بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

کورته باسێکی حەزرەتی #موعاویه


ابن کثیر دەفەرموێت:

حدثنا سلیمان بن عبدالرحمن الدمشقی ثنا یحیی بن حمزه، ثنا ابن ابی مریم ان القاسم بن مغیره ان ابا مریم الازدی اخبره، قال: دخلت علی معاویه. فقال: ما انعمنا بک یا ابا فلان!  فقلت : حدیث سمعته، اخبرک به. سمعت رسول الله -صلی الله علیه وسلم- یقول: ((من ولاه الله شیئاً من أمر المسلمین فاحتجب دون حاجتهم و خلتهم و فقرهم، احتجب الله دون حاجته وخلته و فقره)) فجعل معاویة حین سمع هذا الحدیث رجل علی حوائج الناس(3). البدایه و النهایه / ج 8 / ص 128 / به نقل از ترمذی

.-

ئەم فەرموودەیە دوو شت ڕوون دەکاتەوە:

یەکەم: گوێڕایەڵی تەواو و بێ گومان بۆ پێغەمبەری خودا - صل الله علیه وسلم - لەگەڵ بیستنی فەرمان و فەرموودەکەی.

.

دووەم: بەزەیی هاوەڵانی پێغەمبەری خودا - صل الله علیه وسلم - بەرامبەری و نەترسان لە قبوڵنەکردنی قسەکانی.

.

ئەم هاوەڵە بەنرخە کاتێک پاسەوانەکانی بەردەم ماڵ و شوێنی کارەکەی حەزرەتی موعاویە دەبینێت، یەکسەر دەچێتە لای. حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - لێی پرسی: چی ڕوویداوه؟ بۆ چی هاتووی؟ (وا به پەلە(

حەزرەتی ئەبی مریەم دەفەرموێت: فەرموودەیەکم لە پێغەمبەری خودا- صل الله علیه وسلم- بیستووە ، کە دەمەوێت بۆتان بخوێنمەوە بۆ ئەوەی زانیاریتان هەبێت. حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - دەفەرموێت: ئێمە ئامادەین بۆ بیستن و کردار.

.

ئەبی مەریەم دەڵێت: لە پێغەمبەری خودا "صل الله علیه وسلم" بیستوومە کە هەرکاتێک خودا کەسێک دەکاتە شازادە و پاشا و ئەویش بە دانانی پاسەوان و دەروازەوان بەربەست بۆ خەڵک دروست بکات، ، کاتێک ئەم بەندەیە(پاشایە) روو بکاته خودا و کاتی دووعاکردن و داواکردن لە خودا، خوداش هەروەها بەربەست دروست دەکات و دوعاکەی قبوڵ ناکات.

.

بە بیستنی ئەم فەرموودەیە، حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - یەکسەر کەسێکی دانا کە لە هەموو کاتژمێرێکی شەو و ڕۆژدا ئەگەر کەسێک هات و کاری به من بوو بیهێنە لای من.

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی


وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده