ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | ||||||
2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 |
9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 |
16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 |
23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 |
30 |
ئیمامی غەزالی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێت خۆشەویستی حەوت نیشانە و سیفەتی جیاکەرەوەی هەیە، کە پێویستە سۆفی لێیان شارەزا بێت:
1. لە مردن بێزار نەبێت.
2. ئەوەندە خودای خۆش بوێت کە فەرمانی خودا لە ئارەزووی خۆی بە باشتر بزانێت فوزەیل دەفەرموێت: ئەگەر پێت گوترا خودای گەورەت خۆشدەوێت بێدەنگ بە، ئەگەر بڵێی نەخێر، ئەوا کافر دەبی، ئەگەر بڵێیت بەڵێ، ڕەفتارەکەت هاوشێوەی ڕەفتارەکانی دۆستانی خوای گەورە نییە.
3. پێویستە هەموو ساتێک لە دڵی خۆیدا هەست بە خۆشەویستی خودا بکات و تەماحی بۆ بکات.
4. قورئان، وتەی خودا و پێغەمبەری خودا (صل الله علیه وسلم)ی خۆش بوێت و هەموو دروستکراوەکان و بەندەکانی خودای خۆش بوێت.
5. تامەزرۆی دانیشتن بە تەنیایی و نوێژکردن و موناجات بیت و ئاواتی هاتنی شەو بخوازیت بۆ ئەوەی بتوانێت کارەکانی ڕۆژانەی تەواو بکات و بە ئارامی دەروون، نوێژ بکات، بە تایبەتی لەگەڵ خودای گەوره رازونیاز بکات.
6. عیبادەت بۆی ئاسان بێت و قورساییەکەی لەسەر لابچێت.
7. هەموو بەندە گوێڕایەڵەکانی خودای خۆش بوێت، بە بەراورد بۆ هەمووان دڵسۆز وو به بەزەیی و میهرەبان بیت، وە ببیت بە دوژمنی کافر و یاخیبووان. یەکێک لە پێغەمبەرەکان پرسیاری کرد خودایە پیاوچاک و دۆستەکانت کێن؟ فەرمووی: ئەوانەی عاشقی من بن وەک ئەوەی منداڵ عاشقی دایکی بێت، وه وەک چۆن بالنده پەنا بۆ هێلانە دەبات، ئەویش پەنا بۆ زیکری من بەریت، وە وەک پڵنگێک توڕە دەبێت و لە هیچ ناترسێت، توڕە دەبن کاتێک کەسێک گوناه و نافەرمانی دەکات.
کتیبی کیمیای سعادت بەختەوەری حەزرەتی ئیمام غەزالی ڕەحمەتی خوای لێ بێت
لە کەناڵی تێلێگرامی مامۆستا ئەبوبەکر بیلۆ وەرگیراوە