بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

کەرامەت و تەبابەت

کەرامەت و تەبابەت


ماموستا مەلا عەبدوڵڵای حاجی(رسولی) فەرمووی: خانمێکی خەڵکی ئەڵمانیا، کە موریدی حەزرەتی پیر (قدس الله اسراره العزیز) بوو، دایکی تووشی نەخۆشییەکی سەخت بوو، و بەپێی ئامۆژگاری پزیشکەکان پێویستی بە نەشتەرگەری و دەرزی تایبەتی هەبوو برای خانمەکە هەروەها پزیشکیکی  ئەندامی تیمی چارەسەری دایکیان بوو.


ئەو خاتوونە، بە پێی باوەڕێکی پتەوی بە حەزرەتی پیر پێش نەشتەرگەری؛ بە تەلەفۆن پەیوەندییان پێوە دەکات، وە پرسیاری چارەسەری دایکی لێ دەکات، حەزرەتی شێخ دەفه رمویت: پێویست بە نەشتەرگەری ناکات. بەڵکو پێویستە پشتی


 قەرقەوشێک(قرژال)بکەیتەوە، شلەیەکی وەک زەردێنەی هێلکەی تێدایە، بیدە بە دایکت و باش دەبێت، سەرەڕای پێداگری پزیشکەکان، کچەکە ڕەزامەندی لەسەر نەشتەرگەری دایکی نادات. وە ئامۆژگاری حەزرەتی شێخ جێبەجێ دەکات و سوپاس بۆ خوا دایکی تەندروستی خۆی بۆ دەگەڕێتەوە.

 

بەڵام براکەی کە شاهیدی ئەم حاڵەتە بووە، شلەی سەر پشتی قەرقەوشەکە دەباتە تاقیگە و سەری سوڕده مینیت، تێدەگات کە ئەو شلە و ئەمپولەی( دەرزیه-ی)  کە بڕیار بوو دوای نەشتەرگەری بکرێتە جەستەی دایکی، رێک هەمان شتیان هەیە پێکهاتە و فۆرمولەکە.!!


#کەرامەت و #تەبابەت