادەیان لێ داوا بکەم کە بۆیان قورس نەبێ ئامادەکاری بکەن.

لە کاتێکدا هیچ پێویستم پێی نییە، بەڵام ویستم وا نیشان بدەم کە منیش پێویستیم بەوانە.

تا هەر کاتێک داوای شتێکیان لێکردین ئاسان بێت بۆیان داوای بکەن، وە شەرم نەکەن

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد و علی اهل بیته بعدد نعمک یا الله

نووسه ر ماموستا عبدالحمید مومنی

مترجمعبدالرئوف اشنویی محمودزاده

https://b2n.ir/f39115