بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بێڕێزیکردن بە دایک و باوک

لە حەزرەتی ئەبوبەکرەوە خودا لێی ڕازی بێت هاتووە پێغەمبەری خودا فەرموویەتی: ئایا لەگەورەترین تاوانەکان ئاگادارتان نەکەمەوە؟ وتمان بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا ، فەرمووی: شەریک کردن لەگەڵ خودا و "سەرپێچی و خراپە بەرامبەر بە دایک و باوک"... ئینجا ئەویش کە پالیدابووه، دانیشت و فەرمووی: "ئاگادار بن، و قسەی درۆ و شایەتحاڵی درۆ، ئینجا بەردەوام ئەم ڕستەیەی دووبارە دەکردەوە تا گوتمان خۆزگە زیاتر نەفەرمووێت.   

متّفق علیه 

مافی خودا و ژن و مندال و جەستە

مافی خودا و ژن و منداڵ و جەستە

 

ئەبو جوهەیفە (خوا لێی ڕازی بێت) دەفەرموێت:: پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم، پەیمانی (برایەتی و دۆستایەتی پاک)ی لە نێوان (ابودرداء و سلمان) رضی الله عنهما، دامەزراند.

 

ڕۆژێک سەلمان چووە ماڵی (ابودرداء) و (اُم درداء)ی به ناڕێکی و جلی کۆن و دڕاو بینی. پرسی: بۆچی جل و بەرگی کۆن و پەڕۆت لەبەردایە ؟ فەرمووی: براکەت (ابودرداء) پێویستی بە ژیانی دونیا نییە.

 

پاشان، (ابودرداء) هات و خواردنی ئامادە کرد و هێنایە لای سەلمان. سەلمان وتی: تۆش بخۆ. (ابودرداء) وتی: من بەڕۆژووم. سەلمان وتی: تا تۆ نەخۆیت منیش ناخۆم. لە کۆتاییدا سەلمانیش خواردنی خوارد.

 

کاتێک شەو بوو و کاتی خەوتن هات، (ابودرداء) هەستا بۆ نوێژ. سەلمان وتی: بخەوە. ئەبو دەرداء ماوەیەک خەوت و هەستا بۆ نوێژ.

سەلمان وتی: بخەوە. کاتێک شەو کۆتایی هات سەلمان بە (ابودرداء)ی وت: ئێستا هەستە. پاشان، هەردووکیان شەونوێژیان کرد

پاشان سەلمان بە (ابودرداء)ی وت: خودای گەوره مافی بەسەر تۆدا هەیە. جەستەت مافیکی بەسەرتدا هەیە. ژن و منداڵەکانیشت مافێکیان بەسەر تۆدا هەیە.


مافی هەموو خاوەن مافێک بدە. پاشان، ئەبو دەردە هاتە لای پێغەمبەری خودا، صل الله علیه وسلم ، و چیرۆکەکەی بۆ گێرایەوە. پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم ، فەرمووی: سەلمان حەقیقەتی وتووە.

سەرچاوە: بوخاری 1968       وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده