بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

پرسیارەکانی زانایەکی جولەکە لە رسول الله صل الله علیه وسلم

پرسیارەکانی زانایەکی جولەکە لە رسول الله صل الله علیه وسلم

 

ثوبان خوا لێی ڕازی بێت دەفەرموێت: یەکێک لە زانایانی جولەکە هاتە لای پێغەمبەری خودا سەلامی خوای لەسەر بێت و فەرمووی: سەلامت لی بێت ئەی محمد. منیش هێندە بە توندی پاڵم پێوەنا بۆ دواوە کە ویستی بکەوێتە سەر زەوی. ئه‌و ووتی:

 .

بۆچی ڕەتم دەکەیتەوە؟ وتم: بۆ ناڵێی: ئەی پێغەمبەری خوا؟ یەهوودی وتی: ئێمە بە هەمان ناو بانگی دەکەین کە بنەماڵەکەی پێیان ناوە. پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووی: ئەو ناوەی بنەماڵەکەم بۆیان داوم محمدە. زانای جولەکە وتی: هاتووم چەند پرسیارێکتان لێ بکەم.

 .

پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم فەرمووی: ئەگەر قسە بکەم سودی بۆت دەبێت؟ وتی: هەوڵ دەدەم بە باشی گوێ بگرم. پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم بە دارێکەوە لە زەویدا دا و وتی: بپرسە، پیاوە جولەکەکە وتی: ڕۆژێک کە زەوی و ئاسمانەکان دەگۆڕدرێن، خەڵک لە کوێ دەبن؟ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووی: ئەوان لە تاریکیدا دەبن، لە سەرووی پردی سیراتەوە.

 .

پرسیاری کرد: یەکەم کەس کێن کە پردی سیرات دەبڕن؟ پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم فەرموێ: هەژارەکانی موهاجیر

پیاوە جولەکەکە وتی: کاتێک دەچنە بەهەشت، چ دیارییەکیان پێدەدرێت؟ وتیان: پەیوەندی جگەری ماسی. کابرا جولەکە وتی: دوای ئەوە نانی نیوەڕۆیان چی دەبێت؟ گوتیان مانگای بەهەشت کە بەدەوریدا دەلەوەڕێت بۆیان سەردەبڕدرێت.

 .

پیاوە جولەکەکە پرسی: دوای ئەوە ئاو لە کوێوە دەخۆنەوە؟ وتیان: لە کانییەکەوە بە ناوی سەلسەبیل. پیاوە جولەکەکە وتی: تۆ ڕاستی دەڵێیت؛ هەروەها هاتووم پرسیارت لێ بکەم دەربارەی شتێک کە تەنها پێغەمبەر یان یەک دوو کەس لەسەر زەوی دەیزانن.

 .

پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووی: ئەگەر قسە بکەم سودی بۆ ت دەبێت؟ وتی: هەوڵ دەدەم بە باشی گوێ بگرم. بەڵێ من هاتوومە پرسیار لەبارەی چونیەتی بوونی کچ یان کوڕ بکەم

ڕەسوڵڵا صل الله علیه وسلم دفەرمووی: مەنی پیاو سپییە، و مەنی ئافرەتیش زەردە. کاتێک پێکەوە کۆدەبنەوە و سپێرمەکەی پیاوەکە بەسەر سپێرمەکەی ژنەکەدا زاڵ دەبێت، بە ئیزنی خودا کوڕێکیان دەبێت.

 

وە ئەگەر سپێرمەکەی ژنەکە بەسەر سپێرمەکەی پیاوەکەدا زاڵ بوو، ئەوا بە ئیزنی خودا کچێکیان دەبێت. کابرای جولەکە وتی: ڕاست دەکەیت؛ بەڕاستی تۆ پێغەمبەریت. پاشان هەستا و ڕۆیشت.

پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم فەرمووی: هیچ زانیارییەکم نەبوو لەسەر هیچ کام لەو پرسیارانەی کە ئەم پیاوە لێی کردم تا خوای گەورە وەڵامەکانیانی پێدامەوە.

