بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

پەند و ئامۆژگاری

ئیمام محمد غەزالی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت:

زۆر کەس لە ترسی لۆمەی خەڵک و بۆ بەدەستهێنانی ستایشیان، خۆیان دەکوژن و هەموو هەوڵێکیان دەدەن بۆ ئەوەی کار و جوڵەکانیان بەدڵی خەڵک بێت بۆ وروژاندنی ستایشی خەڵک و سەلامەت بن لە ڕەخنە گرتن و ئەمەش یەکێکە لە مەترسییەکان  کە دەبێتە هۆی دابەزین کە پێویستە چارەسەر بکرێت.


 

ئیمامی فەخری ڕازی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت :

ئەو کاریگەریەی کە نوێژی بەیانی لەسەر پاکی دڵ و ڕۆشنگەری هەیەتی زیاترە لە نوێژەکانی تر. هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەرکەسێک خاوەنی سیفەتێکی تەندروست بێت و ئەم نوێژە لە کاتی خۆیدا و بە جەماعەت ئەنجام بدات؛ لە دڵیدا هەست بە کراوەیی و ڕووناکی و ئارامی و ئاسوودەیی دەکات

تفسیر الرازى ج٢۱ ص ٣٨٥


حاتەمی ئەسەم ڕەحمەتی خوای لێ بێت، پەرستیارێکی خواپەرست و دڵسۆز بوو. یەکێک لە موسڵمانەکان بە ناوی عاسیم کوری یوسف هاتە لای و ناڕەزایی دەربڕی و پێی گوت: چۆن نوێژ دەکەیت ، حاتەم ڕەحمەتی خوای لێ بێت، وتی: کە کاتی نوێژ هات هەڵدەستم، دەستنوێژی دەرەکی و دەستنوێژی ناوەوە دەگرم.. عاسم وتی: دەستنوێژی ناوەوە چییە؟

حاتەم ڕەحمەتی خوای لێ بێت فەرمووی : لە دەستنوێژی دەرەکیدا ئەندامەکان بە ئاو دەشۆین بەڵام لە دەستنوێژی ناوەوە ئەو ئەندامانە بە حەوت سیفەت دەشۆین :

تەوبەکردن

واز لە کینە هینان

بەجێهێشتنی ئیرەیی

جێهێشتنی وابەستەبوون بە جیهان

تەوبەکردن لە گوناهەکانی ڕابردوو

جێهێشتنی وەسف و ستایشی بوونەوەرەکان

جێهێشتنی سەرکردایەتی ماددی (من بەدوای تەماحدا ناگەڕێم)

 

پاشان دەچمە مزگەوت و خۆم بۆ نوێژ ئامادە دەکەم، لە کاتێکدا کەعبە لەبەردەممدا دەبینم و خۆم لەبەردەم خودای گەورەدا به تەواوی هەژار دەبینم.

وەک ئەوەی لە دەرگای خودا دابم. و ئەویش دەزانێت چی لە دڵمدایە، بەهەشت لە لای ڕاست و دۆزەخ لە لای چەپەوە و لە پشتمەوە ئەزرائیل دەبینم و وەک ئەوە وایە پێم لەسەر پردی سیرات وەستابێت

و پیم وایه ئەم نوێژه دوا نوێژمه، پاشان نیەت دەکەم و تەکبیری پاک دەڵێم و بە بیرکردنەوە و تێڕامانەوە حەمەد و سورەت دەخوێنم

پاشان بە خۆنەویستی و خۆبەکەم زانین ڕوکوع ئەنجام دەدەم، پاشان بە گریان و نالەنال سوجدە دەبەم و بە ئومێدەوە وشەی شایەتحاڵی دەخوێنم و بە دڵسۆزیەوە سەلامی نوێژ دەدەمەوە. وە دواتر لە حاڵەتێکدا لە نێوان ترس و هیوادا هەڵدەستم.

نوێژه کەم سی ساڵە بەم شێوەیە بووە. عاسم گریاو وتی: پێشتر بەم شێوەیە نوێژم نەکردووە .

تفسیر روح البیان

https://b2n.ir/p32461

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی

باشترین کردەوەکان

باشترین کردەوەکان

عبدالله بن حبشی الخثعمی خوا لێی ڕازی بێت دەفەرموێت پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم پرسیاری لێکرا: چ کارێک پاداشتی زیاتری هەیە؟ فەرمووی:

ئیمانێک کە گومانی تێدا نەبێت و جیهادێک کە خیانەتی تێدا نەبێت و حەجی قبوڵکراو.

