ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | ||||||
2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 |
9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 |
16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 |
23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 |
30 |
داستانی مێشێک و کەر و دەر یانەوەردی
مێشێک لەسەر پارچە نیسکێک دانیشتبوو، کە بە میزی کەرێک دڵۆپ دڵۆپ دەهات. مێشەکە بە شانازییەوە کەشتییەکەی لەسەر میزی کەرەکە لێدەخوڕێ
مێشەکە دەیوت: زۆر بیرم لەم بابەتە کردۆتەوە. سەیری ئەم دەریا و ئەم کەشتییە بکەن و ببینن چۆن بە کەشتی دەڕۆم!
مێشەکە لە عەقڵی بچووکی خۆیدا لەسەر دەریا بە کەشتی دەڕویشت، بۆ مێشەکە ئەو میزە (میزی کەر) لە دەریایەکی بێ کەنار دەچوو.
وە ئەو پارچە نیسکه، کەشتییکی گەورە بوو، بۆ مێش. چونکە هۆشیاری و دیدگای مێش کەم بوو، دونیای هەرکەسێک بەقەد عەقڵ و دیدگای خۆی گەورەیە، مرۆڤێ لووت بەرز و خۆبەزلزان وەک ئەم مێشە وایه و ئەقڵ و تێگەیشتنی بەقەد میزی کەرێک و گەڵایەکی نیسکه.