بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

شیخ جونەیدی بەغدادی

شێخ جونەیدی بەغدادی 

جارێکیان لە شاری بەغدا چووە دەر و موریدانی شوێنی کەوتن کەوا بۆ کوێ‌ دەچێ، ئەویش وتی: دەمەوێ‌ بچمە دیداری بەهلول، موریدەکانی وتیان:

بەڵام ئەو شێتە، بەڵام شێخ جونەید داوای کرد بۆی بدۆزنەوە، تاوەکو لە بیابان چنگیان کەوت.

شێخ چووە لایەوە و سەلامی کرد، بەهلول وەڵامی دایەوە و پرسی تۆ کێیت؟ شێخیش وەڵامی دایەوە:

جونەیدی بەغدادیم. بهلول پێی وت: تۆیت شێخەکەی بەغداد کەوا بانگەوازی خەڵکی دەکەی؟ شێخ وتی: بەڵێ.

بەهلول پێی وت: خواردن چۆن دەخۆی؟

.

شێخ وتی: یەکەمجار بسم الله دەکەم و پاشان لە پێش خۆمەوە دەخۆم و تیکەی بچوک بچوک دەگرم و بە لەسەرخۆییەوە ئەیجوم و چاو لەوانی تر ناکەم و لەکاتی خواردندا لە یادی حەق غافڵ نابم و هەر تیکەیەک دەخۆم بسم الله دەکەم و لەسەرەتا و کۆتایی دەستەکانم دەشۆم.

.

بەهلول پێی وت: تۆ دەتەوێ‌ کەسانی باش پەروەردە بکەی لە کاتێکدا خۆت هێشتا نان خواردن نازانی و درێژەی بە ڕێ رۆشتنەکەیدا.

موریدەکانی شێخ وتیان: ئەی شێخ ئەو شێتە، شێخ پێکەنی و وتی: ئەو ڕاستی لە قسەکانیدا هەیە دەبێ بزانم چیە، دوای کەوت و تاوەکو پێی گەیشتەوە

.

دوبارە بەهلول وتی: تۆ کێیت؟ شێخ وەڵامی دایەوە: شێخی بەغدادیمکە نان خواردنی خۆی نازانێ‌.

بەهلول پێی وت: ئایا وتاردان دەزانی؟

شێخ وتی: بەڵێ، بە گوێرەی توانایم قسان دەکەم، بێ مانا نادوێم، بە گوێرەی توانایی دەوروبەرەکەم قسان دەکەم، خەڵکی بۆ رێی خودا و پێغەمبەرەکەی بانگهێشت دەکەم

جۆرێک قسە ناکەم خەڵکی نائومێد بن و ڕەچاوی لایەنی جەستەیی و دەرونی خەڵکی دەکەم و هەرچی پێویست بوو لە ئادابی کەلام پێی وت.

.

بەهلول پێی وت: تۆ هەر چۆن نان خواردن نازانی وتاردانیش نازانی، پاشان جێی هێشت، موریدەکانی پێیان وت: یا شێخ ئەو پیاوە شێتە، چاوەڕوانی چی لێ دەکەی؟ شێخ پێیانی وت: من کارم بەوە، ئێوە نازانن.

هەمدیسان بەدوای کەوتتاوەکو پێی گەیشتەوە، بەهلول پێی وت: لە من چیت دەوێ‌؟ تۆ کە ئادابی نان خواردن و وتاربێژی نازانی، ئایا ئادابی خەوتن دەزانی؟ شێخ وتی: بەڵێ،

دوای نوێژی عیشا کاتێ‌ دەستم بەتاڵ بوو، دەچمە جێگاوە، پاشان ئەوەی لە پێغەمبەرەوە وتراوە لە ئادابەکان پێی وت.بەهلول پێی وت: زانیم کە ئادابی خەوتنیش نازانی.

.

پاشان ویستی بڕوات، بەڵام جونەید دامێنی گرت و پێی وت: بەهلول من هیچ نازانم، تۆ نزیکی لە خوداوە من فێربکە.

بەهلول پێی وت: مادەم دانت بە نەزانی خۆتدا نا، با فێرت بکەم، بزانە ئەوانەی کە تۆ وتت، هەمویان فەرعی شتەکانن،

ئەسڵی خواردن ئەمەیە کە خواردنەکەت حەڵاڵ بێت، چونکە ئەگەر لە شوێنی حەڵاڵەوە دەستت نەکەوتبێت ئەو ئادابانە هیچ سودێکیان نیە و خواردنەکەت دەبێتە هۆی ڕەشی دڵ و دەرونت.

شێخ پێی وت: جزاک الله

.

بەهلول درێژەیدا و وتی: لە وتاربێژیدا ئەسڵ ئەوەیە دڵ پاک بیت، نیەتت دروست بێت، ئەوەی دەیڵێی مەبەستت ڕەزای خوا بێت، ئەگەر غەرەزێکی شەخسیت هەبێ یان بۆ مەبەستێکی دونیایی بتەوێ‌ یان بێ هودە و هەرزە بڵێی ئەوە باشترە هیچ نەڵێی و بێدەنگ بیت.

هەرچی سەبارەت بە ئەسڵی خەوتنیشە، ئەوانەی وتت گشتیان فەرع بون، ئەسڵ ئەمەیە کە لە کاتی چونە ناو جێگادا دڵی خۆت لە هەموو بوغز و کینە و حەسادەتێکی مرۆڤەکان ڕەها بکەی


Karzan Kawreny

موحیبانی شێخانی