شەونوێژ و زێکری بەیانیان و ئێواران
هەرچەند ئیماندار پابەند بە ئەنجامدانی نوێژی سوننەت و شەونوێژ و زێکری بەیانیان و ئێواران بێت، زیاتر لە دڵیدا هەست بە خۆشەویستی خودای گەورە دەکات، وە لە ویژدانیدا بە کردەوەو کردارەکانی ڕازی دەبێت، وە لە نێو خەڵکدا جێی بایەخ دەبێت
وە هەموو ئەمانەش بەهۆی خۆشەویستی خوای گەورەیە بۆ بەندەکەی، کە لە فەرموودەیەکی قودسیدا دەفەرموێت:
===================================================
(...وما یزال عبدی یتقرب إلی بالنوافل حتى أحبه، فإذا أحببته کنت سمعه الذی یسمع به، وبصره الذی یبصر به، ویده التی یبطش بها، ورجله التی یمشی بها، وإن سألنی لأعطینه، ولئن استعاذنی لأعیذنه)
===================================================
ئیماندار هەمیشە بە ئەنجامدانی سوننەتەکان لێم نزیک دەبێتەوە تا ئەو کاتەی خۆشم دەوێت؛ وە هەرکاتێک خۆشم بوێت؛ دەبم به گوێی ئەو؛ کە پێی دەبیسێت؛ دەبمه چاوی ئەو؛ کە پێی دەبینێت دەبمە دەستی ئەو که شتێکی پێ دەکات؛ دەبم به پێی ئەو ؛ کە پێی دەڕوات وە ئەگەر داوای شتێکی لێکردم، دەیدەمێ وە ئەگەر پەنا بۆ من بینێت، پەنای دەدەم
رواه البخاری
مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
بەها و پێگەی نوێژی بەیانی
قال رسول الله ص: "من صلی الفجر فی جماعة فهو فی ذمة الله"
رسول الله صل الله تعالی علیه وسلم دەفەر مویت: هەرکەسێک
نوێژی بەیانی بەجەماعەت بکات لەژێر پاراستنی خودایە
نوێژی بەیانی یەکەم تاقیکردنەوەیە کە هەموو بەیانیەک
ڕووبەڕوومان دەبێتەوە؛ پێروز و سەرکەوتوو بێت ئەو کەسەی
لە جێگایەکی گەرمەوە هەڵدەستێت و دەچێتە ڕیزی نوێژخوێنانەوە
ئەگەر بۆ نوێژی بەیانی چوویتە ناو مزگەوت و بینیت کەم کەس بۆ
نوێژ هاتووه، بزانە کە خودا تۆی لە نێو بەندەکانی هەڵبژاردووە.
خۆشبەختە ئەو کەسەی نوێژی بەیانی بە جەماعەت بکات، چونکە
لە ژێر پاراستنی خودای گەورەدا دەبێت
پێڵاوی کەسێکی هەژار لە کاتی نوێژی بەیانی
لە مزگەوت، بە دڵنیاییەوە زور جوانتر و به قیمەت تره
لە تاجی پادشایەک کە لە نوێژی بەیانیدا دەخەوێت.
بەختەوەر ئەو کەسەیه ئاگاداری نوێژی بەیانی بێت؛ و
ناهێڵیت قوتابخانە و زانکۆ و دەوام لە خەو هەڵی بستێنێت،
بەڵکو با خۆشەویستی خودا بێت کە دڵی ڕۆشن بکاتەوە و ئەندامەکانی
جەستەی بجووڵێنێت
مژدە بۆ ئێوە کاتێک نوێژی بەیانی بە جەماعەت ئەنجام دەدەیت،
ئەوە بزانە کە بەهۆی چوونت بۆ مزگەوت، لە ڕۆژی قیامەت پلەت بەرز
دەبێتەوە و گوناهەکانت پاک دەبنەوە.
ئەگەر هەرکاتێک بتەوێت بخەویت و لە خەو هەڵسایت
و ڕەچاوی کاتی نوێژ نەکەیت و نوێژ لە بازنەی خەمی تۆدا
نەبێت، ئەوا هەمیشە لە بازنەی خەمەکاندا دەمێنیتەوە..
وەسیەتی حەزرەتی موعاویە
کاتێک حەزرەتی موعاویە (خوا لێی ڕازی بێت) لەسەر تەختی مردن بوو،
وەسیەتی کرد کە من بەو جلوبەرگانەی کە لەلامە و پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)
لەبەری کردووه، (کفن کەن) بپۆشن. لەبەر ئەوەی
ئەو جلوبەرگە وە جەستەی پیرۆزی ئەودا کەوتووە و مبارەک و نوورانیه.
وە وەسیەتى ئەوەى کرد کە هەندێک لە نینۆکە موبارەکەکانى پێغەمبەر
(صل الله علیه وسلم) کە پێشتر بۆ بەرەکەت هەڵمگرتبوو تا لە کاتی
مردندا ئەوان بخەنە ناو چاوو دەممەوە. ئەم کارەم بۆ بکەن و بە
تەنیا لەگەڵ میهرەبانترینی میهرەبانان جێبهێڵن
سەرچاوە:
کتاب یادی مەردان
نویسنده: علامه ماموستا عبدالکریم مدرس بیاره شریفه
https://b2n.ir/y62210
نیعمەتی خواردن
حەزرەتی ئەبوبەکری صدیق (خوا لێی ڕازی بێت) گەڕایەوە ماڵەوە
و سێ میوانی لەگەڵ خۆی هێنا و میوانەکانی لەگەڵ کوڕەکەی
بە تەنیا لە ماڵەوە بەجێهێشت
و خۆی چوو بۆ ئەوەی شەو لەگەڵ پێغەمبەردا بەسەر ببات.
