حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - لە ماوەی حوکمڕانیدا چەند جارێک ڕووبەڕووی خلیسکانی ئیجتیهاد بووەتەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی حوکمڕانیەکەی جیاواز بێت لە خەلافەتی دامەزراو، و سەردەمی حوکمڕانیەکەی پێی دەوترێت (شانشینی).
.
بەڵام ئایا تاوانبارە لەسەر ئەم هەڵە و خلیسکانە؟
(عەللامە تەقی عوسمانی) دەفەرموێت: لە فەرموودە صحیحەکاندا باس لەوە کراوە کە ئەگەر موجتەهیدێک بگاتە حەق دوو جار پاداشتی دەدرێتەوە، وە ئەگەر هەڵەی کرد ئەوا هەمان پاداشت وەردەگرێت، وە گومانی تێدا نییە کە حەزرەتی موعاویە - خوای گەورە لێی ڕازی بێت، ئەو موجتەهید بووە، بۆیە ئەگەر هەڵەی کرد، لای خودا پاداشتی هەیە. وە ئەمەش بۆ حەزرەتی موعاویە - خوای گەورە لێی ڕازی بێت جێگەی ناڕەزایی و سەرزەنشت نییە.
.
بەڵام ئەم بابەتە (خلیسکانی ئیجتیهاد) ناتوانرێت بۆ کەسانی دواتر (وەکوو یەزید) جێبەجێ بکرێت. چونکە ئەوان بە هیچ شێوەیەک شیاوی ئیجتیهاد نەبوون، بەڵکوو به ئاشکرا گوناهبار و داو ێن پیس بوون و بە هیچ شێوەیەک لە بازنەی خەلیفەکاندا ناژمێردرێن . وە تەنها لە لیستی پاشاکاندان
.
یەکێک لەو هەڵە گەورانە هەڵبژاردنی کوڕەکەی(یەزید) بوو بە جێنشینی خۆی .
ئەم پێشنیازە لەلایەن هاوەڵانی بەنرخی پێغەمبەر و شوێنکەوتووانیەوە ڕەخنەی توندی لێ گیرا و زۆربەی گەورەکانی هاوەڵان و حەزرەتی ئومم المومینین عائیشەی صدیقە - خوا لێی ڕازی بێت - ڕەتیان کردەوە .
.
ڕوونکردنەوەیەکی زیاتر لەسەر ئەم پرۆسەیە لە موفتی شێخ عوسمانی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەهێنینەوە (3) دریژه ی هەیە................
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
حەزرەتی حەسەنی کو ڕی حەزرەتی عەلی -خوا لێیان ڕازی بێت- لەگەڵ بینینی فیتنە و ئاژاوەگێڕی موونافیقەکان و خەواریجەکان و ئەگەری ڕژانی دووبارەی خوێنی هاوەڵان ، و بینینی ناکۆکی خەڵکی عێراق، بڕیاریدا خەلافەت بە حەزرەتی موعاویە-خوا لێی ڕازی بێت- بسپێرێت - بۆ ئەوەی هیچ ناکۆکییەک دروست نەبێت و حەزرەتی حەسەن-خوا لێی ڕازی بێت- ڕێگری لە خوێنڕشتنەکە کرد و خۆی گەڕایەوە بۆ مەدینە .
.
حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - چووە کوفە و خەڵکەکە هەموویان بەیعەتیان پێدا. (1) عەللامه سیوطی دەفەرموێت: حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - بە گشتی 20 ساڵ والی بووە و بۆ ماوەی 20 ساڵ وەک خەلیفە و حاکمی ئیسلامی دانراوه(2 (
.
٤ ساڵ لە سەردەمی خەلافەتی حەزرەتی عومەر، ١٢ ساڵ لە سەردەمی خەلافەتی حەزرەتی عوسمان، ٤ ساڵ لە سەردەمی خەلافەتی حەزرەتی عەلی، و ٦ مانگ لە سەردەمی خەلافەتی حەزرەتی حەسەنی کوری عەلی (رضی الله تعالی عنهم اجمعین) ئەمیر و والی شام بووە.
.
عەللامه ابن کثیر دەفەرموێت: پێغەمبەری خودا – صل الله تعالی علیه و سلم- لە فەرموودەکاندا باسی لەوە کردووە کە دوای من خەلافەت تا سی ساڵ دەخایەنێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ شانشینی .
.
وە ئەم ماوەی سی ساڵە بە خەلافەتی حەزرەتی حەسەن - خوا لێی ڕازی بێت - تەواو بوو و حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - یەکەم پاشای ئیسلامی بوو و باشترینیان بوو. (3(
.
عه للامه سیوطی فەرموودەیەک له (کعب الاحبار )دەهێنێتەوە کە دەڵێت: (لن یملک أحد هذه الامة ما ملک معاویه) هیچ کەسێک لەم ئوممەتە بە ئەندازەی موعاویە حوکم ناکات.
.
[1] اسد الغابه / ج 5 / ص 200.
[2] تاریخ الخلفاء / سیوطی / ص 195.
[3]البدایه و النهایه / ج 8.خەلافەتی حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت –
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی
شاندەکەی ناوبراو هاتە لای حەزرەتی عەلی- ڕەزای خوایان لیبیت- و پەیامی حەزرەتی موعاویەیان، بە ئیمامی عەلی گه یاند.
.
بەلام بەهۆی ئەو دەلیله ڕەوایانەی کە حەزرەتی عەلی (خوا لێی ڕازی بێت) هەیبوو ڕەتیکردەوە بکوژەکان ڕادەستیان بکات
.
