بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

پەند و ئامۆژگاری

ئیمام محمد غەزالی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت:

زۆر کەس لە ترسی لۆمەی خەڵک و بۆ بەدەستهێنانی ستایشیان، خۆیان دەکوژن و هەموو هەوڵێکیان دەدەن بۆ ئەوەی کار و جوڵەکانیان بەدڵی خەڵک بێت بۆ وروژاندنی ستایشی خەڵک و سەلامەت بن لە ڕەخنە گرتن و ئەمەش یەکێکە لە مەترسییەکان  کە دەبێتە هۆی دابەزین کە پێویستە چارەسەر بکرێت.


 

ئیمامی فەخری ڕازی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت :

ئەو کاریگەریەی کە نوێژی بەیانی لەسەر پاکی دڵ و ڕۆشنگەری هەیەتی زیاترە لە نوێژەکانی تر. هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەرکەسێک خاوەنی سیفەتێکی تەندروست بێت و ئەم نوێژە لە کاتی خۆیدا و بە جەماعەت ئەنجام بدات؛ لە دڵیدا هەست بە کراوەیی و ڕووناکی و ئارامی و ئاسوودەیی دەکات

تفسیر الرازى ج٢۱ ص ٣٨٥


حاتەمی ئەسەم ڕەحمەتی خوای لێ بێت، پەرستیارێکی خواپەرست و دڵسۆز بوو. یەکێک لە موسڵمانەکان بە ناوی عاسیم کوری یوسف هاتە لای و ناڕەزایی دەربڕی و پێی گوت: چۆن نوێژ دەکەیت ، حاتەم ڕەحمەتی خوای لێ بێت، وتی: کە کاتی نوێژ هات هەڵدەستم، دەستنوێژی دەرەکی و دەستنوێژی ناوەوە دەگرم.. عاسم وتی: دەستنوێژی ناوەوە چییە؟

حاتەم ڕەحمەتی خوای لێ بێت فەرمووی : لە دەستنوێژی دەرەکیدا ئەندامەکان بە ئاو دەشۆین بەڵام لە دەستنوێژی ناوەوە ئەو ئەندامانە بە حەوت سیفەت دەشۆین :

تەوبەکردن

واز لە کینە هینان

بەجێهێشتنی ئیرەیی

جێهێشتنی وابەستەبوون بە جیهان

تەوبەکردن لە گوناهەکانی ڕابردوو

جێهێشتنی وەسف و ستایشی بوونەوەرەکان

جێهێشتنی سەرکردایەتی ماددی (من بەدوای تەماحدا ناگەڕێم)

 

پاشان دەچمە مزگەوت و خۆم بۆ نوێژ ئامادە دەکەم، لە کاتێکدا کەعبە لەبەردەممدا دەبینم و خۆم لەبەردەم خودای گەورەدا به تەواوی هەژار دەبینم.

وەک ئەوەی لە دەرگای خودا دابم. و ئەویش دەزانێت چی لە دڵمدایە، بەهەشت لە لای ڕاست و دۆزەخ لە لای چەپەوە و لە پشتمەوە ئەزرائیل دەبینم و وەک ئەوە وایە پێم لەسەر پردی سیرات وەستابێت

و پیم وایه ئەم نوێژه دوا نوێژمه، پاشان نیەت دەکەم و تەکبیری پاک دەڵێم و بە بیرکردنەوە و تێڕامانەوە حەمەد و سورەت دەخوێنم

پاشان بە خۆنەویستی و خۆبەکەم زانین ڕوکوع ئەنجام دەدەم، پاشان بە گریان و نالەنال سوجدە دەبەم و بە ئومێدەوە وشەی شایەتحاڵی دەخوێنم و بە دڵسۆزیەوە سەلامی نوێژ دەدەمەوە. وە دواتر لە حاڵەتێکدا لە نێوان ترس و هیوادا هەڵدەستم.

نوێژه کەم سی ساڵە بەم شێوەیە بووە. عاسم گریاو وتی: پێشتر بەم شێوەیە نوێژم نەکردووە .

