بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

ئامۆژگاری شێخ سەعیدی نوورسی بۆ گەنجان :

بزانن بەهاری ژیان تێدەپەڕێت ، ئەگەر ڕۆحت لەگەڵ سنووری شەریعەتدا نەگونجێنی، گەنجیت تێدەپەڕێت لە کاتێکدا تووشی هەموو جۆرە ناڕەحەتی و کێشەیەک دەبیت لە دونیا و لە گۆڕ و لە قیامەتدا ، وە بەهۆی بیرهێنانەوەی ڕابردوو و ترس و وەهمەکانی داهاتوو، خۆشی ژیانی ئێستاشت لێ تال دەبێت و هەردوو جیهانیشت دەدۆڕێنی

بەڵام ئەگەر داوێن پاک و بێگەردبیت و گوێڕایەڵی پەروەردگار بیت و ئەو نیعمەتەی گەنجی کە پێت دراوە لە گوێڕایەڵی شەریعەتدا خەرجی بکەیت، ئەوە دەبێتە ئامرازی ڕزگاربوونت و گەنجی هەمیشەیی و لەناونەچوو لە بەهەشتی ئەبەدیدا بەدەست دەهێنیت    

ئەگەر ژیان خاڵی له ئیمان بوو یان بەهۆی زۆری گوناح و تاوانەوە هیچ کاریگەرییەکی نەبێت، ئەم ژیانە و مەتاع  و چێژەکانی کورت و کاتین و سەد هێندە زیاتر ئازار و ناڕەحەتی و خەم و پەژارە دەهێنن، بزانن چێژی نایاسایی وەک هەنگوینی ژەهراوی وایە

الکلمات ص ۱۶۲

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

پۆلێنکردنی زانایان

ئیمامی غەزالی ڕەحمەتی خودای لێ بێت دەفەرموێت زانایان سێ پۆلن :

گروپێک کە بە ڕوونی جیهانیان دەوێت، خۆیان و ئەوانی تر لەناو دەبەن .

گروپێک کە لە دەرەوە و ناوەوە خەڵک بانگهێشتی خودا دەکەن، خۆیان و ئەوانی تر ڕزگار دەکەن .

دەستەیەک کە به ڕواڵەتبازی تەرکەدونیان، و بانگهێشتی قیامەت دەکەن، بەڵام لە ناوەوە ڕەزامەندی مرۆڤ و پێگەیان دەوێت؛ خۆیان لەناو دەبەن و ئەوانی تر ڕزگار دەکەن .

سەرچاوە :

إحیَاءُ عُلُومِ الدِّین الإمامُ محمد الغزالی

کـانـال عاشـقان شـاە عثمان(فارسی)

لینک همین پست

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

دعای ‌هنگام‌ دیدن‌ ماه ‌مبارک ‌رجب‌...


دوعای کاتی بینینی مانگی پڕ لە بەرەکەتی ڕەجەب

 

رجب هفتمین ماه اسلامی است و از ماه های حرام می باشد. رجب به معنی قربانی و تعظیم است. رســول الله با دیدن این ماه می فرمودنــد:


ڕەجەب حەوتەمین مانگی ئیسلامییە و یەکێکە لە مانگە حەرامەکان. ڕەجەب بە واتای قوربانیدان و کڕنۆش بردنه. پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم کە ئەم مانگەی بینی دەیفەرموو :

 

اللهم بَارِکُ لَنَا فِی رَجَبَ و شَعبَانَ وَ بَلَّغنَا رَمَضانَ

 

پروردگارا ! در ماه‌های رجب و شعبان برای ما برکت قرار ده و ما را به ماه رمضان برسان".


خودایه ! لە مانگەکانی ڕەجەب و شەعبان بەرەکەتمان پێ ببەخشە و بمانگەیەنە مانگی ڕەمەزان .

 

الاذکار امام نـووی رحمه الله


ئەزکاری ئیمامی نەوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت

 

حضرت عبدالله بن عباس رَضِیَ اللّهُ عَنْهما می فرمایند که رســول الله فرمودند‌: روزه داشتن اولین روز رجب، کفاره روزهای سه ساله می شود.


حەزرەتی عەبدوڵڵای کوڕی عەباس خوا لێیان ڕازی بێت دەفەرموێت پێغەمبەری خودا فەرموویەتی: بەڕۆژوو بوون لە ڕۆژی یەکەمی ڕەجەب کەفارەتێکە بۆ ماوەی سێ ساڵ

 

حضرت رسول الله می فرماید: رجب ماه روزه خداوندی است و هرکس از رجب یک روز را روزه بگیرد، بهشت نصیب او می شود.

