ئیمامی ئەعزەم ئەبوحەنیفە ڕەحمەتی خوای لێ بیت
.
لە کوفە لەدایک بووە و لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە. زانای زاهید و خۆپارێز، فرەخاکەڕایی فره ڵاڵانه وه و پاڕانەوە لە خودا، خسڵەتی ئەم پایه بەرزه بووه.
.
یەکێکە لەو شوێنکەوتوانە (تابعین) سەرەتاییانەی کە بەگوێرەی وتەیەک، شازدە سەحابه (خودا لێیان ڕازی بێت)ی بینیوە، لەوانە (ئەنەسی کوری مالیک، جابیری کوری عەبدوڵڵا، و عەبدوڵڵای کوری ئەنەسی الجهنی) و فەرموودەی(حدیث) لێیان بیستووە.
.
دامەزرێنەری ئایینی حەنەفی یەکێکە لە چوار مەزهەبی ئەهلی سُنَت و جَماعَت. شوێنکەوتوانی ئەبو حەنیفە پێیان دەوترێت حەنەفی.
.
ئەبو حەنیفە جگە لەوەی موجتەهید و مەرجەعی تەقلید بووە، بازرگانێکی سەرکەوتوویش بووە. لە نێو سوننەکاندا بە یەکێک لە گەورەترین موجتەهیدەکان دادەنرێت.
.
لە حیجاز خوێندوویەتی و خوێندکاری عەبدوڵڵا بن مەسعود و عەبدوڵڵا بن عەباس(ڕەحمەتی خوایان لێ بیت) بووە کە لە هاوەڵانی پێغەمبەر(صل الله علیه و سلم) بوون.
.
ئیمامی ئەعزەم بەرهەمی زۆری هەیە، ناوی هەندێکیان ئەمانەن:
1--فقه اکبر 2- فقه ابسط 3- عالم و متعلم 4- الرد علی القدریه 5- الوصیة.
.
گرنگترین قوتابیانی ئەو پایەبەرزە بریتی بوون لە: 1- ئەبو یوسف (بەناوبانگترین) (113-183). 2- ئەبو عەبدوڵڵا محمدی کوری حەسەنی شیبانی (132-187). 3- زفری کوری الزهیل (110-158). 4- حەسەنی کوری زیادی لولوی کوفی.
.
زۆرینەی موسڵمانانی جیهان شوێنکەوتووی ئیمامی ئەبو حەنیفەن ڕەحمەتی خوای لێ بێت. لەوانە موسڵمانانی تورکیا، سعودیە، سوریا، ئوردن، ئەفغانستان، ئاسیای ناوەڕاست و چین، پاکستان، هیندستان، بەنگلادیش، ئەندەنوزیا و هتد.....
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
ئیمام ئەحمەدی حەنبەل ڕەحمەتی خوای لێ بێت (١٦٤-٢٤١)
ئەحمەد کوڕی محمد کوڕی حەنبەل کوڕی هیلال کوڕی ئەسعەد کوڕی ئیدریس کوڕی عەبدوڵڵای الشیبانی المرۆزی البغدادی
شارەزا لە زانستی شەریعەت (موجتەهید)، لە ساڵی ٧٨٠ی زایینی [١٦٤ی کۆچی] لە بەغدا لەدایک بووە؛ دایک و باوکی دانیشتووی شاری مەرو (Merw) بوون. شاریکی قەدیمی ئیران که ئیستا له تورکمانستانه. وە لە هەمان شوێن(بەغدا) لە ساڵی ٨٥٥ی زایینی [٢٤١ی کۆچی] کۆچی دوایی کرد.
ئەحمەدی کوڕی حەنبەل موسنەدی کۆکردۆتەوە کە کۆکراوەی زیاتر لە ٣٠ هەزار فەرموودە بووە. ئەم فەرموودانە نەک بەپێی ڕێزبەندی بابەتەکە، بەڵکو بەپێی ناوی ئەو هاوەڵانەی کە فەرموودەکەیان گێڕاوەتەوە(خودا لییان رازی بیت)، ڕێکخراون. ئەمە گەورەترین کتێبه لە جۆری خۆیدا.(1)
ئەبو حەنیفە و مالیکی کوڕی ئەنەس و شافیعی و ئەحمەدی کوڕی حەنبەل دامەزرێنەری چوار مەزهەبی ئەهلی سوننەت و جەماعەت بوون(خودا لییان رازی بیت)
ئیمام ئەحمەد ماوەیەک لە زیندانی المعتصم خەلیفەی عەبباسی بەسەر بردووە. هیچ کتێبێکی لەسەر شەریعەت نەنووسیوە؛ بەڵام ئەوەی لێی نەقل کراوه ئەو وەڵامانەیە کە خەڵکی پرسیاریان لێکردووه و خوێندکارەکانی ئامادەیان کردوه و ڕێکیان خستوون. خەڵکی بەشێک لە ئەفریقا و عەرەبستان و سوریا و فەلەستین پەیڕەوی لە فیقهی ئیمامی حەنبەل دەکەن.
بەرهەمە گرنگەکانی ئیمام ئەحمەدی حەنبەل: 1- المسند لە 8 بەرگ پێکهاتووە. فەرموودەیەک کە تێیدا نەدۆزراوەتەوە جێی متمانە نییە (بەپێی هەندێک لە فەرموودەزانەکان) 2- الزهد 3- کتاب الصلاة 4- المناسک الکبیر 5- المناسک الصغیر 6- التاریخ 7- الناسخ و المنسوخ 8- المقدم و المؤخر 9- فی کتاب الله تعالی 10- فضایل الصحابه و…
(1) جمع أحمد بن حنبل المسند الذی کان یضم أکثر من 30 ألف حدیث. وهذه الأحادیث لیست مرتبة حسب ترتیب الموضوع ، بل على أسماء الصحابة الذین روا الحدیث. " ویکی پدیا "
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
ئیمامی شافیعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت (١٥٠-٢٠٤)
.
ئەبو عەبدوڵڵا محمدی کوڕی ئیدریس کوڕی عوسمان بن شافیعە، دایکی فاتیمە کچی عەبدوڵڵا کوڕی حەسەن کوڕی ئیمام حسێن بووە (ڕەحمەتی خوایان لێ بێت)
خاقانی
اول شب بوحنیفه درگذشت
شافعی آخر شب از مادر بزاد
=====================
بوحەنیفه ئەووەلی شەو کۆچی کرد
شافیعی ئاخیر شەوا نەوزاد بوو
ئیمامی شافیعی لە شاری غەززەی فەلەستین لەدایک بووە و گڵکۆی مبارەکی لە میسرە. لە تەمەنی حەوت ساڵیدا تەواوی قوڕئانی لەبەر کردووە و لە تەمەنی پانزە ساڵیدا بووە بە موفتی. پاشان چووە لای ئیمامی مالیک و تا کۆچی دوایی لەگەڵیدا مایەوە و کتێبی الموطای ئیمام مالیکی لەبەر کرد. زۆربەی موسڵمانانی عێراق، سوریا، میسر، مالیزیا و سوننەی ئێران پەیڕەوی لە فیقهی ئیمامی شافیعی دەکەن.
بەشێک لە بەرهەمەکانی ئیمامی شافعی: 1- الام 2- الحجه 3- الوصایا الکبیرة 4- اختلاف اهل العراق 5- وصیة الشافعی 6- جماع العلم 7- ابطال الاستحسان 8- جامع المزنی الکبیر 9- المزنی الصغیر 10- الامالی 11- مختصر الربیع 12- البویطی و …
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی
ئیمامی مالیک، مالیکی کوڕی ئەنەسی کوڕی مالیک ڕەحمەتی خوای لێ بێت (١٧٩-٩٠) هیجری
ئیمام مالیک لە شوێنکەوتوانی(تابعین) سەرەتاییە. لە مەدینە لەدایک بووە و لەوێ کۆچی دوایی کردووە. کتێبی (الموطأ)ی ئیمام مالیک یەکێکە لە کتێبە گرنگەکانی فەرموودە، لای ئەهلی سوننەت و جەماعەت. ئیمام عەزەم و ئیمام مالیک لە سەردەمی ڕاپەڕینی محمد ناسراو بە نەفسی زەکییە (نەوەی ئیمام حەسەن موجتەبی)(رضی الله عنه) پشتیوانیان کرد. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە مەنسوور دەوانیقی سەد قامچی لە ئیمام مالیک بدات و ئیمامی ئەعزەمیش بە بیانووی قبوڵنەکردنی کاری دادوەری زیندانی بکات.
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
بسم الله الرحمن الرحیم
باسمان کرد کە حەوت ساڵ دوای دەستپێکردنی خەلافەتی حەزرەتی عوسمان(رضی الله عنه) بوو کە ئاژاوە و بەڵا سەری هەڵدا و کۆمەڵگا تێکچوو و مەودای ناتەبایی و دووبەرەکی فراوانتر بوو، دوژمنانی ئیسلام بە نهێنی لە بەسرە و کوفە و... میسر دەستیان بە فیتنه و فەساد کرد.
ئەوان لە ڕێگەی پڕوپاگەندەکانیانەوه کاریگەرییان لەسەر خەڵکی ئاسایی و موسڵمانە نەزان و نەخوێندەوارەکان هەبوو، و لە میسر و کوفە و بەسرە چەندین فراکسیۆنیان دروست کرد و هەموو دەسەڵات و سەرچاوەکانیان بەکارهێنا بۆ فراوانکردنی بازنەی دابەشبوون و بڵاوکردنەوەی درۆ و بوختان، تا دواجار بووە هۆی گەمارۆدانی ماڵی حەزرەتی عوسمان(رضی الله عنه) لە مەدینە لە دوانزەهەمین ساڵی خزمەتەکەیدا
دوای ئەوە بوو کە خراپترین و ناشیرینترین تاوانی مێژووی ئیسلامیان ئەنجامدا و بە شێوەیەکی زۆر ناجوامێرانه خەلیفەی سێیەمی ئیسلامیان شەهیدکرد.
لە لایەکی ترەوە خراپەکاری و گومڕایی لە نێو موسڵماناندا ڕەگ و ریشەی داکوتا و ناکۆکی ئایینی و سیاسی و مەزهەبی لەنێوانیاندا بڵاوبۆوە. دوای شەهید بوونی حەزرەتی عوسمان(رضی الله عنه) کۆدەنگییەکیان نەدۆزیەوە سەبارەت بە خەلیفە و ئیمام؛ و ئەگەر لە باوەڕ و کردەوه پەنا بۆ قوڕئان و سوننەتی پێغەمبەر(صل الله علیه وسلم) نەبەن، تا ڕۆژی قیامەت یەکگرتوویی و یەکێتی نادۆزنەوە
مێژوونووسانی موسڵمان بەشی دووەمی خەلافەتی حەزرەتی عوسمانیان(رضی الله عنه) واتا لە (30 تا 35) ساڵانی سەرهەڵدان و گەشەی ئاژاوەگێڕی و فیتنە ناوبردووە، کە دواجار بووە هۆی شەهیدبوونی حەزرەتی عوسمان(رضی الله عنه)
مێژوونووسان ڕاپۆرتیان لەسەر ئەو فیتنە و ئاژاوەگێڕانە نووسیوە، هەروەها لە تۆمارکردن و نووسینی دەرئەنجامەکانییەوە، وەک: شەڕی حەزرەتی (عەلی و طلحه و زبیر)(رضی الله تعالی عنهم اجمعین) لە بەسرە و شەڕی سەفین لە نێوان حەزرەتی عەلی و حەزرەتی موعاویە،(رضی الله تعالی عنهما) و دواتر... یاخیبوونی خەواریج و شەهیدبوونی، حەزرەتی عەلی(کرم الله وجهه و رضی الله عنه) فەرامۆش نەکردووە!
زیاتر لە هەموویان (امام المورخین محمد بن جریر طبری) ، لە ڕێگەی گێڕانەوەکانەوە لەگەڵ بەڵگەنامەکانی ڕووداوەکان، ئەو ئاژاوە و فیتنەیەی لە کتێبی "«تاریخ الأمم و الملوک» " هێناوه و مێژوونووسانی دیکەی موسڵمانان وەک: ابن اثیر لە "الکامل" و ابن کثیر لە "البدایە و النهایە" و ابن الجوزی لە «المنتظم» و ذهبی له «تاریخ اسلام» و ابن خلدون لە مێژووی خۆیدا، له کتێبی «تاریخ الأمم و الملوک» کەڵکیان وەرگرتووه.
هەروەها زۆرێک لە نووسەرانی هاوچەرخیش سەرنجیان لەسەر ئەو ڕووداوانە داوە و بۆچوونەکانیان هەندێک جار لایەنگری و کاریگەری ئیشارەتەکانی دوژمنان بووە، وەک کتێبی «الفتنه الکبری» کە لەلایەن (طه حسین)ه وه نووسراوە
داستانی ژیانی حەزرەتی عوسمان(رضی الله عنه) زۆر لەوه زیاتره که نووسیومه بەڵام هەر لێره کۆتایی به بابەتەکه دینم.
وصل الله تعالی علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد و علی اهل بیته بعدد مخلوقاتک یا الله
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده