بسمه سبحانه و تعالی و صل الله علی النبی محمد و آله
حەزرەتی موعاویە خوا لێی ڕازی بێت لە ڕوانگەی پێغەمبەری خوداوه ﷺ (بەشی یەکەم)
.
ئاگام لێبوو هندێک له دوستانی گروپ لەسەر حەق بوون یان ناحەق بوونی حەزرەتی موعاویه (خوا لێی ڕازی بێت) شەڕیان بوو و جنێویان پێک دەدا منیش بڕیارم دا ئەم بابەته پێشکەش به دوستانی بەریز و ئازیزم بکەم.
.
داوا له دوستان و بەرێزانی (گەنج) دەکەم لەسەر ئەم بابەتە موجادەله و مشتوومڕ نەکەن زورێک له دوستانی بەڕێز باسی حەزرەتی موعاویەیان له سەرچاوەی باوەڕپێکراو نەبیستوه یان نەیانخوێندۆتەوە.
.
من وەک مسولمانێک لەسەر عەقیدەی چوار ئیمامی ئەهلی سوننه و جەماعه و ئەوانەی پاش ئەوان هاتوون و زانستی ئەم ئیمامانەیان پەرە پیداوه ئەم بابەتانه دەنووسم و بلاو دەکەمەوە
.
دیسان داواکارم له دۆستانی (گەنج) موجادەلە مەکەن هەرکەس بێ ئهدەبی بکات بلوکی دەکەم. لەوانەیە ئەم باسه 20 لاپەرە یان زیاتر بێت.
.
الحمدلله ئەو هەمو مامۆستا بەڕێزه له گروپهکەمان دا هەیە ئەگەر هەلەم کرد پێم را بگهیەنن مەمنوونیان دەبم
.
پێشدا بەیەک فەرمووده دەست پێ دەکەین
بەڵگەی بەهەشتی بوونی (امیرالمومنین) موعاویە(خوا لێی ڕازی بێت) لە زمانی مبارەکی پێغەمبەری ئیسلام ﷺ که فەرموویەتی:
یەکەم سوپای ئیسلام کە شەڕی دەریایی دەستپێکرد؛ بەهەشت لەسەر خۆی واجب دەکات؛ (صحیح بخاری).
.
وە یەکەم کەسایەتی لە ئیسلامدا حەزرەتی موعاویە بوو کە دەست پێشخەری کرد و بە پێی پێش بینی رسول الله ﷺ ؛ شەڕی دەریایی دەستپێکرد.
.
لەم بارەیه دا فەرمووده زورن خۆڕاگر بن
حەزرەتی موعاویە (خوا لێی ڕازی بێت) دوای ڕاگەیاندنی ئیسلامەکەی لە ڕۆژی فەتح کردنی مەککەدا ، بوو بە یەکێک لە دۆستانی نزیک و هاودەمی پێغەمبەر ﷺ تا ئەو ڕادەیەی کە (یەکێک لە نووسەرانی وەحیی ئیلاهی بوو) ، ئەمەش گەورەترین شەرەف و کەرامەتە، که بەهۆیەوە کاتێکی زۆری لە کۆمەڵگەی پێغەمبەری خودادا ﷺ بەسەر دەبات.
.
دەگێرنەوە کە ئەبوسوفیان(خوا لێی ڕازی بێت) دوای ئەوەی مسوڵمان بوو، بەهۆی سۆز و خۆشەویستی بۆ پێغەمبەر ﷺ ڕۆژێک لەبەردەم پێغەمبەری خودا ﷺ دەرکەوت و وتی: ئەی پێغەمبەری خودا ﷺ پێش ئەوەی موسڵمان بم، لەشکرم لەدژی موسڵمانان ئامادە دەکرد و لەگەڵ موسڵمانان شەڕەم دەکرد و شمشێرم لەدژی تۆ دەکێشا
.
ئێستا فەرمانم پێ بکە تاکو قەرەبووی ڕابردوو بکەمەوە. پێغەمبەری خودا ﷺ وەڵامی دایەوە: بەڵێ؛ پاشان ئەبو سوفیان(خوا لێی ڕازی بێت) وتی: ئەی پێغەمبەری خودا ﷺ موعاوییە قبوڵ بکە.. کە خزمەتت بکات و لە کاری نووسینی نامەدا بەکاری بهێنه.
.
پێغەمبەری خودا - ﷺ - دیسان فەرمووی: بەڵێ؛ دوای ئەوە ئەبو سوفیان بەهۆی ئەو حەزە بەهێزە و خۆشەویستی و گرنگیدان به پێغەمبەری خودا - ﷺ - وتی: ئەی پێغەمبەری خودا - ﷺ - من دەمەوێت لەگەڵ کچە بچووکەکەشم هاوسەرگیری بکەیت
.
پێغەمبەری خوا - ﷺ - وەڵامێکی نەرێنی بۆ داواکاری سێیەم دایەوە. چونکە لەو کاتەدا لەگەڵ کچەکەی تری ئەبو سوفیان بەناوی (ئوم حەبیبە) هاوسەرگیری کردبوو فەرمووی: دروست نییە بۆ من، لەگەڵ دوو خوشک لە یەک کاتدا لە هاوسەرگیریدا بم.
.
دوای ئەوە موعاویە- خودا لێی ڕازی بێت-بەردەوام لە خزمەت پێغەمبەری خودادا بووﷺ و دوای (زەیدی کوری ثابت) لە نزیکترین نووسەران لە پێغەمبەری خودا ﷺ دادەنرا -
.
لەم حاڵەتەدا هیچ ناکۆکییەک نییە کە موعاوییە - خوا لێی ڕازی بێت - یەکێک بووە لە نووسەرانی وەحی و هەموو مێژوو نووسەکان ئەمەیان گێڕاوەتەوە
مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
له فارسیەوه وەرمگێراوه.