وتیان: کام نوێژ سوودی زیاتره؟ فەرمووی: نوێژێک کە وەستانی(قیامی) درێژ بێت. وتیان: کام خێرە پاداشتی زیاترە؟ فەرمووی:خێرێک کە لە داهاتی مرۆڤ خۆیەوە سەرچاوە دەگرێت .

وتیان: کام کۆچ پاداشتی زیاترە؟ وتیان: کۆچکردن لە کارە قەدەغەکراوەکانی خودا. پرسیاریان کرد: کام جیهاد پاداشتی زیاترە؟ فەرمووی: ئەو کەسەی بە گیان و ماڵی خۆی لەگەڵ موشریکەکان شەڕ دەکات. پرسیاریان کرد: چ مردنێک بەنرخترە؟ فەرمووی: مردنی کەسێک کە لە ڕێگای خوادا  لە خوێندا نوقم بێت و ئەسپەکەیشی لە تەنیشتی بکوژرێت .

 

سەرچاوەکان:  

سنن دارمی 1464

مـسند احمد 15401

ابـوداود 1325 ــ 1449

نسـائـی 2526 ــ 4986

مـعجم الاوسط طبرانی 8119

وەرمگێڕاوه بۆ زمانی کوردی

https://b2n.ir/e02203

ئیمام ئیبن السلاح الشهرزووری

ئیمام ئیبن السلاح الشهرزووری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت:

قراءة القرآن کرامةٌ أکرم اللّهُ بها البشرَ ، والملائکةُ لم یُعطوا ذٰلک وهی حریصةٌ على استِماعه من الإنْس

قورئان خوێندن کەرامەتێکە کە خوای گەورە ڕێزی لە مرۆڤ گرتووە و ئەم نیعمەتەی پێ بەخشیوە، وە شتی وا نەدراوە بە فریشتەکان، بۆیە بە تامەزرۆییەوە گوێیان لە خوێندنەوەی #قورئان لە مرۆڤەوە هەیە. وە لە هەر شوێنێک کەسێک ببینن قورئان دەخوێنێت، دەوری دەدەن و گوێ لە خوێندنەکەی دەگرن.

================================================================

کاتێک نوح سڵاوی خودای لێ بێت سواری کەشتییەکە بوو، پیرە پیاوێکی نەناسراوی لەوێ بینی.

بۆیە پرسی: بۆ هاتووی بۆ ئێرە؟

وتی: من هاتووم تا دڵی هاوەڵەکانت لەگەڵم بێت و جەستەیان لەگەڵ تۆ بێت!

نوح سڵاوی خودای لێ بێت فەرمووی: لە کەشتییەکە دەربکەوە، ئەی دوژمنی خودا.

شەیتان وتی: پێنج ڕێگام هەیە بۆ لەناوبردنی مرۆڤ، سێ ڕێگات پێ دەڵێم و دووەکەی ترت پێ ناڵێم.

وەحییەک لە خوداوە بۆ نوح هات، سەلامی خوای لەسەر بێت، کە ئەو سێ ڕێگایه بەکاری تۆ نایەن، داوای لێبکە با دووەکەی ترت پێ بڵێت.

شەیتان وتی: بۆ لەناوبردنی خەلکی دوو شێوازم هەیە کە زۆر گونجاون و ئەوانیش بریتین لە:

"ئیرەیی و تەماح"

من خۆم لەبەر ئیرەیی نەفرەتم لێکرا و دوورخرامەوە، ئادەمم لە بەهەشت دەرهێنا بەهۆی تەماحەوە.

سەرچاوە:

تەلبیس ئیبلیس ئیبن جوزی

https://b2n.ir/p33849

ئیمامی غەزالی "رحمه الله تعالی" لە کتیبی ئیحیاءُالعلوم الدین دەفەرموێت :

بسم الله الرحمن الرحیم و صل الله علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه وسلم

ئیمامی غەزالی "رحمه الله تعالی" لە کتێبی ئیحیاءُالعلوم الدین دەفەرموێت :

 

هۆکاری ئەوەی کە ناردنی صلوات بۆ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دوو پاداشتی هەیە ئەوەیە کە نەک تەنها ناردنی صلوات یەک کارێ چاک نییە، بەڵکو ناردنی صلوات بۆ پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم:

یەک؛ پێکدێت لە نوێکردنەوەی باوەڕ بە خودا .

دووەمیان؛ نوێکردنەوەی ئیمان بە پێغەمبەری خودایه صل الله علیه وسلم

سێیەم؛ داوای کەرامەت و شەرەفە بۆ پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسل

چوارەم؛ نوێکردنەوەی ئیمان بە ڕۆژی قیامەت و هەموو جۆرە کەراماتێک .

پێنجەم؛ باسکردنی ناوی بنەماڵەی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم

شەشەم؛ باسکردنی بنەماڵە و هاوەڵ و پێغەمبەرانی تر و هتد) و ئەمەش خۆی دەبێتە هۆی دابەزینی ڕەحمەتی خودا.

حەوتەم؛ دەربڕینی خۆشەویستی بەرامبەر بە بنەماڵەی پێغەمبەر صل الله علیه وسلم

هەشتەم؛ گوێڕایەڵی فەرمانی پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم کە هانی ئومەتی دا بۆ خۆشویستنی خێزانەکەیان و ئەهلی بەیتی

نۆیەم؛ دووعا کردن لە ناردنی صلوات  کە مێشکی عیبادەتە (بەپێی فەرمووده )

دەیەم؛ داننان بەوەی کە هەموو بابەتەکان لە ژێر دەسەڵاتی خودادان، وە پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم سەرەڕای گەورەیی خۆی، پێویستی بە ڕەحمەتی خودایە، هەروەها ناردنی صلوات بۆ پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم یەکێکە لە گەورەترین شێوەکانی زیکرکردنی خودا .

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه و سلم بعدد نعمک یا الله

https://b2n.ir/u30170

ڕاوچییەک باڵندەیەکی گرت

ڕاوچییەک باڵندەیەکی گرت، باڵندەکەش وتی: ئەی پیاوی بەرێز! لە ژیانتدا گۆشتی مانگا و گۆشتی مەڕت زۆر خواردووە و هەرگیز تێر نەبوویت. لە خواردنی جەستە بچووکی منیش تێر نابیت !

 

ئەگەر ئازادم بکەی سێ ئامۆژگاری بەنرخت دەکەم بۆ بەدەستهێنانی خۆشگوزەرانی و بەختەوەری. کاتی لە دەستی تۆدام، ئامۆژگاری یەکەم دەکەم

 

ئەگەر ئازادت کردم کاتێک لەسەربانی ماڵەکەت دادەنیشم ئامۆژگاری دووەمت دەکەم کاتێک لەسەر دارەکە دادەنیشم ئامۆژگاری سێیەم دەکەم.

کابرا ڕازی بوو. باڵندەکە وتی:

 

یەکەم ئامۆژگاری ئەوەیە: باوەڕ بە قسە مەحاڵەکانی کەس مەکە !

پیاوەکە یەکسەر ئازادی کرد. باڵندەکە لەسەر بانەکە دانیشت .

 

وتی ئامۆژگاری دووەم ئەوەیە: هەرگیز پەشیمان مەبە لە ڕابردوو پەشیمان مەبە لەوەی لەدەستت دا.    

 

باڵندە بازێکی دا بەسەر قۆچی دارەکەدا و وتی: کاکە گیان لە گەدەمدا مروارییەکی بەنرخ هەیە کە کێشی دە درامە. بەڵام بەداخەوە کات بۆ تۆ و منداڵەکانت نەبوو ئەگەرنا دەوڵەمەند دەبوویت و دڵخۆش دەبوویت پێی .

 

پیاوی ڕاوچی زۆر دڵتەنگ بوو بە بیستنی ئەمە و ئاه و نالەکانی بەرز بووه.

 

باڵندەکە پێکەنی و پێی گوت: ئایا من ئامۆژگاریم نەکردیت پەشیمان نەبییەوە لە ڕابردوو؟ یان لە ئامۆژگارییەکانم تێنەگەیشتووی یان کەڕی؟

 

ئامۆژگاری دووەم ئەوە بوو کە باوەڕ بە قسە مەحاڵەکان نەکەیت. ئەی بێ هەڵوێست هەموو کێشم لە سێ درام زیاتر نییە، چۆن دەکرێت مروارییەکی دە درام لە گەدەمدا بێت؟

 

کابرا هۆشی هاتەوە بەرە خۆی و وتی ئەی باڵندەی ژیر ئامۆژگاریت زۆر بەنرخە. ئامۆژگاری سێیەمم پێ بڵێ .

 

باڵندەکە وتی: ئەو دوو ئامۆژگارییەت جێبەجێ کرد تا منیش ئامۆژگاری سێیەمیش بکەم!؟

ئامۆژگاریکردن بە گەمژەیەکی خەوتوو، وەک ئەوە وایە، تۆو، لە زەوی شورەکات دابچێنیت .

وەرمگێراوە لە مەسنەوی مەعنەویەوە


   https://b2n.ir/h78064