بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

ئاموژگاری ژیرانە

ئامۆژگاری ژیرانە


ئەگەر کەشتییەک لە ئاودا ببینیت ئاساییە، بەڵام ئەگەر ئاو لە کەشتییەکدا ببینیت مەترسیدارە، تو له نیو دڵی دونیادا بە، بەڵام نابێت دونیا لە دڵی تو دا بێت                                       

 

ئەگەر شتێکت لەدەستدا کە چاوەڕێی ئەوت نەدەکرد، خودا شتێکت پێدەبەخشێت کە هیوای ئەوەت نەبوو بەدەستی بهێنیت.

کاتێک کارەکانت بەستراوەتەوە گەشبین و هیوادار بە، چونکە خودا دووجار سوێندی خواردووە کە لە هەموو سەختییەکدا ئاسانکاری هەیە، بەراستی لە هەموو سەختییەکدا ئاسانکاری تیدایه

 

پرسیاری ژیان له مردن


بۆچی من لای خەڵک خۆشەویستم؟ بەڵام تۆ هۆکاری بێزاری و ڕق و کینەی ئەوانیت


مردن وەڵامی دایەوە:

چونکە تۆ درۆیەکی جوانیت و منیش حەقیقەتێکی بە ئازارم

.

نازانین دوای ڕەحمەتی خودا چی دەمانگەیەنێتە بەهەشت؟

ڕکاتێک نوێژ؟ خێر بەخشین؟ ئاو بەخشین؟ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئیمانداران؟

 بانگەوازی بو لای خودا؟ یان یادکردنەوەی؟

کاری باش بکە و بە کەمی مەزانە


کەمێک سۆز (بەزەیی، میهرەبانی) لەگەڵ عەقڵت تێکەڵ بکە بۆ ئەوەی ئارام ببیتەوە

کەمێک لە عەقڵی خۆت لەگەڵ دڵت تێکەڵ بکە تا ڕوون و زیندوو بێتەوە و ڕێنمایی کراو بێت