بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

ئەم ماڵە، یان شوێنی منە یان نانی وشک ....


دەگێڕنەوە کە شا شوجاعی کرمانی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)، کچێکی هەبووە و پاشاکانی کرمان خوازبێنیان کردبووە .(کرمان شارێکی قەدیمی ئێرانه)

شا شوجاع  (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)، داوای لێکردن سێ ڕۆژ مولەتم بدەن.  لەو سێ ڕۆژەدا سەردانی مزگەوتەکانی کرد تا دەروێشێکی بینی کە بە چاکی نوێژی دەکرد.

 شا شوجاع چاوەڕێی کرد تا ئەو دەروێشە نوێژەکەی تەواو کرد. پێی گوت: ئەی دەروێش! ئایا ژنت هەیە وتی: نەخێر. وتی: کچێکی قورئان خوێنت دەوێت تا هاوسەرگیری لەگەڵ بکەیت ؟ دەروێش وتی: من سێ درهەمم زیاتر نییە، کێ کچم پێ دەدات ؟

وتی: من کچەکەم دەدەم به تۆ هاوسەرگیری لەگەڵ بکه. ئەم سێ درهەمەشت هەیە؛ یەکێکیان بۆ نان و یەکێکیان بۆ عەتر و یەکێکیان بۆ هاوسەرگیری خەرج بکە .

دەروێشیش هاوسەرگیری لەگەڵ  کچی شا شوجاع کرد.شا شوجاع هەر ئەو شەوە کچەکەی ڕەوانەی ماڵی دەروێش کرد. کچەکە کە هاتە ماڵی دەروێش، بینی نانیکی وشک لەسەر گۆزە ئاویک دانرا بوو. وتی: ئەم نانە چییە؟ وتی: لە دوێنێ شەو ماوەتەوه و بۆ ئەمشەو پاشەکەوتم کردووه

کچەکە ویستی لە ماڵی دەروێش بچێتە دەرەوە. دەروێش وتی: دەمزانی کچی شا شوجاع ناتوانێت لەگەڵمدا بژیت و ئامادە نییە هەژاربوونی من قوبووڵ کات

کچەکە وتی: ئەی کوڕی گەنج! من لەبەر هەژاری تو ناڕۆم، بەڵکو لەبەر لاوازی ئیمان و  باوەڕی ناپتەوی تۆ دەڕۆم ؛ بۆچی نیوەی نانی دوێنێ شەوت بۆ ئەمشەو پاشەکەوت کرد و متمانەت بە خودای ڕۆزی دەر نییە؟ بەڵام من سەرم سوڕماوە لە باوکم کە بیست ساڵە منی هێشتۆتەوە و دەڵێت: من تو دەدەم به پیاوێکی خواپەرست. بەڵام منی بەخشی بە کەسێک کە متمانەی بە خودای بژیوی گەیەن نیه  

دەروێش وتی: سزای ئەم تاوانە چییە؟ کچەکە وتی: سزای ئەم تاوانە ئەوەیە ئەم ماڵە، یان شوێنی منە یان نانی وشک

سەرچاوە:

تذکرة الاولیاء عطار نیشابوری

 مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

پێغەمبەری خودا و جبرئیلی ئەمین

ڕۆژێک پێغەمبەری خودا لەگەڵ هاوەڵەکانی دانیشتبوو، که حەزرەتی جبرئیل (علیَه‌اَلصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ) هاتە خوارەوە و بەشێوەیەکی زۆر سەیر و سەمەره چاوی له پێغەمبەری خودا دەکرد.

لەناکاو پێغەمبەر پرسیاری کرد.

ئەی(جبرئیل)ی ئەمین بۆ وا سەیری من دەکەیت؟

 

حەزرەتی جبرئیل (علیَه‌اَلصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ) فەرمووی: ئەی پێغەمبەری خودا خودای گەورە ئەوەندە هێز و دەسەڵاتی پێبەخشیووم کە ئەگەر بیەوێت ئاوی هەموو دەریاکانی دونیا دڵۆپ دڵۆپ بژمێرم. دەتوانم (ئەو کاره بکەم)

ئەگەر بیەوێت هەموو درەختەکانی دونیا گەڵا بە گەڵا بژمێرم، دەتوانم(ئەو کاره بکەم)

بەڵام ئەگەر کەسێک لە ئوممەتی تو (صلوات)ت بۆ بنێرێت، من ناتوانم پاداشتەکەی حیساب بکەم.

