بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

وتەی زانایانی ئایینی

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه و سلم بعدد نعمک یا الله


وتەی زانایانی ئایینی


دوعا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و ئاسانکردنی کارەکە "ان شاءاللە"


ئەگەر شتێک بۆت قورس بوو و تووشی کێشە بوویت، ئەم دوعایە بخوێنەوە:

اللهُمّ لاسَهْلَ إلاّ ماجَعَلتَهُ سَهلاً وأنتَ تَجعَلُ الحَزْنَ إذا شِئتَ سَهلاً سَهِّلْ أمُوری یا ربَّ العالمین


خودایە هیچ شتێک ئاسان نییە جگە لەوەی کە تۆ ئاسانکاری دەکەیت، وە هەرکاتێک ویستت شتە سەختەکان ئاسان دەکەیت، کارەکانم ئاسان بکە پەروەردگاری جیهانەکان.


رواه النووی فی الأذکار و  ابن حبان فی صحیحه برقم (2427) (موارد) وابن السنی برقم (351)

.

ئیمام ئەحمەدی حەنبەل ڕەحمەتی خوای لێ بێت:

"من ڕەزامەندی خەڵکم بەجێهێشت و دواتر توانیم ڕاستییەکان بڵێم"

سیر اعلام النبلاء ۱۱/۳۴

.

چوار کەس دوای مردن قسەیان کرد.

ئیمامی کەمال الدین دامیری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت: چوار کەس دوای مردن قسەیان کرد:


یەحیای کوری زەکەریا صلی الله علیه وسلم کاتێک سەربڕدرا.


حەبیبی نەجاڕ کە وتی خۆزگە گەلەکەم بیانزانیایە.


جەعفەری ته‌ییار  خوای گەورە لێی ڕازی بێت، کاتێک ئایەتی: ولا تَحْسَبَنَّ الَّذِینَ قُتِلُوا فِی سَبِیلِ اللَّهِ...


هه‌رگیز وامه‌زانن و وادامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون و کوژران، مردوون، نه‌خێر وانیه‌، به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون، لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هه‌مه جۆرو تایبه‌ت) به‌هره‌وه‌رن.

.

حوسێن کوری عەلی خوای گەورە لێی ڕازی بێت، کاتێک ئایەتی: سیَعْلَمُ الَّذِینَ ظَلَمُوا أَیَّ مُنْقَلَبٍ یَنْقَلِبُون

.

سه‌رئه‌نجام ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه ده‌زانن که به‌چۆن تێکشکاویه‌ک ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خواو چۆن ژێره‌و ژوور ده‌بن و تیاده‌چن.

 

 سه‌رچاوه:

حیاة الحیوان الڪبری امام ڪمال الدین الدمیری

کەناڵی بیلۆ

وەرگێڕ:

عبدالرئوف اشنویی محمودزاده