تفسیر روح البیان

https://b2n.ir/p32461

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی

ئاموژگاری و بانگەشە

ئامۆژگاری و بانگەشە


حەزرەتی ئەبو مووسا ئەشعەری خوا لێی ڕازی بێت دەفەرموێت: کاتێک پێغەمبەری خودا سەلامی خودای لەسەر بێت، لە دەستەیەک دەترسا، دەیفەرموو:

 

اللهمَّ إنَّا نَجْعَلُکَ فی نُحُورِهِمْ، وَنَعُوذُ بِکَ مِنْ شُرُورِهِمْ». (صحیح الجامع)

ئای خوایە! ئێمە دەتخەینە بەینی خومان و ئەوان، و لە خراپەکاری و پیلانگێڕیه کانیان پەنات بو دەهینین.

 

ئەمه دوعایەکە مرۆڤ کاتێک لە خەڵک دەترسێت دەیڵێت؛ واتە کاتێک هەندێک کەست بینی کە لێیان دەترسیت یان کەسێکت ناسی کە لێی دەترسی؛ بلیین:


اللهمَّ إنَّا نَجْعَلُکَ فی نُحُورِهِمْ، وَنَعُوذُ بِکَ مِنْ شُرُورِهِمْ». (صحیح الجامع)

 

ئەگەر ئەم دوعایە دڵسۆزانە بێت و به نیەتی دروست و بە ئیرادەی ڕاستەقینە وتووتانە، بۆ ئەوەی پەنابەری بە خوای گەورە ؛ خوای گەورە لە خراپەکاری و پیلانگێڕیه کانیان ده تپارێزێت.

 

حەزرەتی عومەری کوری خەتاب خوا لێی ڕازی بێت دەفەرموێت:

شیاوی ئەوە نییە هیچ کەسێک گومانی شتێکی خراپ بکات لەو شتانەی کە لە برا موسڵمانەکەی بیستوویەتی، لە کاتێکدا دەتوانێت بە نیازێکی باش لێکی بداتەوە.

 

محمدی کوری سیرین که له تابعییەکان بو ڕەحمەتی خودای لێ بێت فەرموویەتی:

نادادپەروەرییە بەرامبەر براکەت، کە هەموو ئەو قسە خراپانەی لەسەری دەزانیت، بیلەیت، بەڵام شتە باشەکانی بشاریتەوە.

 

بەشێک لە سەلەفی سالح فەرموویانه:

خەڵک لە دەروازەی پاشا و سەرکردەکان بەدوای شکۆمەندیدا دەگەڕێن، بەڵام شکۆمەندی نادۆزنەوە تەنها لە گوێڕایەڵی خودای گەورە نەبێت.

کوشندەترین زەربە کە شەیتان لە مرۆڤ دەدات، بێ هیوابوون و نائومێدیه

سەرچاوەکان:

صحیح الجامع

التمهید/ابن عبد البر ۱۸/۲۰

الرفع والتکمیل ص۵۱

إغاثة اللهفان ۷۱/۱

https://b2n.ir/z86279

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

 

الناس فی الفقه عیال على ابی حنیفة

 قال الشافعی:

الناس فی الفقه عیال على ابی حنیفة


واتا خەڵکی(مەبەست پێی زانایانە) لەفیقهدا ناتوانن بێ نیازبن لە ابوحنیفە و زانستەکەی وە دەبێ پشتی پێ ببەسترێ...

 

زۆرێک ئەم وتەیە بەکاردێنن لەسیاقی مەدحی ابو حنیفەدا(نعمان بن ثابت الکوفی)،

بەڵام ئەم ئەسەرە لەشافعییەوە بەهیچ شێوەیەک نەچەسپاوەو بونی نییە،

بەڵکو ئەوەی جێگای پرسیاری جدییە ئەوەیە کە شافعی پێچەوانەکەی لێوە وارد بووە و مەوقفی بەرامبەر ابو حنیفە ڕوونە...

 

کەوابووئەو ڕیوایەتەی کە باسمان کرد لەسەرەوە(خەڵکی ناتوانن بێنیاز بن لەزانستی ئەبو حنیفە)ڕیوایەتێکی زەعیفە و لە حوفازی اهلی علم ابو نعیمی اسبەهانی و خەتیبی بغدادی هێناویانە و سلسلەی اسنادەکەی چەند مەجهولێکی تێدایە...

 

بەڵکو ئەوەی سابت بووە لە شافعییەوە دەربارەی ابو حنیفە ئەمانەن...

 

ابن ابی حاتم دەڵێت ربیعی کوڕی سولەیمان لە شافعییەوە بۆی گێڕاینەوە دەیفەرموو:

ئەبو حنیفە پێشەکی بابەتەکەی (مەبەستی بابەتی فیقهیە)بەهەڵە دادەڕشت و دواتر هەموو بابەتەکەی لەسەر ئەوە بونیاد دەنا(واتە لەسەر هەڵە بونیادی دەنا

 

هەروەها ابن ابی حاتم دەفەرموویت باوکم بۆی گێڕامەوە(محمدی کوڕی ادریس الرازی)لە هارونی کوڕی سەعیدەوە لە شافعییەوە دەیفەرموو::

کەسم نەبینیوە کتێبی نوسیبێ (واتا خاوەن نوسین) وەکو ئەبو حنیفە عەیبو عاری خۆیی تێدا ڕونکردبێتەوە(مەبەستی ئەوەیە کە جاهل بووە بەحدیس و ئەسەر و لادانێکی زۆری بووە).

 

ابن ابی حاتم دەفەرموویت باوکم لە یونسی کوڕی عبدالاعلاوە بۆی گێڕامەوە دەیفەرموو::

گوێم لە شافعی بوو دەیفەرموو ڕۆژێک گوێم لێ بوو محمدی کوڕی حەسەن (الشیبانی تەلەبەی ابو حنیفە و مالک)

بوو ڕۆژێک باسی مالک و ابو حنیفە ی دەکرد و دەیگوت :

نەدەبوو هاوەڵەکەی ئێوە فەتوا بدات و هاوەڵەکەی ئێمە بێدەنگ بێت(مەبەستی ئەوەیە هاوەڵەکەی من کە ابو حنیفە یە ئەهلترە و ئەحەقترە بۆ ئەو کارە)...

 

شافعی دەفەرموویت پێم وت سوێندت دەدەم بەالله ئایا هاوەڵەکەی من کە مالکە زانا بوو بە کتابەکەی الله(قورئان)؟!

وتی بەڵێ ...

 

وتی دە سوێندت دەدەم بە الله ئایا هاوەڵەکەی ئێمە زانابوو بە سوننەت و حدیسەکانی رسول الله ؟!!

وتی بەڵێ...

 

وتی دەسوێندت دەدەم بە الله ئایا هاوەڵەکەی ئێمە زانابوو بە ڕاجیایی و اختلافی هاوەڵان لەکۆی بابەتەکاندا؟!!

وتی بەڵێ...

 

وتی ئەی ئاقڵ بوو ؟!

وتی نەخێر!!!

 

وتی دەی سوێندت دەدەم بە الله ئایا هاوەڵەکەی تۆ زانابوو بەکتابی الله ؟!

وتی نەخێر!!

 

وتی ئەی زانا بوو بە سونەتی رسول الله ؟!!

وتی نەخێر!!

 

وتی ئەی زانا بوو بە اختلاف و ڕاجیای هاوەڵان ؟!

وتی نەخێر!!

 

وتی ئەی عاقڵ بوو ؟!!

وتی بەڵێ!!!

 

وتی (شافعی وتی)دەی هاوەڵەکەی ئێمە سێ شتی تێدا کۆبوەتەوە کە فەتوا بەبێ ئەوانە ناکرێت و ناگونجێت وەیەک دانەی تێدا نەبوو(علی سبیل التنزل)،

بەڵام هاوەڵەکەی تۆ سیانی لەوانە تێدا نەبوو کە فەتوادان بەندە لەسەری و بنچینەن بۆ ئەو بابەتە بەڵام یەک دانەی تێدا بوو!!

کەچی دێیت و دەڵێیت نەدەبوو هاوەڵەکەی ئێوە فەتوای بدایە و هاوەڵەکەی ئێمە بێدەنگ بوایە....!!!

 

دەڵێم:

ئەوەی لەشافعییەوە چەسپاوە لەبەرامبەر ابو حنیفە دا ئەمانەن کە هیچ تەئویلێک هەڵناگرن کە شافعی رحمه الله جەرحی کردووە و زەمی کردووە ،وەبەهیچ شێوەیەک لێوەی وارد نەبووە بەوشەیەکیش مەدحی ئەو پیاوەی کردبێت...

 

ئەوەی جێگای باسە ئەو ئەسەرەی کە سەرەتا باسمان کرد بەشێوەیەکی تر لە شافعییەوە هاتووە بە سحیحی ئەویش ابنو ابی حاتم لە ربیعەوە دەفەرموویت گوێم لە شافعی بوو دەیگوت (خەڵکی بێنیاز نابن و فەقیرن لەئاستی اهلی عێراقدا لە فیقهدا)...