بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

جەنابی حاجی مەلا عارفی ولەژیر ئەفەرمی:

جەنابی حاجی مەلا عارفی ولەژێر ئەفەرمێ:

لە بیارەی شەریفە بووم ، ڕۆژێ لەگەڵ کۆمەڵێکدا لە ماڵی حەزرەتی شێخ عوسمان دانیشتبوین کوڕێکی حەمە أمین بەگ بەپەلە کەچاوی پێویست   بەموعالەجە بو داوای لەحەزرەتی شێخ عوسمان کرد کەشێخی باوکی تەڵەبی دەرمانی چاوی بۆبکات ، شێخیش فەرمووی ئەی خۆت عەرزەت نەکردوە ؟

.  

وتی بەڵێ عەرزم کردوە ، فەرمووی چی؟ ووتی چەن دەرمانێکی پێ فەرمووم کەلەگەڵ هێلکە تێکەڵی بکەم و بەپێی دەستورێ کەحاڵی کردوم بەکاری بهێنم ، شێخیش فەرموی : دەی کەوای فەرموە باشە ومنیش عەرزی بکەم هەروا ئەفەرموێ : کابرا بەوە قەناعەتی نەکرد هەرئەیویست کەشێخ عەرزی بکات شێخ فەرموی باشە عەرزی ئەکەم

.

پاش ماوەیە دانیشتن هەموومان لەخزمەت حەزرەتی شێخ عوسماندا چووێن بۆ خزمەت حەزرەتی شێخ عەلائەددین قدس الله سرە ئەنجا لەپاش زیارەت و هەریەک لە جێی خۆماندا قەرارمان گرت حەزرەتی شێخ عوسمان داوای دەرمانی بۆ شەخسی ناوبراو کرد شێخ فەرموی خۆدەرمانم پێوتوە و دەستورم نیشان داوە

.

 عەرزی کرد قوربان ئەزانم وە منیش پێم وتوە ، بەڵام هەر حەزی ئەکرد کە عەرزت بکەم ، ئیتر حەزرەتی عەلائەددین قدس اللەروحە تێگەیشت کە ئەم شەخسە وائەزانێ بێجگە لەوە پێی وتراوە، شێخ خۆی دەرمانی باشتری هەیە و نایداتێ فەرمووی گوێ بگرن با چیرۆکێکتان بۆ بگێڕمەوە .

.

فەرمووی ڕۆژێ خەبەریان دامێ کەواحاجی موحەممەدبەگی بەیەڵەیان بەسواری هێسترێ هێنالە ئێشی چاوی وەقرەی نیە منیش موراجەعەی دڵیم کرد عەقیدەی دڵی هەر ئەوەندە بوو کەئەمە جێگەیەکە موعالەجەی نەخۆش و چاو بەشداری تێدائەکرێت .

.

منیش ئەوەندە کەلە توانام دابوو تەداوی چاوم بۆکرد و ڕۆیشتەوە ساڵی دوەم لەعەینی کاتدا بەسەر سواری هێسترێکەوە هاتەوە بەهەمان ئێش و ژانەوە دیسان موراجەعەم بەدڵی کردەوە هەر لەسەر ئەو بیروباوەڕی پێشویەبوو ئەنجا کوڕێکمان بوو جەمالی ناوبوو تازە پێی گرتبوو خۆشمان دەویست تەمەنام کرد لە خودا کەچاوی ئەوکوڕە بکەوێتە بری چاوی حاجی موحەممەدئەمین بەگ ، حاجی موحەممەدئەمین بەگ رزگاربو ، وەئەوکوڕە چاوی تووش بوو وە بەو دەردەوە مرد .

.

لەپاشا فەرمووی ڕۆڵە ئێمە بەماڵ و بەئەولادیش لەخزمەت بەئوممەتی پێغەمبەر () درێغیمان نیە ، ئێستە تۆ وائەزانی دەرمان مان هەیە و لێت درێغ ئەکەین بڕۆ ئەو دەرمانانە کەپێم وتویت بەکاریان بهێنە.

ٳنشااللە چاک ئەبیت .

عەلائەددین لە ئەلتافی خوداوە

عەبای عیززەت بەباڵایا بڕاوە

 

لەپایەی بەرزی هیممەتدا موقیمە

کەریم کوڕی کەریم کوڕی کەریمە


سەرچاوە:


باخچەی بۆن خۆشان

 

وەسیەتی حەزرەتی موعاویە

وەسیەتی حەزرەتی موعاویە

کاتێک حەزرەتی موعاویە (خوا لێی ڕازی بێت) لەسەر تەختی مردن بوو،

 وەسیەتی کرد کە من بەو جلوبەرگانەی کە لەلامە و پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)

 لەبەری کردووه، (کفن کەن) بپۆشن. لەبەر ئەوەی

ئەو جلوبەرگە وە جەستەی پیرۆزی ئەودا کەوتووە و مبارەک و نوورانیه.

وە وەسیەتى ئەوەى کرد کە هەندێک لە نینۆکە موبارەکەکانى پێغەمبەر

(صل الله علیه وسلم) کە پێشتر بۆ بەرەکەت هەڵمگرتبوو تا لە کاتی

مردندا ئەوان بخەنە ناو چاوو دەممەوە. ئەم کارەم بۆ بکەن و بە

 تەنیا لەگەڵ میهرەبانترینی میهرەبانان جێبهێڵن

سەرچاوە:

کتاب یادی مەردان

نویسنده: علامه ماموستا عبدالکریم مدرس بیاره شریفه

https://b2n.ir/y62210

ژنیکی وەفادار

ژنێکی وەفادار


یەکێک لە وەزیرە دەوڵەمەندەکانی مامون کەسێک بوو بە ناوی ئەسمەعی، دەڵێت ڕۆژێک چوومە ڕاوکردن و لە بیابانیکی بێ ئاو و بێ چیمەن ون بووم. لەڕادەبەدەر تینوو بووم و بە دوای دەربازبوون لە مردن دەگەڕام، که لە ناوەڕاستی بیابان چادرێکم بینی، چوومە ئەو چادره و لەوێ ژنێکی گەنج و جوانم بینی. سڵاوم لێکرد و داوای ئاوم لێکرد. ڕەنگ لە دەموچاویەوە نەما و وتی:

ژنەکە وتی: لە چادرەکەدا ئاو هەیە، بەڵام من مۆڵەتم لە مێردەکەم نییە بیدەم بە تۆ، بەڵام بۆ نانی نیوەڕۆکەم هەندێک شیرم هەیە، کە دەیدەم بە تۆ. شیرەکەی پێدام و منیش خواردمەوە و خەریکی پشوو دان بووم.

زۆری نەخایاند بینیم کەسێک له دوورەوە بەرەو چادرەکە هات، ژنەکە کە سەرنجی دا، هەستا و دەفرە ئاوەکەی برد و لە دەرەوەی چادرەکە وەستا و چاوەڕێی دەکرد.

.

لەم ساتەدا بینیم پیاوێکی پیری ڕەشپێست و شەل کە هاوسەری ئەم ژنە بوو نزیک بووەوە و لە وشترەکە دابەزی. ژنەکە بە پەلە ڕایکرد و سڵاوی لە مێردەکەی کرد و پێیەکانی شۆرد، بەڵام هەرچەند ژنەکە خۆشەویستی و ڕێزی بۆ نیشان دەدا، پیاوەکە بە توڕەیی و توند و خراپ قەرەبووی دەکردەوە و هەموو ماندوێتی خۆی دەدا بەو ژنە و هەرکات ژنەکە بە نەرمی قسەی لەگەڵ دەکرد، بە توندوتیژی وەڵامی دەدایەوە!

 

بەرگەی ئەم دۆخە سەیرەم نەگرت و ئامادە بووم لە سێبەری ژێر چادرەکە هەستم و لە ژێر خۆری سووتینەر دابم بەڵام ئەم دیمەنە نەبینم. کاتی که لە چادرەکە دەرچووم، پیاوەکە گرنگی پێ نەدام ، بەڵام ژنەکە ڕایکرد و ڕێزی لێگرتم. کە ئەم ڕێز و حورمەتەم لەلای ئەو ژنە گەنجە بینی، گوتم: حەیف نییە گەنجی و جوانی خۆتت بەخشیوه بەم پیاوە خراپ و بەد ڕەوشتە؟ نە گەنجە و نە جوانە، نە پارەی هەیە و نە ئەخلاقی باشی هەیە!  بۆ ئەوەندە لەبەردەم کەسێکی وادا خوت زەلیل دەکەیت بۆچی ئەوەندە خۆت کەم دەکەیتەوە و ڕێز بۆ کەسێکی وا دەگریت ؟

.

ژنە گەنجەکە کە ئەمەی بیست، زۆر دڵتەنگ بوو و وتی: بەداخەوە بۆ تۆ، کە هەرچەندە تۆ وەزیری وڵاتێکی ئیسلامییت، دەتەوێت بەم قسە پووچانە خۆشەویستی میردەکەم لە دڵم بدزیت! و به بیرنەکردنەوە و بێڕێزی قسە دەکەیت

.

ئەسمەعی دەفەرموێت: سەرم سوڕما بەم قسە توندانە، وە ڕووبەڕووی ئامۆژگارییەکانی بوومەوە کاتێک وتی: ڕیوایەتێکم لە پێغەمبەر (د.خ) بیستووە کە دەمەوێت پەیڕەوی لێبکەم بۆ ئەوەی بە ئیمانێکی تەواوەوە بمرم. بیستوومە پێغەمبەر(د.خ)دەفەرموێت نیوەی ئیمان سوپاسگوزارییە و نیوەکەی تریش سەبورییە.

پاشان وتی: دنیا باش بێت یان خراپ، تاڵ بێت یان شیرین، گرنگ ئەوەیە مرۆڤ بە ئیمانەوە بمرێت

دونیا پردی قیامەت و ماڵی ئەبەدییە.

سەرچاوە:

التذکرة امام قُرطُبی مالکی و شرح محمد بن عبدالباقی الزرقانی على الموطأ امام مالک


https://b2n.ir/n32967

قسەی زانایان

قسەی زانایان

ئەو سەختیانەی کە دەتگەڕێننەوە بۆ لای خوا باشترن بۆتۆ لەو نیعمەتانەی کە لە زیکر و یادی خوا دوورت دەخەنەوە.


کابرایەک هاتە لای خالد بن وەلید و وتی: فڵان کەس شتێکی خراپی لەسەر تۆ وت.

وتی: کتێبی کردەوەکانی خۆیەتی بە هەر شێوەیەک بیەوێت پڕی دەکاتەوە


کابرایەک بە (وهب بن منبه)ی وت: فڵان کەس بوختان و خراپەی تۆی کردووه

(وهب) وتی: شەیتان جگە لە تۆ کەسی تری نەدۆزیەوە کە پەیامەکەی به من بگەیەنێت؟


کابرایەک چووە لای ئیمامی شافیعی رحمه الله تعالی و وتی: کەسێک قسەی ناشیرینی لەسەر کردیت.

 لە وەڵامدا وتی: ئەگەر ڕاستیت وتبێت سیخوڕی، ئەگەر درۆشت وتبێت،

 ئەوا تۆ گەندەڵ و گوناهباری کابرا پەشیمان بووەوە و شەرمەزار بوو.


وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

خەونی راستەقینە

خەونی ڕاستەقینە

عەبدوڵڵای کوری عەوف دەفەرمویت:

شەوێک لە خەودا بینیم که ڕۆژی قیامەت هاتووە وە منیان هێنا و بە ئاسانی کردەوەی دونیایی منیان پشکنی پاشان بردیانم بۆ بەهەشت و چەندین کۆشکیان پیشاندام پێیان وتم: دەرگاکانی ئەم کۆشکە بژمێرە؛ منیش ٥٠ دەرگام ژمارد.

 

پاشان گوتیان: خانووەکانی ئەم کۆشکە بژمێره بینیم ١٧٥ خانووی هەیە پێیان وتم ئەم خانووانە هی تون. ئەوەندە دڵخۆش بووم کە لە خەو هەڵسام و سوپاسی خودام کرد.

 

بەیانی چوومە لای ئیبنی سیرین و خەونەکەم بۆ گێڕایەوە، وتی: وادیاره کە تۆ (ئایەت الکورسی) زۆر دەخوێنیەوە، وتم: بەڵێ وایە، بەڵام چۆن ئەوەت زانی؟ وتی چونکە ئەم ئایەتە ٥٠ وشە و ١٧٥ پیتی تێدایە، من لە زیرەکی هێزی دەروونی ئەو سەرم سوڕما

 

پاشان پێی وتم: هەرکەسێک (ئایەت الکورسی) زۆر بخوێنێت، سەختی مردنی بۆ ئاسان دەبێت


وەرگێر


عبدالرئوف اشنویی محمودزاده