اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد
حیجاب
حیجاب گوێڕایەڵی خودا و پێغەمبەری خودایە
خودا فەرمانی بە ژنان کردووە حیجاب بپۆشن
به ئافرهتانی ئیمانداریش بڵێ: چاویان بپارێزن (له تهماشای نامهحرهم) داوێنی خۆیان بپارێزن له گوناهو جوانی خۆیان دهرنهخهن جگه لهوهی که دیاره (وهک دهم و چاوو دهست) با سهرپۆشهکانیان بدهن بهسهر سینهو ملیاندا {نور___31}
حیجاب پاکی و تەقوایه
خودا پابەندبوون بە حیجابەوەی کردووە بە نیشانەی پاکی و پاریزکاری
ئهی پێغهمبهر (صلی الله علیه و سلم) به هاوسهرانت و کچهکانت و ئافرهتانی ئیماندار بڵێ: که به پۆشاکی باڵا پۆش، خۆیان داپۆشن ئهوه لهبارترین شته که پێی بناسرێن، تا ئازار نهدرێن و (توشی گیروگرفت نهبن)، (59)
حیجاب پاک و خاوێنی و دووری لە پیسبوونە.
خودا دەفەرموێت
ئهگهر داوای شتێکی پێویستان (له خێزانهکانی پێغهمبهر کرد) له پشتی پهردهوه داوای لێبکهن، ئا ئهو جۆره ڕهفتاره چاکتر و پاکتره بۆ دلی ئیوه و ئهوانێش [احزاب:۵۳].
حجاب، داپۆشینه
پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: خودا زۆر پەردەپۆش و بێگەردە وە حەزی لە شەرم و پەردەپۆشکردنە وە هەروەها دەفەرموێت: هەر ژنێک جلەکانی لە دەرەوەی ماڵەکەی داکەنێت، خودا پەردەی دەدڕێنێت. {واتە پاداشتەکە لە کردەوەیە} (واتە نهێنی ئەو ژنە ئاشکرا دەکات)
حیجاب تەقوایه
خودا دەفەرموێت:
ئهی نهوهی ئادهم، ئێمه بهڕاستی پۆشاکی لهبارمان بۆ فهراههم هێناون، عهورهت و ئهوهی پێتان ناخۆشه دهربکهوێت دای ئهپۆشێت، ههروهها جل و بهرگی جوانیش که خۆتانی پێ بڕازێننهوه (بهڵام بیرتان نهچێت) که پۆشاکی تهقواو خواناسی چاکتر و خێردارتره
حیجاب ئیمانە
کاتێک کۆمەڵێک ژن لە عەشیرەتی بەنی تەمیم هاتنە لای ئومم المومنین عائیشەی صدیقە "خودا لێی ڕازی بێت" و جلی تەنکیان لەبەردا بوو، حەزرەتی عائیشە خوا لێی ڕازی بێت، فەرمووی: ئەگەر ئیوه ئیماندارن، ئەم جلە جل و بەرگی ئیمانداران نییە. وە ئەگەر ئیماندار نین دەتوانن سوود لەم جلانە وەربگرن
حیجاب حەیایه
رسول الله صل الله علیه وسلم دەفەرموێت: هەموو ئایینێک ئەخلاقی هەیە، ئەخلاقی ئیسلامیش حەیایه. وە لە شوێنێکی تریشدا دەفەرموێت: حەیا لە ئیمانەوە دێت، شوێنی ئیمانیش لە بەهەشتایه
حیجاب کەرامەتە
هەروەها حیجاب لەگەڵ ئەو کەرامەتەدا دەگونجێت کە سروشتی مرۆڤ لەسەری بنیات نراوە.
پیاوێک کە ویژدانێکی پاکی هەبێت حەزی لە چاوی خیانەتکار نییە سەیری ژن و کچەکەی بکات.
سەرچاوه: ماموستا ابوبکر پزشکیان @belo1
وەرمگیراوه: عبدالرئوف اشنویی ممودزاده
قورئان خوێندن بۆ مردوو
پیغەمبەری خودا صلی الله علیه و سلم دەفەرموێت:
کاتێک یەکێک لە ئێوە مرد، زیندانی مەکەن، بەڵکو خێرا بینێژن و
فاتیحە و کۆتایی سورەتی بەقەرە بخوێنە لە لای سەری لە گۆڕەکەیدا.
قورئان خوێندن بۆ مردوو دوو شێوازی هەیە:
ئەگەر قورئان خوێندن لە حزووری مردوو یان لە سەر گۆڕەکەی بووبێت، بە پێی کۆدەنگی ئیمام و زانایان پاداشتەکەی دەچێتە سەر مردوو و ئەویش سوود لە نیعمەتەکانی وەردەگرێت.
ئەگەر قورئان لە غیابی مردوودا بخوێنرێت:
ئەگەر قورئانخوێن بە نیازی مردوو قورئان بیخوێنێت دوای خوێندنەوەی قورئان دوعای قبوڵکردن بخوێنیتەوە و بڵێ:
خوایە پاداشتی ئەم خوێندنەوەیە بدە بە گیانی فڵان کەسی مردوو، بە بڕوای هەموو موجتەهید و زانایانی مذاهب اربعه ، پاداشتی قورئان دەگاتە مردوو
شیخ ابن حجر لە کتێبی تحفه دەفەرموێت
بۆ ئەوەی پاداشتی قورئان خوێندن بگاتە مردوو، دەبێت خوێندنەوەی دوعای پاداشتەکە بخوێنرێتەوە. اللهم بلغ و اوصل مثل ثواب ما .............
قال الشافعی -رحمه الله:
ویُستحب أن یُقرأ عنده شیءٌ من القرآن، وإن ختموا القرآن عنده کان حسنًا ”
وا باشە بەشێک لە قورئان لە تەنیشت گۆڕەکەی بخوێنرێتەوە،
وە ئەگەر لە تەنیشت ئەو قورئانیان تەواو کرد باشە.
بسم الله الرحمن الرحیم و صل الله علی النبی محمد و آله
لە ڕۆژی قیامەتدا مرۆڤ تاکە سەرمایەی کارە چاکەکانیەتی
.
ئەگەر مافی خەڵک لەسەر شانی کەسێک بێت، خاوەن مافەکان؛ مافەکانیان لە چاکەی قەرزدار، وەرئەگرنەوه، ئەگەر قەرزدار کارێکی باشی نەبێت، یان ئەگەر کارێکی باشی کردبێت، بەڵام تەواو بووبێت، ئەوا کارە خراپەکانی خاوەن مافەکان لادەبرێن و دەخرێنە سەر حسابی قەرزدارەکان.
.
لە سەحیحی بوخاریدا لە حەزرەتی ئەبو هورەیرەوە هاتووە "خوا لێی ڕازی بێت"، پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم، دەفەرموێت:
.
هەرکەسێک ستەم لە براکەی بکات، جا زیانی بە ناوبانگەکەی گەیاندبێت یان مافێکی تری براکەی پێشێل کردبێت، پێویستە هەر ئەمڕۆ (لە دونیا) داوای لێبوردنی لێبکات، پێش ئەو ڕۆژەی (قیامەت) دا بێت کە درهەم و دیناری تێدا نییە.
چونکە ئەگەر کردەوەی چاکی هەبێت، (لەو ڕۆژەدا) تا ڕادەی ئەو ناعەدالەتیەی کردوویەتی کەم دەبێتەوە، وە ئەگەر کارە چاکەکانیشی تەواو ببیت، گوناهی ستەملێکراوان دەخەنە سەر شانی ئەم ستەم کاره.
.
مرۆڤی شکستخواردوو و بێچارەی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە لە ڕۆژی قیامەتدا مافی کەسانی دیکەی لەسەر ملی دەبێت و خاوەن مافەکان کارە چاکەکانی دەبەن یان کارە خراپەکانی خۆیان دەخەنە سەری. پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم، کەسێکی وای بە (مفلس) بێچارەی ڕاستەقینە ناوبردووه.
پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم فەرمووێ: دەزانن (مفلس) به کێ دەلین ؟ وتیان: ئەو کەسەی درهەم و دیناری نەبێت. فەرمووێ: بەڵام (مفلس) بێچارەی ڕاستەقینەی ئوممەتی من ئەو کەسەیە کە لە ڕۆژی قیامەتدا بە کیسەیەکی پڕ لە نوێژ و ڕۆژوو و زەکاتەوە دێت.
بەڵام جنیوی بەم یەکە دا و موڵکی ئەو کەسەی خوارد و خوێنی ئەوی دیکەی ڕژاند و لە کەسێکی تری دا.
|| لێدان واته: لێدان بە دەست یان دار و هاوشێوەکانی. لێدان بۆ ئەشکەنجەدان و ....
