بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

کەرامەتیکی حەزرەتی شیخ عوسمانی سیراج الدین قدس اللەسرە

بسم اللە الرحمن الرحیم

کەرامەتیکی حەزرەتی شێخ عوسمانی سیراج الدین قدس اللەسرە


عەرزی سڵاو وئەدەبم هەس لەخزمەت تەواوی ئەندامەکانی ئەم گرووپە جوانه،،،ئەمەی کە ئەیگێڕمۆ بۆتان کەرامەتیکی حەزرەتی شێخ عوسمانی سیراج الدینه قدس اللەسرە کە لەم ڕۆژانه داپیرەم بۆی گێڕامۆ

 

داپیرەم ئەیفەرموو جارێکیان لەگەڵ چەن کەس لە خزمەکانما چووین بۆ دووڕوەی شەریفە، کەگەیشتینه دووڕوە زانیمان دوای بانگی مەغریب خەتمەیان هەس چووین دانیشتین جەماعەتێکی زۆر حازر بوون

 

منیش کچێکی بچووکم پێبوو کە زۆر جوان بوو تۆزێکیش شلووق بوو هەرکەس ئەیبینی ئەیوت ماشااللە ئەم کچە چەن جوانە ئەوەنەی نەبرد کچەکەم دەنگێکی بەرزی لێبوۆ و دەسی کرد بە گریان

 

داپیرەم فرمووی کە سەیریم کرد بینیم پای تا سەر چۆکی وەک ئەوەی ئاوی گەرمی پیا بڕژێ هەموو هەڵتۆقی وتیان ئەوە ئاوی گەرم ڕژاوە پیایا منیش وتم باشە ئاوی گەرم لە کوێ بوو لێره

 

ئینجا دانەیێک فەرمووی بچۆ بۆ لای حەزرەتی شێخ لە حەوشەکەیە بزانە جەنابیان چی ئەفەرموون، کاتێک کچەکەم هەڵگرت و چووم جەنابی شێخ و مامۆستایێک پێکەوە بوون هەر چاوی موبارەکیان پێ کەوت فەرموویان کچەکەت بە چاوۆ بووه (واتا لەچاو چووه) ئەوەش دوومارەکۆڵە پێیۆ داوە

 

داپیرەم فەرمووی حەزرەتی شێخ ڕۆحم بە قووربانی بێت فەرموویەتی خۆشم لە سەر ئەو بەردە دانیشتووم لە لای حەوزەکە بە ئیشارە پێی نشان دام فەرموویان چاو لێی دام کەوتم، فەرمووی دوای حەزرەتی شێخ فەرموویان کچەکەت ببە بۆ لای شێخ جەماڵی کوڕم ئەوان دەوای بۆ دائەنین بە ئیزنی خوا خاس ئەبێتۆ داپیرەم فەرمووی زیاتر لە 10 ڕۆژ لە دووڕوە مامۆ کاتێک گەڕامۆ مەریوان کچەکەم بە تەواوی چاک بوۆبوۆه


Kurdstan Sh

موحیبانی شێخانی بیارە

کەراماتیکی حەزرەتی شیخ علاالدین قدس سره

بسم اللە الرحمن الرحیم

کەراماتێکی حەزرەتی شێخ علاالدین قدس سره

السلام علیکم و رحمة الله

.

لەم پۆسته ئەمەوێ کەراماتێکی حەزرەتی شێخ علاالدین گیان  قدس اللە سرە العزیز تان بۆ بگێڕمۆ کە لەم ڕۆژانە لە داپیرەم بیست منیش هەر بە زمانی خۆی بۆتانی ئەگێڕمۆ،،،داپیرەم فەرمووی کە منداڵ بووم دایکو باوکم وەفاتیان فەرموو ئیتر مامۆژنم منو براکەمیان بەخێو کرد

 

ئەم کەرامه تەش مامۆژنم بۆی گێڕامەتۆ لە داپیرەی خۆی یانی داپیرەی مامۆژنم فەرمووی مامۆژنم گێڕایەوه کە داپیرەی کوێر بوە بۆیە ئەچێتە خزمەتی حەزرەتی شێخ علاالدین گیان ئەوانیش دۆعای بۆ ئەفەرموون و هەر لەوێ چاویان خاس ئەبێتۆ هەر لەوێ خێزانی حەزرەتی شێخ علاءالدین گیان بۆ داپیرەمی گێڕاتۆ کە جارێک مێوان و موریدانێکی  زۆر هاتون بۆ خانەقا و بۆ نان خواردنیش هەر لەوێ ماونەتۆ

 