 

پێغەمبەری خودا دەفەرموێت: ڕەجەب مانگی ڕۆژووی خودایە، هەرکەسێک ڕۆژێکی ڕەجەب بەڕۆژوو بێت ئەوا بەهەشتی پێدەبەخشرێت


حضرت انس بن مالک رَضِیَ اللّهُ عَنْه روایت می‌کند که رســول الله فرمودند: هر کس سه روز از ماه های حرام را روزه بگیرد، خداوند عبادت نهصد سال را برای او می نویسد.

 

حەزرەتی ئەنەسی کوری مالیک خوا لێیان ڕازی بێت، دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خودا فەرموویەتی: هەرکەسێک سێ ڕۆژ لە مانگە قەدەغەکراوەکان بەڕۆژوو بێت، خودا نۆسەد ساڵ عیبادەتی بۆ دەنووسێت .

 

ماه‌های حرام: ذیقعده، ذیحجه، محرم، رجب.


مانگەکانی حەرام: ذی قەعدە، ذی حه ججه، موحەڕڕەم، ڕەجەب .

 

منبع اصلی:کنز العمال علاءالدین الهندی و مکاشفة القلوب امام محمد غزالی رحمه الله

 

منبع: کانال تلگرامی صدای نور تصوف


سەرچاوە: کەناڵی تێلێگرامی (صدای نور تصوف) زبان فارسی

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

https://b2n.ir/j32778


#ئازادی_لە_ئیسلامدا


کاتێک حەزرەتی خالیدی کوڕی وەلید له گرتنی عێراق سەرکەوتوو بوو

کەنیسەیەکی لە لەیلانی عێراق دۆزیەوە کە ناویان لێنابوو (عین التمر)

لەو کەنیسەیەدا چل کەس سەرقاڵی فێربوون و وانه بێژی ئینجیل بوون ، بۆ بەرەوپێشبردنی ئایینی مەسیح لە ڕۆژهەڵاتی عێراق .

حەزرەتی خالید وازی لێهێنان و کەنیسەی لەناو نەبرد و کەسی نەکوشت .

لە نێو ئەو چل کەسەدا #سیرین و #یەسار و #نەسیریشیان تێدا بوو

دواتر ئەم سێ کەسە ئیسلام دەناسن و باوەڕی پێ دێنن دەبن به مسوڵمان

یەکەمینیان موسڵمان بوو و خودا کوڕێکی پێدا بە ناوی "محمد بن سیرین" کە بوو بە یەکێک لە ئیمامەکانی تابیعین لە فەرموودە و فیقه و تەفسیری خەون.

دوهەمینیان موسڵمان بوو و نەوەیەکی هەبوو بە ناوی ئیسحاقی کوڕی ئیسحاقی کوڕی یەسار؛ نووسەری کتێبی سیرە و مەغازی ناسراو بە (سیرە ابن ئیسحاق)

سێهەمینیان باوەڕی هێناو کوڕێکی بوو بە ناوی موسای کوڕی نەسیر کە باکووری ئەفریقا و ئەندەلوس (ئیسپانیا)ی داگیرکرد 

ئەمەیە سەرئەنجامی ئیسلامێک کە هاوەڵانی پێغەمبەری ﷺئازیز تێگەیشتبوون

نووسەر مامۆستا ابوبکر پزشکیان(به فارسی)

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد و علی اهل بیته بعدد نعمک یا الله

https://b2n.ir/f36337

کـانـاڵی تلگرامی ئاوایی بێلو


چیروکی ژنیک و دراوسێیه کەی

ڕۆژێک کوڕێک له خێزانێکی تاڕادەیەک دەوڵەمەند، بینی کە دایکی داوای خوێی لە دراوسێ هەژارەکەی کرد

بە سەرسوڕمانەوە بە دایکی وت دوێنێ کیسەیەکی گەورەی خوێم بۆ کڕیویت، بۆچی داوای خوێی لە دراوسێ دەکەیت؟

دایکەکە وتی: کوڕەکەم دراوسێ هەژارەکەمان هەمیشە داوای شتمان لێدەکات.

ویستم شتێکی سادەیان لێ داوا بکەم کە بۆیان قورس نەبێ ئامادەکاری بکەن.

لە کاتێکدا هیچ پێویستم پێی نییە، بەڵام ویستم وا نیشان بدەم کە منیش پێویستیم بەوانە.

تا هەر کاتێک داوای شتێکیان لێکردین ئاسان بێت بۆیان داوای بکەن، وە شەرم نەکەن

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد و علی اهل بیته بعدد نعمک یا الله

نووسه ر ماموستا عبدالحمید مومنی

مترجمعبدالرئوف اشنویی محمودزاده

https://b2n.ir/f39115