صحیح البــخاری

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده


الصَّلاَةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا رَسُولَ اللّٰهِ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا حبیبَ اللّٰهِ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا خَیْرَ خَلْقِ اللّٰهِ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا وَلِىَّ اللّٰهِ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا نُورَ عَرْشِ اللّٰهِ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا اَمینَ وَحْىِ اللّٰهِ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا مَنْ زَیَّنَهُ اللّٰهُ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا مَنْ شَرَّفَهُ اللّٰهُ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا مَنْ کَرَّمَهُ اللّٰهُ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا سَیِّدَ اْلاَوَّلینَ وَاْلاٰخِرینَ

شیخ ابنُ حَجَر و جولەکە

دەگێڕنەوە کە (شێخ حافظ ابنُ حَجَر) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) کاتێک سەرۆکی دادوەران بووە، ڕۆژێک بە ئەسپ و جل و بەرگی جوانەوە بەناو بازاڕدا تێدەپەڕێت .

.

کاتێک جوولەکەیەک کە ڕۆنی گەرمی دەفرۆشت و جلەکانی چەور و لەڕادەبەدەر پیس بوون بەپەلە هوروژم دەکات بو لای شێخ.

.

جولەکە هەوساری ئەسپی شێخ ابنُ حَجَری، گرت وتی: ئەی شێخی ئیسلام، تۆ بانگەشەی ئەوە دەکەیت کە پێغەمبەرەکەت فەرموویەتی: "دونیا زیندانی ئیماندارە و بەهەشتی بێباوەڕەکانە " .

.

بەڵام ئەم زیندانە چییە کە تۆ تێیدایت و ئەم بەهەشتە چییە کە من تێیدام !!

شیخ ابن حجر (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) وەڵامی دایەوە: بەراوردم کرد بەو نیعمەتانەی کە خودا لە قیامەتدا بۆی ئامادە کردووم؛ وەک ئەوە وایە لە زیندان بم.

.

 وە تۆ بەراورد دەکرێیت بەو ئازارە پڕ لە ئیش و ژانه کە لە قیامەتدا بۆت ئامادە کراوە، وەک ئەوەی ئیستا لە بەهەشتدا بیت جولەکەکە بەم هۆیەوە موسڵمان بوو.

.

فیض القدیر شرح الجامع الصغیر المناوی

 مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

سیدنا حەزرەتی (ابودرداء)

بسمه سبحانه و تعالی و صل الله علی النبی محمد و آله

سیدنا حەزرەتی (ابودرداء) خودا لێی ڕازی بێت دەفەرموێت:

بەدوای زانستدا بگەڕێن، ئەگەر نەتانتوانی؛

مرۆڤی زاناتان خۆش بوێت

وە تەنانەت ئەگەر خۆشتان ناوێن، ڕقتان لێیان نەبێت ."

الطبقات الکبرى لإبن سعد۲۴۹۲                          مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

ژیان واتە ....

لە بەرگدروویان پرسی: ژیان مانای چییە؟

وتی: دورینی جێگه دڕاوەکانی ڕۆح بە تاڵی تەوبە؛

لە باخەوانیان پرسی: ژیان مانای چییە؟

وتی: چاندنی تۆوی خۆشەویستی لە زەوی

دڵەکاندا، لە ژێر ڕووناکی ئیماندا؛

لە شوێنەوارناسیان پرسی: ژیان مانای چییە؟

وتی: توێژینەوەی ڕۆحەکان

بۆ دەرهێنانی گەوهەرەکەی ناوەوە؛

لە ئاوێنە فرۆشیان پرسی: ژیان مانای چییە؟

وتی: لابردنی تۆز لە ئاوێنەی دڵ

لەگەڵ پاک کەرەوەی شووشەی پشت پێبەستن

لە میوەفرۆشیان پرسی: ژیان مانای چییە؟

وتی: هەڵبژاردنی شتە باشەکان

لە سندۆقچەی دڵدا

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده