بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

سەبرگرتن لە بەرامبەر سەختییەکاندا

 سەبرگرتن لە بەرامبەر سەختییەکاندا


وعَسَىٰ أَن تُحِبُّوا شَیْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَّکُمْ ۗ وَاللَّهُ یَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ  [البقره/216]


وە ڕەنگە شتێکتان خۆش بوێت، لە کاتێکدا خراپەی ئیوەی تێیدایە. وە خودا دەزانێت، ئێوەش نازانن. البقره/216


ئازار و ناخۆشیەکان دەبنە هۆی لێخۆشبوون لە گوناهەکان


رسول الله صلی الله علیه وسلم دەفەرمویت: موسڵمان تووشی هیچ جۆرە ماندوێتی و نەخۆشی و نیگەرانی و ئازارو و ناڕەحەتی و دڵتەنگی نابێت، مەگەر خودا لەڕێگەی ئەوانەوە لە گوناهەکانی خۆش دەبێت. تەنانەت ئەو دڕکەش کە ده پێی دەچەقێت، دەبێتە هۆی کەفارەتی گوناهەکانی.

صحیح بخاری/5642

 

ژیان پڕە لە کێشە و دژواری


لقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِی کَبَدٍ   بلد/4

به‌ڕاستی ئێمه ئینسانمان لە ناخۆشیدا دروست کردووە و ژیانی پڕە لە ئازار و ناڕه‌حه‌تی

.

الله عزوجل لە وەسفی ئارامگراندا ئاوا دەفەرموێت:

أولَٰئِکَ عَلَیْهِمْ صَلَوَاتٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ ۖ وَأُولَٰئِکَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ  [البقره/157]

.

ئا ئه‌وانه چه‌نده‌ها ستایش و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی هه‌ر به‌سه‌ر ئه‌واندا ده‌بارێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن ڕێبازی هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه‌. (157)

.

أللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰی سَیِدِنٰا مُحَمَّدٍ وَ عَلٰی آله وَ صَحْبِهِ أَجْمَعِیْن الی یوم الدین

 وەرگێڕ:عبدالرئوف اشنویی محمودزاده