واتای سەرەوە (وەرگێڕ) زیادی کردووە ||
کەواتە چاکەکانی لە نێوان ئەم و ئەودا دابەش دەکرین؛ وە ئەگەر کارە چاکەکانی تەواو بوون پێش ئەوەی مافی کەسانی تر بدات، گوناهی ستەملێکراوانی پێدەدرێت و دەچێتە دۆزەخەوە."
کانالی بیارەی شەریفه له فەیسبووکدا
بسم الله الرحمن الرحیم و صل الله علی النبی محمد و آله
پەرستن و دوعای بەیانیان
.
پەرستن و دوعای بەیانیان تایبەتە بەو کەسانەی لە دەرگای ئیلاهی نزیکن
لە کاتێکی وادا ڕەحمەتی خودا و لێخۆشبوونی خودا وەک باران بەسەر دڵ پاکەکاندا دەبارێت؛ لەکۆتایی ئایەتی ١٧ی سورەتی آل عمران و ئایەتی ١٨ی الذاریات، خودای میهرەبان باسی هاوڕێکانی دەکات کە ئەوانەی نزیک لەخوا لەنیوەی شەودا هەڵدەستن و داوای لێبوردن دەکەن.
.
موبارەکترین و گونجاوترین کاتەکان کە خودا دوعای دوعاکاران؛ تەوبەی تەوبە کاران؛ داوای لێبوردن ؛ شیفای نەخۆشەکان؛ دوعا بۆ نەخۆشەکان؛ و دوعای بێدەسەڵات و چەوساوەکان قبوڵ دەکات؛ کات و کاتژمێرێک نییە جگە لە کاتەکانی بەیانی(شفق و فجر)
.
"بەیانیان باشترین کاتە بۆ قبوڵکردنی هەموو نهێنی و پێداویستییەکان"
(شفق و فجر) لە سێیەکی کۆتایی شەوەوە دەست پێدەکات و تا بەیانی بەردەوام دەبێت.
لە فەزڵی بەیانیدا (شفق و فجر) پێغەمبەری پیرۆز صل الله علیه وسلم دەفەرموێت:
.
خودای زۆر لێبووردە و زۆر میهرەبان، هەموو شەوێک تەشریف دێنێت بۆ ئاسمانی دونیا، کە سێیەکی کۆتایی شەو دەمێنێتەوە، دەفەرموێت: کێ بانگم دەکات تا وەڵامت بدەمەوە؟ کێ ئاواتەکانی پێشکەش دەکات، تاکو بۆی ئەوەی بەدی بێنم؛ کێ داوای لێبوردن دەکات بۆ ئەوەی لە گوناهەکانی خۆش بم تاکو لێی خۆش بم م قەڵەمی لێبوردن؛ بەسەر گوناهەکانی دابێنم
بخاری - ۱۱۴۵ و مسلم – ۱۲۶۱
.
شکۆی میللەتی ئیسلام حەزرەتی ئادەم
فەرموودەیە کە ئادەم صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی: خودا چوار شەرەفی بە ئوممەتی محمد صل الله علیه وسلم بەخشیوە کە بە منی پیغەمبەر نەدراوە:
تەوبەی من تەنها لە مەککە قبوڵ دەکری، بەڵام ئوممەتی محمد صل الله علیه وسلم لە هەر شوێنێک تەوبە دەکات، قبوڵ دەکرێت.
.
جل و بەرگم لەبەر بوو بەڵام کاتێک گوناهم کرد ڕووت بوومەوە، بەڵام ئوممەتی محمد صل الله علیه وسلم گوناه ەکات و خودا گوناهەکانیان دادەپۆشێت.
.
کاتێک گوناهم کرد، من و هاوسەرەکەم جیا بووینەوە، بەڵام کاتێک ئوممەتی محمد صل الله علیه وسلم تاوانێک ئەنجام بدات، جیابوونەوە لە نێوان ئەوان و ژنەکانیاندا نیه.
.
کاتێک من گوناهم کرد خودا لە بەهەشت دەری کردم، بەڵام ئوممەتی محمد صل الله علیه وسلم لە دەرەوەی بەهەشت گوناهی کردووە و بە تەوبە دەچێتە ناویەوە.
.
سەرچاوە:
تنبیه الغافلین امام فقیه ابولیث نصر ابن محمد حنفی سمرقندی رحمه الله
.