بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

ژنیکی وەفادار

ژنێکی وەفادار


یەکێک لە وەزیرە دەوڵەمەندەکانی مامون کەسێک بوو بە ناوی ئەسمەعی، دەڵێت ڕۆژێک چوومە ڕاوکردن و لە بیابانیکی بێ ئاو و بێ چیمەن ون بووم. لەڕادەبەدەر تینوو بووم و بە دوای دەربازبوون لە مردن دەگەڕام، که لە ناوەڕاستی بیابان چادرێکم بینی، چوومە ئەو چادره و لەوێ ژنێکی گەنج و جوانم بینی. سڵاوم لێکرد و داوای ئاوم لێکرد. ڕەنگ لە دەموچاویەوە نەما و وتی:

ژنەکە وتی: لە چادرەکەدا ئاو هەیە، بەڵام من مۆڵەتم لە مێردەکەم نییە بیدەم بە تۆ، بەڵام بۆ نانی نیوەڕۆکەم هەندێک شیرم هەیە، کە دەیدەم بە تۆ. شیرەکەی پێدام و منیش خواردمەوە و خەریکی پشوو دان بووم.

زۆری نەخایاند بینیم کەسێک له دوورەوە بەرەو چادرەکە هات، ژنەکە کە سەرنجی دا، هەستا و دەفرە ئاوەکەی برد و لە دەرەوەی چادرەکە وەستا و چاوەڕێی دەکرد.

.

لەم ساتەدا بینیم پیاوێکی پیری ڕەشپێست و شەل کە هاوسەری ئەم ژنە بوو نزیک بووەوە و لە وشترەکە دابەزی. ژنەکە بە پەلە ڕایکرد و سڵاوی لە مێردەکەی کرد و پێیەکانی شۆرد، بەڵام هەرچەند ژنەکە خۆشەویستی و ڕێزی بۆ نیشان دەدا، پیاوەکە بە توڕەیی و توند و خراپ قەرەبووی دەکردەوە و هەموو ماندوێتی خۆی دەدا بەو ژنە و هەرکات ژنەکە بە نەرمی قسەی لەگەڵ دەکرد، بە توندوتیژی وەڵامی دەدایەوە!

 

بەرگەی ئەم دۆخە سەیرەم نەگرت و ئامادە بووم لە سێبەری ژێر چادرەکە هەستم و لە ژێر خۆری سووتینەر دابم بەڵام ئەم دیمەنە نەبینم. کاتی که لە چادرەکە دەرچووم، پیاوەکە گرنگی پێ نەدام ، بەڵام ژنەکە ڕایکرد و ڕێزی لێگرتم. کە ئەم ڕێز و حورمەتەم لەلای ئەو ژنە گەنجە بینی، گوتم: حەیف نییە گەنجی و جوانی خۆتت بەخشیوه بەم پیاوە خراپ و بەد ڕەوشتە؟ نە گەنجە و نە جوانە، نە پارەی هەیە و نە ئەخلاقی باشی هەیە!  بۆ ئەوەندە لەبەردەم کەسێکی وادا خوت زەلیل دەکەیت بۆچی ئەوەندە خۆت کەم دەکەیتەوە و ڕێز بۆ کەسێکی وا دەگریت ؟

.

ژنە گەنجەکە کە ئەمەی بیست، زۆر دڵتەنگ بوو و وتی: بەداخەوە بۆ تۆ، کە هەرچەندە تۆ وەزیری وڵاتێکی ئیسلامییت، دەتەوێت بەم قسە پووچانە خۆشەویستی میردەکەم لە دڵم بدزیت! و به بیرنەکردنەوە و بێڕێزی قسە دەکەیت

.

ئەسمەعی دەفەرموێت: سەرم سوڕما بەم قسە توندانە، وە ڕووبەڕووی ئامۆژگارییەکانی بوومەوە کاتێک وتی: ڕیوایەتێکم لە پێغەمبەر (د.خ) بیستووە کە دەمەوێت پەیڕەوی لێبکەم بۆ ئەوەی بە ئیمانێکی تەواوەوە بمرم. بیستوومە پێغەمبەر(د.خ)دەفەرموێت نیوەی ئیمان سوپاسگوزارییە و نیوەکەی تریش سەبورییە.

پاشان وتی: دنیا باش بێت یان خراپ، تاڵ بێت یان شیرین، گرنگ ئەوەیە مرۆڤ بە ئیمانەوە بمرێت

دونیا پردی قیامەت و ماڵی ئەبەدییە.

سەرچاوە:

التذکرة امام قُرطُبی مالکی و شرح محمد بن عبدالباقی الزرقانی على الموطأ امام مالک


https://b2n.ir/n32967