بەشێکی شەو تێپەڕی کە حەزرەتی ئەبوبەکر صدیق خوا لێی ڕازی بێت
گەڕایەوە؛ هاوسەرەکەی پێی وت:
بۆچی زووتر نەگەڕایەوە بۆ لای میوانەکانت؟
حەزرەتی ئەبوبەکری صدیق خودا لێی ڕازی بێت فەرمووی:
تا ئێستا نانی ئێوارەتان پێ نەداون؟
هاوسەرەکەی وەڵامی دایەوە :
نەیانخوارد تا تۆ بێیتەوە
حەزرەتی ئەبوبەکری صدیق خودا لێی ڕازی بێت فەرمووی:
سوێند بەخوا هەرگیز ئەم خواردنە ناخۆم !
وە خواردنەکەی خستە بەردەمیان و وتی :
بخۆن !
میوانەکان خواردنەکەیان خوارد. یەکێکیان دەیوت:
سوێند بەخوا، هەر لقەیەک لە خواردنەکە کەدەمانخوارد،
بڕی خواردنەکە زیاتر لەوە لە قاپەکەدا دەردەکەوت و وەک ئەوە وابوو
لە خوارەوە گەشەی دەکرد، هەموومان تێر بووین، و لە کۆتاییدا،
ئەو خواردنەی کە مابۆوە زیاتر بوو لەوەی کە بۆ ئێمە هێنرابوو
میوانەکان وازیان لە خواردن هێنا؛ حەزرەتی ئەبوبەکر صدیق
(خوا لێی ڕازی بێت) سەیری خواردنەکەی کرد و بینی
خواردنەکە وەک خۆی ماوەتەوە، یان ڕەنگە زیادی کردبێت،
بۆیە بە هاوسەرەکەی وت:
ئەی کچی بەنی فوراس! ئەمە چییە؟
هاوسەرەکەی بە خۆشحاڵیەوە وەڵامی دایەوە:
ئێستا خواردنەکە سێ هێندەی جاران زیاترە !
حەزرەتی ئەبوبەکری صدیق (خوا لێی ڕازی بێت)
خواردنەکەی بردە لای پێغەمبەر (صل الله علیه و سلم)
جامع کرامات الاولیاء جلد یک صفحه127
بخاری حدیث شماره 602 و مسلم حدیث شماره2057
اللهم صل علی سیدنا و مولانا محمد و علی آله و صحبه و سلم بعدد نعمک یا الله
مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
حەزرەتی ئیمام محەممەدی غەزالی
حەزرەتی ئیمام محەممەدی غەزالی رَحِمهُ اللّٰهُ تَعَالَى دەفەرموێت سۆفیگەری، راستی لەگەل خودایه، وە لێبوردەیی و ڕەفتاری باش لەگەڵ گەلی خودایه.
راستی لەگەل خودا، واتە خۆت بە قوربانی فەرمانەکانی خودای گەورە بکەی، ڕەفتاری باش لەگەڵ گەلی خودا واته خۆپەرست و لووتبەرز نەبی و لێبوردە و سەبرگر بی لەگەڵ گەلی خودا بەڵکو خزمەت بە گەلی خودا بکەی، پێداویستیەکانیان بەدەست بهێنی بە مەرجێک مەبەستیان بە پێی شەریعەت بێت.
سەرچاوە:
ایها الولد امام محمد غزالی
حەزرەتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت:
ئێوه بە شێوەیەک لە خەوی کەمتەرخەمی و تەمبەڵی و بی ئاگایی دان؛ وەک ئەوە وایه که مردوون و باوەڕتان وایە لە قیامەتدا زیندوو نابنەوە، و لە دەرگای خودا بۆ مەبەستی حیسابکردنی کردارەکانتان ئامادە نابن و پیتان وایه پێویست ناکات لە پردی سیرات بپەڕنەوە. ئەمانە تایبەتمەندیەکانی ئیوەن و لەگەڵ ئەوەشدا ئیددیعای ئیسلام دەکەن.
بزانن ئەم قورئان و زانستە ئەگەر کرداریان پێ نەکەن، بەڵگەیە لە دژی ئێوە، هەرکاتێک لەبەردەم زانایاندا ئامادە بوون و گوێتان لە قسە و ڕێنماییەکانیان بوو بەڵام کارتان لەسەر نەکرد هەر بوونی تۆ لە خزمەتیاندا گوناهێکی گەورەیە، گوناهێک وەک ئەوەی لەخزمەت پێغەمبەر (صل الله علیه و سلم) دا بن و قسە و فەرمانەکانی ببیسن بەڵام
گوێرایەلی فەرمانەکانی نەبن.
سەرچاوە:
فتح الربانی، ص60