کاتێک خێزانی شاعلاءالدین گیان سەیر ئەکات ئەبینێ هیچیان نەبوە درووسی کات ئەچێتە خزمەتی حەزرەتی شێخ و عەرزیان ئەکات یا شێخ هیچمان نیە ئەم هەموو میوانەش هاتونو بۆ نان خواردنیش هەر لێرە ئەمێننۆ

 

فەرمووی جەنابی شێخ فەرموویەتی بچۆ   دوو دانە لە مەنجەڵە گەورەکان بێنه پڕیان بکە لە ئاو کەوچکێکیش بخە ناوی و سەریان بنەرۆ و بیخە سەر ئاگرەکە بەڵام سەری لانەبەی تا میوانەکان دێن کاتێکیش میوانەکان هاتن بە بەرچاوی ئەوانۆ چێشت تێنکەی هەر لە پەناوۆ چێشتەکە تێبکە با کەس نەیبینێ

 

خێزانی حەزرەتی شێخ علاءالدین فەرمووبووی کاتێک میوانەکان هاتن بۆ نان خواردن لەسەر فەرمایشتەکەی جەنابی شێخ چۆنیان فەرموو منیش وا چێشتەکەم تێکرد

 

فەرمووی سبحان اللە لەو دوو مەنجەڵە ئاوە جوانترین خواردن دەرچوو بەشی هەموو میوانەکانیشی کرد و زۆریشی ماوە،، مامۆژنی داپیرەم فەرمووبووی کە خێزانی حەزرەتی شێخ لە کۆتاییا بە داپیرەمی فەرمووبوو ئەمە لای کەس باس نەکەی ئەینا چاوەکانت کوێر ئەبنۆ

 

ئەمە دوای چەندین ساڵ باسی کردووه داپیرەم فەرمووی کە بیرم نەبوو بپرسم لە مامۆژنم دەی کە داپیرەت ئەمەی باس کرد چاوی کوێر بوو یان نا انشااللە بە پێی مەجال چەن کەراماتێکی ترتان بۆ باس ئەکەم کە داپیرەم بۆی باس کردم  یان بەچاوی خۆی بینیویەتی یان بۆیان باس کردوە

 

Kurdstan Sh

موحیبانی شێخانی بیارە

 

لە روژی قیامەتدا مروف تاکە سەرمایەی کارە چاکەکانیەتی

 بسم الله الرحمن الرحیم و صل الله علی النبی محمد و آله

لە ڕۆژی قیامەتدا مرۆڤ تاکە سەرمایەی کارە چاکەکانیەتی

.

ئەگەر مافی خەڵک لەسەر شانی کەسێک بێت، خاوەن مافەکان؛ مافەکانیان لە چاکەی قەرزدار، وەرئەگرنەوه، ئەگەر قەرزدار کارێکی باشی نەبێت، یان ئەگەر کارێکی باشی کردبێت، بەڵام تەواو بووبێت، ئەوا کارە خراپەکانی خاوەن مافەکان لادەبرێن و دەخرێنە سەر حسابی قەرزدارەکان.

.

لە سەحیحی بوخاریدا لە حەزرەتی ئەبو هورەیرەوە هاتووە "خوا لێی ڕازی بێت"، پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم، دەفەرموێت:

‏.

هەرکەسێک ستەم لە براکەی بکات، جا زیانی بە ناوبانگەکەی گەیاندبێت یان مافێکی تری براکەی پێشێل کردبێت، پێویستە هەر ئەمڕۆ (لە دونیا) داوای لێبوردنی لێبکات، پێش ئەو ڕۆژەی (قیامەت) دا بێت کە درهەم و دیناری تێدا نییە.

 

 چونکە ئەگەر کردەوەی چاکی هەبێت، (لەو ڕۆژەدا) تا ڕادەی ئەو ناعەدالەتیەی کردوویەتی کەم دەبێتەوە، وە ئەگەر کارە چاکەکانیشی تەواو ببیت، گوناهی ستەملێکراوان دەخەنە سەر شانی ئەم ستەم کاره.

.

مرۆڤی شکستخواردوو و بێچارەی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە لە ڕۆژی قیامەتدا مافی کەسانی دیکەی لەسەر ملی دەبێت و خاوەن مافەکان کارە چاکەکانی دەبەن یان کارە خراپەکانی خۆیان دەخەنە سەری. پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم، کەسێکی وای بە (مفلس) بێچارەی ڕاستەقینە ناوبردووه.

پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم فەرمووێ: دەزانن (مفلس) به کێ دەلین ؟ وتیان: ئەو کەسەی درهەم و دیناری نەبێت. فەرمووێ: بەڵام (مفلس) بێچارەی ڕاستەقینەی ئوممەتی من ئەو کەسەیە کە لە ڕۆژی قیامەتدا بە کیسەیەکی پڕ لە نوێژ و ڕۆژوو و زەکاتەوە دێت.

