ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | ||||||
2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 |
9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 |
16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 |
23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 |
30 |
مافی خودا و ژن و منداڵ و جەستە
ئەبو جوهەیفە (خوا لێی ڕازی بێت) دەفەرموێت:: پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم، پەیمانی (برایەتی و دۆستایەتی پاک)ی لە نێوان (ابودرداء و سلمان) رضی الله عنهما، دامەزراند.
ڕۆژێک سەلمان چووە ماڵی (ابودرداء) و (اُم درداء)ی به ناڕێکی و جلی کۆن و دڕاو بینی. پرسی: بۆچی جل و بەرگی کۆن و پەڕۆت لەبەردایە ؟ فەرمووی: براکەت (ابودرداء) پێویستی بە ژیانی دونیا نییە.
پاشان، (ابودرداء) هات و خواردنی ئامادە کرد و هێنایە لای سەلمان. سەلمان وتی: تۆش بخۆ. (ابودرداء) وتی: من بەڕۆژووم. سەلمان وتی: تا تۆ نەخۆیت منیش ناخۆم. لە کۆتاییدا سەلمانیش خواردنی خوارد.
کاتێک شەو بوو و کاتی خەوتن هات، (ابودرداء) هەستا بۆ نوێژ. سەلمان وتی: بخەوە. ئەبو دەرداء ماوەیەک خەوت و هەستا بۆ نوێژ.
سەلمان وتی: بخەوە. کاتێک شەو کۆتایی هات سەلمان بە (ابودرداء)ی وت: ئێستا هەستە. پاشان، هەردووکیان شەونوێژیان کرد
پاشان سەلمان بە (ابودرداء)ی وت: خودای گەوره مافی بەسەر تۆدا هەیە. جەستەت مافیکی بەسەرتدا هەیە. ژن و منداڵەکانیشت مافێکیان بەسەر تۆدا هەیە.
مافی هەموو خاوەن مافێک بدە. پاشان، ئەبو دەردە هاتە لای پێغەمبەری خودا، صل الله علیه وسلم ، و چیرۆکەکەی بۆ گێرایەوە. پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم ، فەرمووی: سەلمان حەقیقەتی وتووە.
سەرچاوە: بوخاری 1968 وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده