ڕەوتی کرۆنۆلۆژی ڕووداوەکانی ئاژاوەی گەورە لە دژی خەلافەتی حەزرەتی عوسمان(رضی الله عنه)
بەشی چووارەم
.
(ابن مسعود) خوا لێی ڕازی بێت وەڵامی دانەوە و وتی: هەرکەسێک بەنهێنی کارێک بکات ئێمە مۆڵەتمان نییە سیخوڕی بەسەر بارودۆخی شەخسی خۆیدا بکەین و حورمەتی ئەو پێشێل ناکەین!؟
کاتێک وەلید لە وەڵامی ئیبن مەسعود بۆ ئەو کەسە سەرەڕو و یاخیانه، ئاگادارکرایەوە تاوانباری کرد و وتی: بۆ چی ئاوا وەڵامی ئەو دوژمنە تاوانبارانەت دایەوە؟ چ هەڵەیەکم کردووە تاکوو بیشارمەوە؟ ئەمە وەڵامێکە کە دەربارەی تۆمەتبارە بەناوبانگ و پێشینه خراپەکان دەدرێته وه و سوپاس بۆ خوا من هەرگیز شەرابخور نەبوومە و لەمەودواوەش شەرابخور نابم
هەرچۆنێک بێت لەم پەیوەندییەدا لە نێوان وەلید و ئیبن مەسعود(رضی الله عنهما) گفتوگۆیەکی دۆستانەیان ئەنجامدرا و لێکتێنەگەیشتنەکە یەکلایی بووەوە.
ئەو کەسە یاخی و ڕقاویانە بەردەوام بوون لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆی خواردنەوەی وەلید لە کوفە و پیلانیان لە دژی داڕشت و هەموو ڕۆژێک زیاتر کەسانی سەرەڕو و داوێن پیس و گەندەڵ لە دەوریان کۆدەبوونەوە کە لەلایەن وەلیدەوە سزا دەدران
ڕۆژێک جادووگەرێک هێنرایە لای وەلید، وەلید پرسیاری لە ئیبن مەسعوود کرد دەربارەی سزای جادووگەرەکە، ئیبن مەسعود وتی: چۆن دەزانیت جادووگەرە؟
لە ساحیرەکەیان پرسی: چ کارێکی سێحراوی دەکەیت؟
وتی: دەتوانم بچمە ناو دەمی کەرەکەوە و لە پشتیەوە بێمە دەرەوە؛
ئیبن مەسعوود بە وەلیدی وت: سزاکەی لە سێدارەدانه
خەڵکێک لە بەردەم ماڵی وەلید کۆدەبوونەوە، که لە نێویاندا یەکێک لەو کەسە یاخیانه هەبوو بە ناوی (جندب ازدی)
(جندب ازدی)دەرفەتی ئەوەی بینی کە ئاژاوە و سەرلێشێواوی دروست بکات و بەبێ ئیزنی وەلید و دەرکردنی حوکمی یەکلاکەرەوە، خێرا چووە لای ساحیرەکە و کوشتی!
وەلید و ئیبن مەسعوود کارەکەی (جندب ازدی)یان بە کردەوەیەکی دژ بە دەسەڵاتی حکومەت زانی و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش فەرمانی زیندانیکردنی دەرکرا. چونکە دانانی سنووری ئایینی لە دەسەڵاتی مرۆڤی ئاساییدا نییە، بەڵکو لە دەسەڵاتی ئیمام و بەرپرسان کەسە پەیوەندیدارەکاندایە.
سەبارەت بە جۆری ئیجرائاتەکەی دژی (جەندەب)، وەلید نامەیەکی بۆ حەزرەتی عوسمان (رضی الله عنهما) نووسی، حەزرەتی عوسمان فەرمانی دا سزای بدرێت و دوای تەواوبوونی سزاکە ئازاد بکرێت! وە داوای لە خەڵک کرد لەسەر بنەمای گریمانەکانی خۆیان ڕەفتار نەکەن و بەبێ مۆڵەتی گەورەکان ڕێسا ئیلاهییەکان جێبەجێ نەکەن.
(جندب)و دەستە لایەنگرانی خراپەکاری و پیلانگێڕییان لە دژی وەلید زیاد کرد !
(تاریخ طبری : ج 4 ص 275)
بەشێک لە یاخیبووەکان کە کینەیان لە وەلید هەبوو، چوونە مەدینە بۆ دیداری حەزرەتی عوسمان(رضی الله عنه) کە (جندب)یشیان لەگەڵ بوو داوایان لە حەزرەتی عوسمان(رضی الله عنه) کرد چونکە خەڵک لە وەلید توڕەن، لە پارێزگاری کوفە دووری بخاتەوە
حەزرەتی عوسمان(رضی الله عنه) بە بینیان زۆر ڕووخۆش نەبوو و پێی وتن: ئێوە لەسەر بنەمای گومان مامەڵە دەکەن، و شتی وا لە ڕوانگەی ئیسلامەوە قبوڵ ناکرێت، لە لایەکی ترەوە ئێوە بەبێ مۆڵەت کوفەتان بەجێهێشتووە...( تاریخ طبری : ج 4 ص 275 – 277)
کە گەڕانەوە بۆ کوفە، کینەیان لە وەلید و حەزرەتی عوسمان(رضی الله عنهما) زیاتر بوو!
و صل الله علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه وسلم بِعَدَدِ نِعَمِکَ یاالله
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
ڕەوتی کرۆنۆلۆژی ڕووداوەکانی ئاژاوەی گەورە لە دژی خەلافەتی
حەزرەتی عوسمان(رضی الله عنه(بەشی سییه م
.
وەک وتراوە: وەلید لە سەردەمی عومەر بن خەتابدا(رضی الله عنهما)پارێزگاری ناوچەی "الجزیرە" بووە، کە دەکەوێتە نێوان ڕووباری دیجلە و فورات لە بەشی باکووری عێراق. لەم ناوچەیەدا ژمارەیەک مەسیحی عەرەبی (بنی تغلب) دەژیان کە هەندێکیان لای وەلید موسڵمان بوون!
.
یەکێک لەوانەی موسڵمان بوو، یەکێک بوو لە گەورەکانی ئەو خێڵه بە ناوی (ئەبو زوبەید)، کە دۆستایەتی و خۆشەویستییەکی زۆری لە نێوان خۆی و وەلید بن عقبەدا هەبوو!
.
دوای ئەوەی حەزرەتی عوسمان بن عەفان (وەلید بن عقبەی) (رضی الله عنهما) لە پارێزگاری جەزیرەوە ناردە کوفە، ئەبو زوبەید هەندێک جار دەچووە کوفە بۆ سەردانی وەلید.
.
لە یەکێک لەو سەفەرانەدا (ئەبو زوبەید) دەچێت بۆ سەردانی ماڵی وەلید و ئەو سێ بنەماڵەیەی کە منداڵەکانیان لە سێدارە درابوون - واتە –ابومورّع و ابوزهیر و ابوشبیل – لە هاتنی ئەو ئاگادار کران.
.
چوونە لای هەندێک لە کەسایەتییەکانی شاری کوفە و پێیان گوتن: وەلید بن عقبە حاکمی شارەکە لەگەڵ هاوڕێکەی ئەبو زوبەید(رضی الله عنهما) لە ماڵەکەیدا شەراب دەخۆنەوە!؟
.
هەندێکیان هاتنە ماڵی وەلید بۆ ئەوەی بابەتەکە بزانن، لەکاتێکدا ئەو لەگەڵ هاوڕێکەی ئەبو زوبەید قسەی دەکرد!
.
وەلید کە بینی چەند کەس هاتوونەتە ناو ماڵەکەیەوە، ئەوەی لەبەردەمیدا بوو لەژێر کورسیەکدا شاردیەوە، ئەوان کە لە گۆشەی پەنجەرەکەوە تەماشایان دەکرد، پێیان وابوو ئەوەی وەلید شاردویەتەوە لە ڕاستیدا شەرابە!؟
.
ئەوان چوونە ناو ماڵەکە و یەکسەر یەکێکیان چووە سەر جێگاکەی نزیک وەلید تا ئەو شەرابەیان پیشان بدات کە پێی وابوو شاردوویەتەوە! کە دەریهێنا، بینیان چەند دەستە ترێ لە سینییەکی بچووکدایە!؟
.
چونکە کاتێک وەلید هەستی بە هاتنی ئەوان کرد بەهۆی کەم بوونی ترێیەکە ، شەرم دایگرت چونکه بەشی ئەوانی نەدەکرد، و ترێش نەمابوو بیهێنێت!بویه لەژێر کورسیەکدا شاردیەوە، بەڵام ئەو یاخیانه ئەو دەنگۆیەیان بڵاوکردەوە کە دەفرە شەرابەکەی لێ شاردونەتەوە!
.
بەڵام ئەو چەند کەسایەتیە ناسراوە بە توندی ئەو یاخی و بوختانکەرانەیان سەرزەنشت کرد و داوای لێبوردنیان لە وەلید کرد و وتیان: ئەوانه مرۆڤی یاخی و درۆزنن، وە ناڕەحەتن لە جێبەجێکردنی فەرمانی خودا سەبارەت بە منداڵەکانیان، هەر بۆیە دەنگۆ لەسەر تۆ بڵاودەکەنەوە
.
)ولید بن عقبه) لە پێوەندی لەگەڵ ئەم بابەتەدا هیچ هەنگاوێکی نەگرتەبەر و ڕێگای سەبر و لێبوردەیی گرتەبەر و حەزرەتی عوسمان بن عەفانیشی(رضی الله عنهما) ئاگادار نەکردەوە، و بە سەبر و لێبوردەیی خۆی، ئەوانی بەخشی (تاریخ طبری : ج 4 ص 273 – 274(
.
کینەیان بەرامبەر وەلید زیاتر بوو، یەکێکیان بە ناوی (جندب ازدی، ابوزهیر) لەگەڵ کۆمەڵێک یاخی تردا چوونە لای عەبدوڵڵا بن مەسعود خوا لێی ڕازی بێت، پێیان گوت: (ولید بن عقبه) پارێزگارەکەیان لە ماڵەوە شەراب دەخواتەوە. دریژەی هەیە................
اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد و علی اهل بیته بِعَدَدِ نِعَمِکَ یاالله
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
ڕەوتی کرۆنۆلۆژی ڕووداوەکانی ئاژاوەی گەورە لەدژی خەلافەتی حەزرەتی عوسمان رضی الله عنه
بەشی دووهەم
.
لە یەکێک لە شەوەکانی ساڵی 30ی کۆچیدا کۆمەڵێک گەنجی دز و ڕیگر، لەوانە: (مورّع بن مورّع اسدی)، (زهیر بن جندب ازدی)، (شبیل بن ابیأزدی) ، هێرشیان کردە سەر ماڵی "« ابن الحیمان خزاعی»؛ ئەو بەرەنگارییان بووە؛ بەڵام بەدا خەوه شەهیدیان کرد.
.
هاوەڵی پایه بەرز "ئەبو شورەیحی خەزاعی"(رضی الله عنه) دراوسێی (ابن الحیمان) بوو، گوێی لە دەنگی ئەو دزانە بوو کە لەگەڵ (ابن الحیمان) شەڕیان دەکرد و شایەتحاڵی ئەوە بوو کە چۆن کوشتوویانە! ئەو و کوڕەکەی چوونە لای حاکمی شارەکە واتە (ولیدبن عقبه) (رضی الله تعالی عنهم اجمعین) و ئەوەی بیستویانە و بینیویانە شایەتحاڵییان دا.
.
فەرمانی دەستگیرکردن و زیندانیکردنی ئەو دز و خراپەکارانە دەرچوو، و دەستگیرکران و زیندانی کران، وەلید نامەیەکی بۆ حەزرەتی عوسمان(رضی الله عنهما) نارد سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیان حەزرەتی عوسمان(رضی الله عنه) فەرمانی لەسێدارەدانیانی دەرکرد، و وەلیدیش لەبەردەم کۆشکەکەی خۆی لەسێدارەی دان
.
(عمرو بن عاصمی تەمیمی) لە شیعر ێکدا ستایشی ئیرادەی لێبڕاوانەی حەزرەتی عوسمان و وەلیدی(رضی الله عنهما) کرد بۆ لەسێدارەدانی ئەو بکوژ و دزانە
.
لاتأکلوا ابداً جیرانکم سرفاً اهل الزعارة فی ملک ابن عفّان
انّ ابن عفّان الّذی جرّبتم فطم اللّصوص بمحکم القرآن
مازال یعمل بالکتاب مهیمناً فی کلّ عنق منهم و بنان
.
دەڵێت "لەمەودوا کەسانی تاوانبار و سنوورشکێنی وڵاتی عوسمان بن عەفان(رضی الله عنه) هێرش ناکەنە سەر دراوسێکانتان، عوسمان ئەو کەسەیە کە ئێوە ئەزموونتان کردووە!" کە بە فەرمانە بەهێزەکانی قورئان دەست و دەمی دزەکانی داخست و هەر بە هێز و شارەزایی خۆی گەمارۆی دەدا.
.
دوای ئەوەی وەلید فەرمانی خودای سەبارەت بەو دز و دەستدرێژکارانە جێبەجێ کرد و لەسێدارەی دان، بنەماڵەکانیان لێی تووڕە بوون و هۆز و عەشیرەتەکەیان لە دژی وەلید هان دا و بەدوای دەرفەتێکی گونجاودا دەگەڕان بۆ تۆڵەسەندنەوە لە وەلید.
درێژەی هەیه...............
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
بسمه سبحانه و تعالی
ڕەوتی کرۆنۆلۆژی ڕووداوەکانی ئاژاوەی گەورە لەدژی خەلافەتی حەزرەتی عوسمان(رضی الله عنه) 1
.
ڕووداوەکانی پەیوەست بەو ئاژاوە گەورەیە که لە ساڵی ٣٠ی کۆچی دەستی پێکرد، واتە لە ساڵی حەوتەمی خەلافەتی حەزرەتی عوسمانەوە، یەکەم پریشکی ئەو ئاگرە لە شاری کوفە ڕوویدا، شارێک کە بە ناوەندی (فیتنە و شڵەژاندن) لە سەرەتای مێژووی موسڵمانان ڕەچاو دەکرا.
.
کاتێک حەزرەتی عوسمان کاروباری خەلافەتەکەی گرتە ئەستۆ، (مغیره بن شعبه) والی کوفە بوو، حەزرەتی عوسمان بە فەرمانێک لە کارەکەی دوورخستەوە و هاوەڵی پایەبەرز (سعدبن ابی وقاص)ی لە شوێنی دانا و سەعد بن ئەبی وەقاس والی کوفە بوو بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک. (رضی الله تعالی عنهم اجمعین(
.
دوای ئەوە لە ساڵی ٢٥ی کۆچیدا حەزرەتی عوسمان (ولید بن عقبه بن معیط) دانا کە بە هاوەڵێکی بەنرخ و موجاهیدێکی دڵسۆز دادەنرا، کە لە سەردەمی ئەبوبەکر و عومەردا والی بووە، خوا لێی ڕازی بێت ، وەک جێنشینی سەعد بن ئەبی وەقاس.
