بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

کەرامەت

کۆچکردوو: "حاجی مەلا مەجید کانی ساردی" لە خانەقای بیاره بو منی گێرایه-وه فەرمووی: ساڵێک بە فڕۆکە چوومە حەج، دوای سواربوونی فڕۆکە و دەرچوون لە فڕۆکەخانە

 

بۆ ماوەیەک لە ئاسمان فڕین، پاشان فڕۆکەوان لە ڕێگەی بڵندگۆکەوە(وتاردەره وه) ڕایگەیاند، ئەی ئەو کەسانەی بۆ ڕەزامەندی خودا دەچنە حەج، فڕۆکەکە کێشەیەکی تەکنیکی هەیە وە لە دۆخێکی زۆر مەترسیدارداین

 

لە هەموو حاجیەکان داواکارم ، بە هەر شێوەیەک که دەزانن لە خودای گەورە بپارینه وە بەلکوو خودا ڕزگارمان بفەرمیت. بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە خەڵکەکه زور ترسان و گریان و تووشی دڵەڕاوکێ بوون

 

وە زور ڕوون بوو کە فڕۆکەکە تووشی کێشە بووبوو، وە لەو کاتەدا، حاڵەتێکی هاوشێوەی (جه-ذبه) رووی تیکردم و منیش خه ریکی موراقه-به بووم، و ئیستیمدادم کرد له مه شایخی بیاره اعلی الله مقامه الشریف و وتم یا علاءالدینی کوری عمر و یا عثمانی کوری علاءالدین(قدس الله اسرارهم العزیز) کەواتە یارمەتیتان بۆ چ کاتیکه؟

 

دوخێکی له-م موسیبه-ته گه-وره-ترمان نیه، پاشان حاجی مەلا مەجید فەرووی: خودا خوی ئاگادارە هەر کە داوای یارمەتیم لێیان کرد، بینیم شێخ عەلائەدین و شێخ عوسمان(اعلی الله مقامهما الشریف) هەریەکەیان سواری ئەسپی(x)بووبوون، هەروەک بروسکە، لە ئاسمانەوە دەرکەوتن، هەریەکەیان یەکێک لە باڵەکانی فڕۆکەکەیان گرت و پێیان فەر مووم بە فڕۆکەوانەکە بڵێ بێ ترس و بە ئاسانی فڕۆکەکە بەڕێوە ببات. ان شاءاللە فڕۆکەکە بە سەلامەتی دەگاتە شوێنی دیاریکراو.


هەروەها منیش ئەم مژدە خۆشەم بە خەڵک و فڕۆکەوانەکە دا. خودای گەورەخوی ئاگادارە فڕۆکەکە زۆر بە ئاسانی فڕیوە تا گەیشتە فڕۆکەخانەی (جەددە) سبحان الله عدد خلقه و رضا نفسه و زنه عرشه و مداد کلماته.

وە هیچ گومانێک بۆ فڕۆکەوانەکە نەما کە ئەوە تەنها لوتفی خودا و پیاوانی خودا بووه. ئەگینا ئێمە لە مەترسییەکی وادا بووین کە شانسی رزگاربوونی کەس نەبوو.