و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی لەشکری شام کە هەمووی گوێرایەڵی فەرمانی حەزرەتی موعاویه(خوا لێی ڕازی بێت) بوو، بەیعەت نەکەن لەگەل حەزرەتی عەلی (خوا لێی ڕازی بێت) و ناکۆکییەکە دەستی پێکرد. (1) حضرت معاویه و حقایق تاریخی / ص 263.
.
بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەمانە، ئەو دوو هاوەله گەورەیه؛ ڕێزیان لە یەکتر دەگرت و هیچیان بۆ پۆست و پێگه شەڕیان نەدەکرد؛ بەڵکو هەریەکەیان خۆی لەسەر ڕێگای ڕاست دەبینی و بۆ هه مان ڕا شەڕیان دەکرد؛
.
بێگومان بوچوونی جەماوەری زانایان ئەوەیە کە حەزرەتی عەلی - خوا لێی ڕازی بێت- لەم ململانێیەدا ڕاستی کردووە و ئەمەش هەڵەیەکی ئیجتیهادی بووە کە حەزرەتی موعاویە کردوویەتی - خوا لێی ڕازی بێت. (2) البدایه و النهایه / ج 8 / ص 129.
.
و صل الله علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد و علی اهل بیته مادامت السماوات و الارض
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردیشەڕی (صفین) بەشی کۆتایی
دوای شەهیدبوونی حەزرەتی عوسمان - خوا لێی ڕازی بێت - وەک ئەوە وابوو پەروەردگاری جیهان بڕیاری تاقیکردنەوەی موسڵمانانی دابێت. بەهۆی ئەمەوە فیتنە و ئاژاوە دەستی پێکرد.
.
حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - پێی وابوو حەزرەتی عوسمان - خوا لێی ڕازی بێت - بە ناڕەوا شەهید بووە و نابێت لە تۆڵەسەندنەوە لە بکوژەکان نەرم و نیان بێت.
.
لە لایەکی ترەوە ئەو مونافیقانەی کە لە ڕابردووه چاوەڕێی دەرفەتێکی لەم شێوەیە بوون و دڵخۆش و خۆشحاڵ بوون کە لە نێوان ئەم دوو ئەمیره گەورەیەدا ناکۆکی و دووبەرەکی دروست بێت لە نێو سەربازەکانی حەزرەتی عەلی (خوای لێ ڕازی بێت) خۆیان شاردبووەوە
.
بەهۆی ئەو دەلیلانەی کە حەزرەتی عەلی (خوا لێی ڕازی بێت) هەیبوو بڕیاریدا ڕادەستیان نەکات و ئەمەش بووە هۆی ناڕەحەتی و ناکۆکی نێوان حەزرەتی عەلی و حەزرەتی موعاویە (خوا لێیان ڕازی بێت)
عەللامه ابن کثیر ئەم چیرۆکە بەم شێوەیە وەسف دەکات:
حەزرەتی ئەبو موسلیم خولانی - خوا لێی ڕازی بێت - لەگەڵ کۆمەڵێک هاوەڵدا چووە لای حەزرەتی موعاویە و بانگهێشتیان کرد بۆ بەیعەت کردن لەگەڵ حەزرەتی عەلی (خوای گەورە لێیان ڕازی بێت).
.
وە بەم شێوەیە قسەیان لەگەڵ حەزرەتی موعاویە کرد - خوا لێی ڕازی بێت
تۆ دەتەوێت شەڕ لەگەڵ عەلی بکەیت؟
تۆ بهلای خوتهۆه چۆنت بیر کردۆتەوه؟
.
ئایا تۆ لە ڕووی زانست و گەوره ییەوه، یەکسانیت لەگەڵیدا؟
حەزرەتی موعاویە وەڵامی دایەوە: سوێند بەخوا هیچ بیرۆکەیەکی لەو جۆرەم نییە.
وە من زۆر لە ئێوه باشتر دەزانم کە حەزرەتی عەلی - خوا لێی ڕازی بێت - لە من باشترە.
.
بەڵام ئایا ئێوەش قبوڵ ناکەن کە حەزرەتی عوسمان - خوا لێی ڕازی بێت - بە ناڕەوا شەهید کراوە؟
من ئامۆزای ئەوم(حەزرەتی عوسمان) هەر لەبەر ئەم هۆکارەش له هەموو کەس زیاتر مافی ئەوەم هەیە تۆڵەی خوێنی (حەزرەتی عوسمان) بکەمەوە.
.
پێویستە بچنه لای حەزرەتی عەلی و بڵێین، ئەگەر بکوژانی حەزرەتی عوسمان ڕادەستی من بکات منیش خەلافەتەکە ڕادەستی ئەو دەکەم و هەموومان بەیعەتی لەگەڵ دەکەین
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
عەلامه سیوطی لە کتێبی (مێژووی خەلیفەکان)دا چیرۆکێکی لەو بارەیەوە گێڕاوەتەوە:
.
جبله بن سخیم دەفەرموێت: ڕۆژێک لە سەردەمی خەلافەتی حەزرەتی موعاویەدا - خوا لێی ڕازی بێت- چوومە لای، بینیم پەتێکی لە ملی کردووە و منداڵێک لە پشتیەوە دەیکێشێت، وەک ئەوەی هه و ساری کردبێت. وە بەم شێوەیە یاری لەگەڵ دەکات. لێم پرسی: ئەی (امیرالمومنین) ئەمە چییە کە تۆ دەیکەیت؟
.
حەزرەتی موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت - وتی: ئەی گەمژە! لە پێغەمبەری خودا - سەلامی خوای لێ بێت بیستوومە کە فەرموویەتی: ئەگەر منداڵت هەبوو، وەک منداڵ ڕەفتار بکە بۆ ئەوەی دڵخۆشی بکەیت.(4) تاریخ الخلفاء / سیوطی / ص 195
.
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده