بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

رابیعەی عەدەوییه رَحِمهُا اللّٰهُ تَعَالَى و گەورەیی صلوات

رابیعەی عەدەوییه ژنێکە لە نێو ژنانی ئیسلامدا بە پاکی و تەقوا و داوێن پاکی ناسراوە ڕەنگە بە پێی قسەکانی شێخ عەتتار (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەتوانرێت بە جێگرەوەیەکی باش بۆ مەریەمی دایکی عیسی(علی نبینا و علیه الصلاه و السلام) هەژمار بکرێت.

 

ڕابیعە  بە واتای "چوارەم " دێت و لەبەر ئەوەی چوارەمین کچ بووە که خودای گەوره بە دایک و باوکی بەخشیوە , ناوی "رابیعە"یان پێنا.

دەوترێت ئەو شەوەی  ڕابیعە لەدایک بووە , لە ماڵی باوکیدا تەنانەت قوماشێکیش نەبووە بۆ پێچانی ڕابیعە و دڵۆپێک ڕۆن نەبووە بۆ چەورکردنی ناوکی و هەروەها هیچ چرایەک بو ڕووناکی و بینینی نەبووه.

باوکی چووە ماڵی دراوسێیکان بۆ ئەوەی چرا و جلێکی بۆ بهێنێت بەڵام هەموویان خەوتبوون گەڕایەوە ماڵەوە و خەوی لێکەوت . لە خەودا پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم)ی بینی بە ڕووخسارێکی کراوە پێی فەرموو:

دڵتەنگ مەبە ئەم کچەی تۆ دەبێتە خاتوونێکی بەڕێز کە خوای گەوره له قیامەت شەفاعەتی حەفتا هەزار کەسی ئووممەتەکەم لێ قبووڵ دەکات. پاشان پێغەمبەری خودا (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی:

بچووه لای ئەمیری بەسرە کە ناوی "عیسایه" قسەی منی بۆ  بگێڕەوە بەو نیشانەیە که هەموو شەوێک سەد جار، و شەوی هەینی چوار سەد جار، سەلەواتم بۆ دەنێری .بەلام شەوی هەینی ڕابردوو، نەزرەکەی لەبیر کرد، بلێ بۆ کەفارەتی ئەو لەبیرکردنە چوارسەد دینارت پێبدات

باوکی ڕابیعە بەیانی لە خەو هەڵسا بە فرمێسکەوە خەونەکەی لەسەر نامەیەک نووسی و چووه لای ئەمیری بەسرە و نامەکەی دا بە کەسێک تا بیگەیەنێتە دەستی .

کاتێک ئەمیری بەسرە نامەکەی خوێندەوە ، بۆ سوپاسکردنی که پێغەمبەری خودا(صلى الله علیه وسلم) یادێکی کردووه فەرمانی دا تا دەهەزار درهەم خێر بدەن بە هەژاران . پاشان چوار سەد دیناری زێڕ و پەیامێکی بۆ باوکی ڕابیعە نارد

دەمەوێت بێیتە کۆشکەکەم تاکو زیارەتت کەم _ نازانم _ _ بەڵام هەرچی بیر دەکەمەوە، دەبینم کە کەسێک بەم پێگە و کەرامەتە کە هەڵگری نامەی پێغەمبەرە (صلى الله علیه وسلم) بێتە کۆشکەکەم، شیاو نییە. _ ئیجازه بده با خۆم بێم و خاکی بەر پێت بکەم بە سورمەی چاوەکانم و قەولی لێسەند کە هەر کاتێک شتێکی پێویست بوو جگە لە خۆی له کەسی تر داوا نەکات.

سەرچاوە: : تذڪرة الاولیاء عطار نیشابوری

#سلام_قولا_من_رب_الرحیم