بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

حەزرەتی موسا علیه السلام و ئوممەتی ئیسلام

حەزرەتی موسا علیه السلام  و ئوممەتی ئیسلام

.

حەزرەتی موسا علیه السلام لە نوسراوه و بەڵگەنامەکاندا لە ئومەتی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) تێگەیشتووە

.

موقاتیلی کوڕی سلێمان ڕەحمەتی خوای لێ بێت ئاماژەی بەوەکردووە که پێغەمبەر موسا علیه السلام فەرموویەتی:

.

خودایە من لە لوحەکاندا؛ میللەتێکم بینی کە شەفاعەت دەکات و شەفاعەت دەکرێت، خودایە ئەم میللەته بکە بە ئوممەتی من. خوای گەورە دەفەرموێت: ئەوان ئوممەتی محمد صلى الله علیه وسلمن.

.

حەزرەتی موسا (علیه السلام) فەرموویەتی: خودایه لە لوحەکاندا نووسراوە: میللەتێک هەیە بە پێنج نوێژ تاوانەکانی دەسڕێتەوە، خودایە ئەم میللەته بکە بە ئوممەتی من خوای گەورە دەفەرموێت: ئەوان ئومەتی محمد صلى الله علیه وسلمن.

.

حەزرەتی موسا (علیه السلام) فەرموویەتی: پەروەردگار لە لوحەکاندا نووسراوە: میللەتێک هەیە گەلی گومڕا دەکوژێت تا ئەو ڕادەیەی دەججالیش دەکوژن، خودایه بیانکە بە ئوممەتی من. خوای گەورە دەفەرموێت: ئەوان ئومەتی محمد صلى الله علیه وسلمن.

.

حەزرەتی موسا (علیه السلام) فەرموویەتی: خودایه لە لوحەکاندا نووسراوە: میللەتێک هەیە پاکییەکەی بە ئاو و خاکە، بیانکە بە ئومەتی من. خوای گەورە دەفەرموێت: ئەوان ئومەتی محمد صلى الله علیه وسلمن.

.

حەزرەتی موسا (علیه السلام) دەفەرموێت: خودایه، لە لوحەکاندا نووسراوە: میللەتێک هەیە ئەگەر کەسێک بەنیازی کارێکی چاکە بیت و نەیکات، یەک چاکەی بۆ دەنووسرێت، وە ئەگەر ئەو کارە چاکە بکات، دە چاکە بۆ (حەوت سەد) چاکەی بۆ دەنووسرێت.

.

وە ئەگەر یەکێکیان بەنیازی ئەوە بوو کارێکی ناشیرین بکات بەڵام نەیکات هیچی بۆ نانوسرێت و ئەگەر بیکات یەک گوناهی بۆ دەنوسرێت،  خودایه بیانکە بە ئومەتی من. خوای گەورە دەفەرموێت: ئەوان ئومەتی محمد صلى الله علیه وسلمن.

.

حەزرەتی موسا (علیه السلام) فەرموویەتی: خودایه لە لوحەکاندا نووسراوە: میللەتێک هەیە ٧٠ هەزار کەس لە نێویاندا هەن کە بەبێ هیچ حیساب و کتێبێک دەچنە بەهەشتەوە، بیانکە بە ئوممەتی من. خوای گەورە دەفەرموێت: ئەوان ئومەتی محمد صلى الله علیه وسلمن.

.

حەزرەتی مووسا (علیه السلام) دەفەرموێت: خودایه لە لوحەکاندا نووسراوە: ئوممەتێک هەیە باشترین ئومەتە و فەرمان بە چاکە دەکات و ڕێگری لە خراپە و حەرام دەکات، بیانکە بە ئوممەتی من. خوای گەورە دەفەرموێت: ئەوان ئومەتی محمد صلى الله علیه وسلمن.

.

حەزرەتی موسا (علیه السلام) فەرموویەتی: پەروەردگارا لە لوحەکاندا نووسراوە: ئوممەتێک هەیه دوایین گەلن، بەڵام لە ڕۆژی قیامەتدا دەبنە یەکەمین گەل، بیانکەن بە ئومەتی من. خوای گەورە دەفەرموێت: ئەوان ئومەتی محمد صلى الله علیه وسلمن.

.