بەڵام جنیوی بەم یەکە دا و موڵکی ئەو کەسەی خوارد و خوێنی ئەوی دیکەی ڕژاند و لە کەسێکی تری دا.

|| لێدان واته: لێدان بە دەست یان دار و هاوشێوەکانی. لێدان بۆ ئەشکەنجەدان و ....

واتای سەرەوە (وەرگێڕ) زیادی کردووە ||

کەواتە چاکەکانی لە نێوان ئەم و ئەودا دابەش دەکرین؛ وە ئەگەر کارە چاکەکانی تەواو بوون پێش ئەوەی مافی کەسانی تر بدات، گوناهی ستەملێکراوانی پێدەدرێت و دەچێتە دۆزەخەوە."

 

کانالی بیارەی شەریفه له فەیسبووکدا

عبدالرئوف اشنویی محمودزاده         :مترجم

                                                                                           

 

گـەورەتـرین 10 سـیفـەتی پـیغـه‌مـبه‌ری خـوا ﷺ

گـەورەتـرین 10 سـیفـەتی پـێـغـه‌مـبه‌ری خـوا

 

١ - لـە قـسەکـردن ڕاستگۆتـرین کـەس بوو

٢ - لـە بەخـشـین خـاوەن بەخـشـنـدەترین کـەس بـوو

٣-  خـاوەنـی نـەرم ونـیان تـرین دڵ بـوو

٤-  لـە هەمـوو کـەس درەنـگـتر تـوڕە دەبـوو

٥ - تـوڕە بوونـیشـی تەنـها لەبەر وشـەی حـەق بـوو

٦-  پـیاوی هەڵـوێسـتە قـورسەکـان بـوو

٧-  هـەرگـیز لەکـاتی جـەنگ ڕای نـەکـردوە

٨-  بـە شــەرم تـرین کـەس بـوو

٩ - لـێبـوردە تـریـن کـەس بـوو

١٠- بـاشـترین مرۆڤـی سـەر زەوی بـوو


اللَّهُمَّ صَلٌ علَی حَبِیبِنَا مُحَمَّدْ

شکاندنی تەوبە لە روانگەی حەزرەتی شیخ عومەری بیارە قدس سره

شکاندنی تەوبە لە ڕوانگەی حەزرەتی شێخ عومەری بیارە قدس سره

.

شکاندنی تەوبە؛ گوناه کردن و لێکەوتەکانی لە ڕوانگەی حەزرەتی شێخ عومەری ضیاءالدین قدس الله تعالی اسراره العزیز

.

نامەیەکی زۆر گرنگ و سەرنجڕاکێشی حەزرەتی قطب العارفین، شێخ عومەری ضیاءالدین قدس الله تعالی اسراره العزیز،  بۆ یەکێک لە خەلیفەکانی،به ناوی شیخ عارفی قزرابات

.

"سەبارەت بە طرائقی علییەی قادری و نەقشبەندی"

.

«بسمه سبحانه وتعالی»

نووری چاوم شێخ عارف، "وفقه الله بالمعارف" چوتە قزرابات و سەرقاڵی خەتم و تەوەججوە و ئامۆژگاری ئایینیه، سپاس بو خودا. خودای گەورە یارمەتیت بدات تا بێ تاقەت نەبیت.

.

ان شاءاللە خۆم دوای جەژن دێم بۆ لای ئیوه، و کاروباری ئایینی بەپێی ڕەزامەندی و یارمەتی خودا یەک لا دەکەینەوە، وە سڵاو لە هەموو دڵسۆزەکان دەکەم، هیچ جیاوازییەک لە نێوان قادری و نەقشبەندیدا نییە سەرقالی خەتم و تەهلیله و تەوەججوە بن.

.

هەرکەسێک جیاوازی دروست بکات نیشانەی بەدبەختی و خراپەی هەیە، تەنها لە ڕێگەی خوداپەرستی و نیەتی راست وە ڕەفتارکردنی دڵسۆزانە و دوورکەوتنەوە لە پێشێلکردنی شەریعەت بە قسە و کردار و دڵ، بۆ مورید پێویستە.

.

"که یەک گوناه دوای تەوبە گەورەترە لە حەفتا گوناهی پێش تەوبە"

.

والسلام علی عباده الصالحین ،خادم الفقراء النقشبندیه و القادریه

«ضیاءالدین العثمانی الخالدی»

سەرچاوە ،کتاب«سلسله ی نور » جلد۱ تالیف ماموستاسیدفاروق هاشمی

کانال رسمی ماموستاسیدفاروق هاشمی را به اشتراک بگذارید