بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

حەزرەتی موعاویە خوا لێی ڕازی بێت لە ڕوانگەی پێغەمبەری خوداوه ﷺ (بەشی یەکەم)

بسمه سبحانه و تعالی و صل الله علی النبی محمد و آله

حەزرەتی موعاویە خوا لێی ڕازی بێت لە ڕوانگەی پێغەمبەری خوداوه (بەشی یەکەم)

.

ئاگام لێبوو هندێک له دوستانی گروپ لەسەر حەق بوون یان ناحەق بوونی حەزرەتی موعاویه (خوا لێی ڕازی بێت) شەڕیان بوو و جنێویان پێک دەدا منیش بڕیارم دا ئەم بابەته  پێشکەش به دوستانی بەریز و ئازیزم بکەم.

داوا له دوستان و بەرێزانی (گەنج) دەکەم لەسەر ئەم بابەتە موجادەله و مشتوومڕ نەکەن زورێک له دوستانی بەڕێز باسی حەزرەتی موعاویەیان له سەرچاوەی باوەڕپێکراو نەبیستوه یان نەیانخوێندۆتەوە.

.

 من وەک مسولمانێک لەسەر عەقیدەی چوار ئیمامی ئەهلی سوننه و جەماعه و ئەوانەی پاش ئەوان هاتوون و زانستی ئەم ئیمامانەیان پەرە پیداوه ئەم بابەتانه دەنووسم و بلاو دەکەمەوە

.

 دیسان داواکارم له دۆستانی (گەنج) موجادەلە مەکەن هەرکەس بێ ئهدەبی بکات بلوکی دەکەم. لەوانەیە ئەم باسه 20 لاپەرە یان زیاتر بێت.

.

الحمدلله ئەو هەمو مامۆستا بەڕێزه له گروپهکەمان دا هەیە ئەگەر هەلەم کرد پێم را بگهیەنن مەمنوونیان دەبم

 .

 

پێشدا بەیەک فەرمووده دەست پێ دەکەین

بەڵگەی بەهەشتی بوونی (امیرالمومنین) موعاویە(خوا لێی ڕازی بێت)  لە زمانی مبارەکی پێغەمبەری ئیسلام که فەرموویەتی:

یەکەم سوپای ئیسلام کە شەڕی دەریایی دەستپێکرد؛ بەهەشت لەسەر خۆی واجب دەکات؛ (صحیح بخاری).

.

وە یەکەم کەسایەتی لە ئیسلامدا حەزرەتی موعاویە بوو کە دەست پێشخەری کرد و بە پێی پێش بینی رسول الله ؛ شەڕی دەریایی دەستپێکرد.

.

لەم بارەیه دا فەرمووده زورن خۆڕاگر بن

حەزرەتی موعاویە (خوا لێی ڕازی بێت) دوای ڕاگەیاندنی ئیسلامەکەی لە ڕۆژی فەتح کردنی مەککەدا ، بوو بە یەکێک لە دۆستانی نزیک و هاودەمی پێغەمبەر تا ئەو ڕادەیەی کە (یەکێک لە نووسەرانی وەحیی ئیلاهی بوو) ، ئەمەش گەورەترین شەرەف و کەرامەتە، که بەهۆیەوە کاتێکی زۆری لە کۆمەڵگەی پێغەمبەری خودادا بەسەر دەبات.

.

دەگێرنەوە کە ئەبوسوفیان(خوا لێی ڕازی بێت) دوای ئەوەی مسوڵمان بوو، بەهۆی سۆز و خۆشەویستی بۆ پێغەمبەر   ڕۆژێک لەبەردەم پێغەمبەری خودا دەرکەوت و وتی: ئەی پێغەمبەری خودا پێش ئەوەی موسڵمان بم، لەشکرم لەدژی موسڵمانان ئامادە دەکرد و لەگەڵ موسڵمانان شەڕەم دەکرد و شمشێرم لەدژی تۆ دەکێشا

.

ئێستا فەرمانم پێ بکە تاکو  قەرەبووی ڕابردوو بکەمەوە. پێغەمبەری خودا وەڵامی دایەوە: بەڵێ؛ پاشان ئەبو سوفیان(خوا لێی ڕازی بێت)  وتی: ئەی پێغەمبەری خودا موعاوییە قبوڵ بکە.. کە خزمەتت بکات و لە کاری نووسینی نامەدا بەکاری بهێنه.

 .

پێغەمبەری خودا - - دیسان فەرمووی: بەڵێ؛ دوای ئەوە ئەبو سوفیان بەهۆی ئەو حەزە بەهێزە و خۆشەویستی و گرنگیدان به پێغەمبەری خودا - - وتی: ئەی پێغەمبەری خودا - - من دەمەوێت لەگەڵ کچە بچووکەکەشم هاوسەرگیری بکەیت

.

 پێغەمبەری خوا - - وەڵامێکی نەرێنی بۆ داواکاری سێیەم دایەوە. چونکە لەو کاتەدا لەگەڵ کچەکەی تری ئەبو سوفیان بەناوی (ئوم حەبیبە) هاوسەرگیری کردبوو فەرمووی: دروست نییە بۆ من، لەگەڵ دوو خوشک لە یەک کاتدا لە هاوسەرگیریدا بم.

.

دوای ئەوە موعاویە- خودا لێی ڕازی بێت-بەردەوام لە خزمەت پێغەمبەری خودادا بوو و دوای (زەیدی کوری ثابت) لە نزیکترین نووسەران لە پێغەمبەری خودا دادەنرا -  

.

لەم حاڵەتەدا هیچ ناکۆکییەک نییە کە موعاوییە - خوا لێی ڕازی بێت - یەکێک بووە لە نووسەرانی وەحی و هەموو مێژوو نووسەکان ئەمەیان گێڕاوەتەوە

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

له فارسیەوه وەرمگێراوه.