حەزرەتی موسا (علیه السلام) فەرموویەتی: پەروەردگار لە لوحەکاندا نووسراوە: ئوممەتێک هەیه که له نیویاندا کەسانیک هەن کتێبی ئاسمانی لە سنگیاندایە و دەیخوێننەوە، بیانکە بە ئومەتی من. خوای گەورە دەفەرموێت: ئەوان ئومەتی محمد صلى الله علیه وسلمن.

.

کەواتە پێغەمبەر موسا (علیه السلام) ئاواتی خواست لە ئومەتی محمد (صلی الله علیه وسلم) بێت و خودای گەورە ئایەتەکانی ١٤٤ و ١٥٩ی سورەتی ئەعرەفی دابەزاند کە دەفەرمویت:

.

قالَ یَا مُوسَىٰ إِنِّی اصْطَفَیْتُکَ عَلَى النَّاسِ بِرِسَالَاتِی وَبِکَلَامِی فَخُذْ مَا آتَیْتُکَ وَکُن مِّنَ الشَّاکِرِینَ

.

(خوای گه‌وره‌) فه‌رمووی: ئه‌ی موسا به‌ڕاستی من تۆم هه‌ڵبژاردوه له‌ناو خه‌ڵکیدا به‌هۆی په‌یامه‌کانمه‌وه و گفتوگۆکردنیشم له‌گه‌ڵ تۆدا، جا هه‌رچیه‌کم پێبه‌خشیوویت به توندو تۆڵی بیگره‌و په‌یڕه‌وی بکه‌و ڕای بگه‌یه‌نه و هه‌میشه و به‌رده‌وام له سوپاسگوزاران به‌. (144)

.

ومِن قَوْمِ مُوسَىٰ أُمَّةٌ یَهْدُونَ بِالْحَقِّ وَبِهِ یَعْدِلُونَ

.

له قه‌ومی موسا که‌سانێک هه‌ن (ژیرو هۆشمه‌ندن و شوێنی حه‌ق ده‌که‌ون و) ڕێنموویی خه‌ڵک ده‌که‌ن و شاره‌زایان ده‌که‌ن به‌حه‌ق و ڕاستی، هه‌ر به‌و حه‌قه خه‌ڵکی ڕاست ده‌که‌نه‌وه (له لادان و سه‌رکه‌شی). (159)

.

سەرچاوەکان:

تنبیه الغافلین امام فقیه ابولیث نصر ابن محمد حنفی سمرقندی

کانال تلگرامی ماموستا عبدالحمید مومنی

.

بزانه‌ دلت پاکه‌..یا... گه‌ردى پیوه‌یه‌!

بزانه‌ دڵت پاکه‌..یا... گه‌ردى پێوه‌یه‌!

***********

- لەیەکێک لەشارە کۆنەکاندا گەنجێکی سەرمایەدار هەبوو. لەگەڵ ئەوەی سەرماییەکی زۆری پەیداکردبوو هەمیشە بەشوێن ژیریشدا دەگەڕا.

رۆژێک ناوی حەکیمێکی بیست کە کەسێکی ژیرە.

چووە لای حەکیمەکە و پێی ووت: پێویستە وانەیەکەم فێربکەیت.

حەکیمەکەش کە لە ژوورەکەی خۆی دانیشتبوو هەڵسایە سەرپێ و دەستی گەنجەکەی گرتوو بردیە لای پەنجەرەکەوە و ووتی : سەیری دەرەوە بکە چی دەبینی؟.

- گەنجەکە: خەڵکێکی زۆر دەبینم دێن و دەچن و هەژارێکیش دەبینم درۆزەدەکات بۆ پارە.

- حەکیمەکە: پاشان گەنجەی برد لەبەردەم ئاوێنەکەدا وەستاندی و پرسی : سەیرکە ئێستا چی دەبینی؟.

- گەنجەکە: خۆم دەبینم.

- حەکیم: زۆر باشە لە نێوان ئەم شوشەو ئەو شوشەی دیکەدا تەنها یەک بۆیاخ هەیە.

یەکێکیان وات لێدەکات بەس خۆت ببینی ئەویدیکەشیان وات لێدەکات هەمووکەس ببینیت.

دڵی پاک و دڵێکیش گەردی بەسەرەوەبێت ئاوایە.

دڵی پاک وەک شوشەی پەنجەرەیە هەمووکەسی لێوە دیارە.

دڵێکیش گەردی بەسەرەوەبێت وەک ئاوێنە وایە بەس خۆی دەبینێت.

تۆ هەوڵبدە شوشەی پەنجەرەکەبیت.

وەرگیراوە