ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | ||||||
2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 |
9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 |
16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 |
23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 |
30 |
کەمێک بیرکردنەوە لە حورمەتی دایک و باوک
قال الله تعالی : فَلَا تَقُل لَّهُمَا أُفٍّ
"تەنانەت افُ [کەمترین وشەی ئازاربەخش] بە دایک و باوکت مەڵێ." سورەتی الاسرا 23
لە ڕۆژی قیامەتدا کەسێک ئامادە دەکەن کە کردارەکانی لە هەردوو سەری تەرازووەکەدا یەکسان بن، خودای گەورە پێی دەڵێت نە لە بەهەشتدایت و نە لە دۆزەخدایت.
لە هەمان کاتدا فریشتەیەک لاپەڕەی کتێبەک دەهێنێت و دەیخاتە خوارەوەی تەرازووەکە، کە تێیدا وشەی "اُف" [وشەیەک کە دەبێتە هۆی بێزارکردنی دایک و باوک] تیدا هەیە.
به جۆرێک که تەرازووی شتە خراپەکان قورس دەکات، چونکە وشەی "اُف" ئەوەندە قورسە کە کێشەکەی لە کێشی شاخەکان زیاترە.
بەهۆی ئەمەوە سزای دۆزەخی بەسەردا دەسەپێنرێت، بەڵام ئەو کەسە داوای لێبوردن لە خودای گەورە دەکات. خودای گەورە دەفەرموێت:
بیهێننە دەرەوە، خودای گەورە لێی دەپرسێت ئەی سەرپێچیکاری دایک و باوک! لەسەر چ بنەمایەک دەتەوێت لە دۆزەخ ڕزگارت بێت؟
ئەو کەسە دەڵێت: ئەی پەروەردگار! من ئەهلی دۆزەخم و دیارە هیچ ئەگەرێکی ڕزگاریم نییە چونکە سەرپێچی باوکم بووم، بەڵام ئێستا دەبینم باوکم وەک منە و دەچێتە دۆزەخ
بۆیە دەمەوێت سزاکەم دوو هێندە بکەیت و باوکم لە ئاگری دۆزەخ ڕزگار بکەیت.
خودای گەورە بە بیستنی ئەمە دەفەرمویت: تۆ لە دونیادا سەرپێچی باوکت بوویت و ئێستا باوکت ڕزگار کرد، وەرە لەگەڵ باوکت بچۆرە بەهەشتەوە.
سەرچاوە: واللهی له بیرم چووه
https://b2n.ir/t52446