.
)ولیدبن عقبه) بۆ ماوەی پێنج ساڵ پارێزگاری کوفە بووە، لەو ماوەیەشدا ناوبانگێکی زۆری لە نێو خەڵکدا پەیدا کردبوو، چونکە لە لایەک کەسێکی بەسەبر و حەوسەله و لێبوردە بوو، لە لایەکی دیکەشەوە زۆر به زاکوون بوو. هەرگیز دەرگای شوێنی کار و ماڵەکەی بەسەر خەڵک دانەدەخست؛ وە بە میھرەبانی کێشەی خەڵکی چارەسەر دەکرد!
.
هەر لەو سەردەمەدا بوو کە ئاگری فیتنە لە شاری کوفە هەڵگیرسا و کەسانی داو ێن پیس و بەدڕەوشت و سەرگەردان و یاخیبوو، تۆوی ناتەبایی و وێرانکارییان لە خاکی ژیانی کۆمەڵایەتیدا چاند، بۆ ئەوەی سود لە فیتنە خراپەکانیان وەربگرن، و لە ژمارەیەک گەنجی دڵ چەڕێن و گەندەڵ و تاوانکار کە بە نهێنی پێکەوه، ڕێکخستنی پێویستیان لە پەیوەندی کردندا کردبوو و خراپەکاریان دەکرد!
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
سەرەڕای ئەوەش، ناوی (یەزید) بۆ خەلافەت دووباره دیتەوه مەیدان، تەنانەت چل کەس لە خەڵکی کوفە هاتن (یان نێردراون) بۆ خزمەتی ئەمیر موعاویە - خوا لێی ڕازی بێت-
.
و پێشنیاریان بۆ کرد کە شایەنی ئەوەیە (یەزید)پاش خۆی بکات به خەلیفە چونکە بەڕای ئێمە هیچ کەسێک لە ئەو بەدڵتر و لێهاتووتر لە سیاسەت و کاروباری دەوڵەتدا نییە بۆیە پێویستە خەڵک ئێستا بەیعەتی لەگەل بکات
.
حەزرەتی ئەمیر موعاویە -خوا لێی ڕازی بێت- کەمێک بیری لێکردەوە و ڕاوێژی بە هەندێک کەس کرد لەم بابەتەدا .
.
هەندێکیان بە خەلافەتی (یەزید) ڕازی بوون. چونکە تا ئەو کاتە گەندەڵکاری و داو ێن پیسی (یەزید) ئاشکرا نەبوو، هەرچۆنێک بێت، دواجار بڕیارێک بۆ بەیعەتی خەلافەتی (یەزید) دەدرێت.
.
.
بەیعەتدان بە یەزید
تا ئێستاش ئاشکرا نەبوو کێ بەیعەتی یەزیدی لە سوریا و عێراق بڵاوکردۆتەوە و ئەم قسەیە لە نێو خەڵکدا بلاو بووه کە؛ گەلی شام، عێراق، کوفە و بەسرە ڕێککەوتوون لەسەر بەیعەتدان بە یەزید
.
خەڵکی حیجازیش چاویان لەسەر ئەهلی بەیت بوو بەتایبەت حەزرەتی حسێن بن عەلی (خوا لێی ڕازی بێت) کە دوای ئەمیر موعاویە (خوای لێ ڕازی بێت) بە شایستەی خەلافەتیان دەزانی.
.
وە لەم حاڵەتەدا چاوەڕێی بۆچوونی حەزرەتی حسێن و حەزرەتی عەبدوڵڵا بن عومەر و حەزرەتی عەبدوڵڵا بن ئەبی بەکر و حەزرەتی عەبدوڵڵا بن زوبەیر و حەزرەتی عەبدوڵڵا بن عەباس بوون (خوای گەورە - لێیان ڕازی بێت-).
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده