نیعمەتی خواردن
حەزرەتی ئەبوبەکری صدیق (خوا لێی ڕازی بێت) گەڕایەوە ماڵەوە
و سێ میوانی لەگەڵ خۆی هێنا و میوانەکانی لەگەڵ کوڕەکەی
بە تەنیا لە ماڵەوە بەجێهێشت
و خۆی چوو بۆ ئەوەی شەو لەگەڵ پێغەمبەردا بەسەر ببات.
بەشێکی شەو تێپەڕی کە حەزرەتی ئەبوبەکر صدیق خوا لێی ڕازی بێت
گەڕایەوە؛ هاوسەرەکەی پێی وت:
بۆچی زووتر نەگەڕایەوە بۆ لای میوانەکانت؟
حەزرەتی ئەبوبەکری صدیق خودا لێی ڕازی بێت فەرمووی:
تا ئێستا نانی ئێوارەتان پێ نەداون؟
هاوسەرەکەی وەڵامی دایەوە :
نەیانخوارد تا تۆ بێیتەوە
حەزرەتی ئەبوبەکری صدیق خودا لێی ڕازی بێت فەرمووی:
سوێند بەخوا هەرگیز ئەم خواردنە ناخۆم !
وە خواردنەکەی خستە بەردەمیان و وتی :
بخۆن !
میوانەکان خواردنەکەیان خوارد. یەکێکیان دەیوت:
سوێند بەخوا، هەر لقەیەک لە خواردنەکە کەدەمانخوارد،
بڕی خواردنەکە زیاتر لەوە لە قاپەکەدا دەردەکەوت و وەک ئەوە وابوو
لە خوارەوە گەشەی دەکرد، هەموومان تێر بووین، و لە کۆتاییدا،
ئەو خواردنەی کە مابۆوە زیاتر بوو لەوەی کە بۆ ئێمە هێنرابوو
میوانەکان وازیان لە خواردن هێنا؛ حەزرەتی ئەبوبەکر صدیق
(خوا لێی ڕازی بێت) سەیری خواردنەکەی کرد و بینی
خواردنەکە وەک خۆی ماوەتەوە، یان ڕەنگە زیادی کردبێت،
بۆیە بە هاوسەرەکەی وت:
ئەی کچی بەنی فوراس! ئەمە چییە؟
هاوسەرەکەی بە خۆشحاڵیەوە وەڵامی دایەوە:
ئێستا خواردنەکە سێ هێندەی جاران زیاترە !
حەزرەتی ئەبوبەکری صدیق (خوا لێی ڕازی بێت)
خواردنەکەی بردە لای پێغەمبەر (صل الله علیه و سلم)
جامع کرامات الاولیاء جلد یک صفحه127
بخاری حدیث شماره 602 و مسلم حدیث شماره2057
اللهم صل علی سیدنا و مولانا محمد و علی آله و صحبه و سلم بعدد نعمک یا الله
مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
لە سەردەمی خەلافەتی عومەری کوری خەتاب
خوای گەورە لێی ڕازی بێت، پیاوێک کە قژی سەری به بۆیاغ ڕەش کردبوو، هاوسەرگیری کرد.
دوای ماوەیەک ڕەنگی قژی پیاوەکە نەما، وە نیشانەی پیرییەکەی دەرکەوت، هاوسەری پیاوەکە بۆ سکاڵاکردن هاتە لای ئەمیرول مومینین عومەر. حەزرەتی عومەر خوای گەورە لێی ڕازی بێت، هاوسەرگیری ئەو ژن و مێردەی هەڵوەشاندەوە.
حەزرەتی عومەر لە وتارێکدا وتی: ئایا بە گەنجی خەڵکت هەڵخەڵەتاند و پیری خۆت پەردەپۆش کرد؟ دەوترێت یەکەم کەس کە قژی سەری به بۆیاخ رەش کردووە، فیرعەون بووە.
احیاء علوم الدین امام محمد غزالی رحمه الله
شەوێکیان پێغەمبەر ﴿ ﷺ ﴾ بە ئیمامی عەلی دەفەرمووێت : ئەی عەلی مەخەوە تا ئەم پێنج شتە نەکەیت .
۱ـ تا هەموو قورئان نەخوێنی .
۲ـ ۰۰۰٤هەزار درهەم بکەیتە خێر .
۳ـ تا سەردانی کەعبەی پیرۆز نەکەیت .
٤ـ دیاریکردنی شوێنی خۆت لە بەهەشتدا .
٥ـ ڕازی کردنی دوژمنەکەت لە خۆت .
ئیمامی عەلیش ﴿ ڕ.خ ﴾ دەڵێت : ئەی پێغەمبەر ئەو هەموو شتە چۆن دەکرێت پێش ئەوەی بخەوم !!!
پێغەمبەریش ﴿ ﷺ ﴾ دەفەرموێت :
۱ـ خوێندنی ۳ جار سوڕەتی ﴿ الاخلاص ﴾ ، وەک ئەوە وایە هەموو قورئانت خوێند بێت .
۲ـ خوێندنی ٤ جار سوڕەتی ﴿ فاتیحە ﴾ ، وەک ئەوە وایە ٤۰۰۰ هەزار دینارت کردبێتە خێر .
۳ـ وتنی ۱۰ جار ﴿ لاالەالااللە وحدە لا شریک لە الملک ولە الحمد وهو علی کل شیٔ القدیر ﴾ وەک ئەوە وایە سەردانی کەعبەی پیرۆزت کردبێت .
٤ـ وتنی ۱۰ جار ﴿ لا حول ولا قوت ٳلا باللە العلی العظیم ﴾ وەک ئەوە وایە شوێنێکت بۆ خۆت لە بەهەشت دابین کردبێت .
٥ـ وتنی ۱۰ جار ﴿ استغفراللە الذی لا إله إلا هو الحی القیوم واتوب الیه ﴾ وەک ئەوە وایە دوژمنەکانی خۆت لە خۆت ڕازی کردبێت .
ئەم خێرە گەورەیە لە کیس خۆتان مەدەن شەوان ئەم خێرانە بەدەست بهێنن پاشان بخەون....!!
عومەیرى کوڕى وەهب لە بەرەى کافرانا بەشدارى جەنگى بەدرى کردوە، کافرەکان عومەیریان لە پێشەوە ناردوە بۆ ئەوەى سوپاى موسوڵمانان بخەمڵێنێ و بزانێ چەند کەس دەبن، ئەویش هات و ئەو کارەى بۆ کافران کردو زۆر سورو موکوڕ بو لەسەر ئەوەى کافرەکان نەچنە ناو جەنگەکەو بکشێنەوە، دواى ئەوەى جەنگ دەستى پێکرد وەهبى کوڕى عومەیرى کوڕى وەهب یەکێک بو لەو کەسانەى کە لە بەدرا بە دیلى گیرا، ڕیفاعەى کوڕى ڕافیعى کوڕى مالیکى زورەقى یەخسیرى کرد، عومەیر گەڕایەوە بۆ مەککە، صەفوانى کوڕى ئومەیە لە حیجرى ئیسماعیلا لە لاى کەعبەدا لەگەڵیا دانیشت و پێى گوت: هەرچى قەرزت هەیە بژاردنیان لەسەر من و بەڵێنیش بێ هەتا ماووم ماڵ و مناڵەکانت بەخێو بکەم، ئەوەندەو ئەوەندەش پارەت پێ دەدەم بەو مەرجەى برۆى هەتا موحەممەد نەکوژى نەیەیتەوە! عومەیر ڕازى بو، گوتى: من بیانویەکیشم هەیە خۆم بگەیەنم بە موحەممەد، دەڕۆم و دەڵێم: هاتوم کوڕەکەم بکڕمەوەو ئازادى بکەم!.
.
عومەیر گەیشتە مەدینە، لەو کاتەدا پێغەمبەرى خوا() لە مزگەوتا بو، عومەیر ڕۆیشتە ناو مزگەوتەوەو شمشێریشى پێبو، کاتێ پێغەمبەر() چاوى پێى کەوت فەرموى: ئەمە دەیەوێ غەدرو خیانەتێک بکات، بەڵام خواى گەورە ڕێى لێ دەگرێ. دوایى عومەیر ڕۆیى بۆ ئەوەى هەرچۆنێک بوە خۆى لە پێغەمبەر() نزیک بکاتەوە، پێغەمبەر() پێى فەرمو: ئەوە بۆ چەکت پێیە؟ عومەیر گوتى: لە بیرم چو کاتێ هاتمە ناو مزگەوتەوە دایبنێم، پێغەمبەر() فەرموى: ئەى بۆچى هاتوى؟ گوتى: هاتوم کوڕەکەم بکرمەوەو ئازادى بکەم.. پێغەمبەر() پێى فەرمو: ئەى لە حیجرى ئیسماعیلا لەگەڵ سەفوانا چ بریارێکتان داوە؟ عومەیر گوتى: چ بڕیارێک؟ بێ ئاگام!.. پێغەمبەر() فەرموى: تۆ بریارت داوە من بکوژى و ئەویش بەڵێنى پێداوى ئەوەندەو ئەوەند سەروەت و سامانت پێ بداو قەرزەکانت ببژێرێ و ماڵ و مناڵت بەخێو بکات. عومەیر گوتى: أشهد ان لا اله الا الله و أنک رسول الله، ئەى پێغەمبەرى خوا()! بەخوا جگە لە خۆم و سەفوان کەس ئاگاى لەم کەین و بەینە نەبوە، ئێستا من دڵنیام کە خواى گەورە ئەمەى بۆ تۆ باسکردوە!.. پێغەمبەر() فەرموى: دەى ئاسانکارى بکەن بۆ براکەتان و دیلەى بۆ ئازاد بکەن!. ئیتر وەهبى کوڕى عومەیر بە بێ هیچ بەرامبەرێک ئازاد کرا.
.
عومەیر گەڕایەوە بۆ مەککەو لە سەفوان نزیک نەبویەوە، ئیتر سەفوان زانى کە باوەڕى هێناوە، عومەیر بو بە باوەڕدارێکى باش، دوایى کۆچى کرد بۆ مەدینەو لە خزمەت پێغەمبەرا() بەشدارى لە جەنگى ئوحودو جەنگەکانیترا کرد.
.
ئازاد عباس گڵێجاڵی
له کتێبی (الشامل)ـەوە
عبدالرئوف اشنویی محمودزاده