 

سەرچاوەکان:

·        مــسلم 315

·        ابــن خزیمه 232

·        مــسند بزار 4168

·        مــصنف عبدالرزاق 20884

·        ســنن الڪبری البیهقی 745

·        ســنن الڪبری النسائی 9222

·        مــعجم الڪبیر الطبرانی 1414

·        مــعجم الاوسط الطبرانی 470

·        مــستدرڪ الصحیحین حاڪم 6093

·        کەناڵی مامۆستا عەبدولحەمید مۆمەنی

·        لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ کوردی

ئیمام زین العابدین ___ علیه السلام

 

  ئیمام زین العابدین ___ علیه السلام

لەگەڵ خەڵکدا ئەوەندە بە بەزەیی بووە کە یەکێک بەخراپە باسی بکردایە .

دەیفەرموو :- ئەی خوای گەورە ئەگەر ئەو کابرایە ڕاست دەکات و من ئەوەندە خراپم لێم خۆش ببە ، ئەگەر درۆش دەکات خوایە لێی خۆش ببیت .

 

ڕۆژێک ئامۆژگاری بۆ خەڵک دەکرد لە فەرمایشتەکەی دا فەرمووی :- بەڕاستی مردن و نەمانی دۆست و برادەران زۆر مرۆڤ دڵ تەنگ دەکات و خەڵک وەک غەریبانی لێ یەت بەڵام دەبێت مرۆڤ دڵی بەوە خۆش بێت کە ئەو خزم و دۆست و کەس وکارە با گوناهباریش بووبن ئەگەر تۆبەیان کردبێت [ ان شاء اللَّه ] خوای گەورە لێ یان خۆش بووە .

چونکە پێغەمبەر ( ِ ) فەرموویەتی :- خوای گەورە بەندەی گوناه کاری پەشیمانی خۆش دوێت .


خەڵکەکە بەو فەرمایشتە زۆر دڵ خۆش بوون .

لە فەرمایشتەکانی ترا فەرموویەتی :- مرۆڤ لەکاتی توڕە بوون و ڕق هەڵستاندا لە هەموو کاتێک لە تووڕەیی خوا نزیکترە چونکە لەوانەیە بەهۆی ئەو تووڕە بوونەوە توشی گوناه و تاوانێکی گەورە ببێت و خودا تووڕەبونی لێ بگرێت .

 

جارێکی تر فەرموویەتی :- ئەو کەسەی تا دوێنێ لە ژیادا بووە چەند ڕۆژی تر دەمرێت و بۆگەن دەکات خۆی بەزل دەگرێ و خۆبەزلزانە بە سەر خڵکەوە و شەرم ناکات !

 

هەروەها فەرمووی :- ئەو کەسەشم زۆر لا سەیرە کە ئەو هەموو دروستکراوە دەبینێت کە خودا درووستی کردووە و خودا نا ناسێت دووبارە فەرمووی :- زۆرم لاسەیرە کەسێک باوەڕی بە دواڕۆژ و زیندووبوونەوە نەبێت و بشزانێت کە خواوەندی گەورە ئەو خەڵکەی لە سەرتاوە لە نە بوونەوە درووست کردووە .

 

هەروەها فەرموویەتی :- دونیا ( دارُ الفانی ) ه وە قیامەت ( دارُ البقا ) یە کەچی زۆر کەس ئەوەش دەزانێت و هەوڵ بۆ ( دارُ الفنا ) دەدات و ( دارُ البقا ) لەبیری خۆی دەباتەوە .

 

ڕۆژێک ئامۆژگاری ___ ئیمام محمد باقری___ کوڕی دەکرد .

فەرمووی : ئەی کوڕی خۆشەویستم تکات لێ دەکەم هاوڕێیەتی چوارکەس مەکە

یەکەم ___ هەرگیز هاوڕێیەتی پیاوی دووڕو مەکە چونکە بە پاروە نانێک دەتفڕۆشێت .

دووەم ___ هەرگیز هاوڕێیەتی ئینسانی چروک مەکە چونکە لەو شتە بێ بەشت دەکات کە تۆ زۆر پێویستت پێی بێت .

سێ یەم ___ هەرگیز هاوڕێیەتی پیاوی درۆزن مەکە چونکە نزیکت لێ دوور دەخاتەوە و دوورت لێ نزیک دەکاتەوە و بە هەڵەتدا دەبات .

چوارەم __ هەرگیز هاوڕێیەتی ئەو کەسانە مەکە کە هەرگیز پەیوەندی خزمایەتی بەجێ ناهێنن تەرکی پەیوەندی خزمایەتی دەکەن ، چونکە ئەو جۆرە کەسانە بە سێ ئایەتی قورئان بەر نەعلەتی خوا کەوتوون .

تیشکی زانستی ئیسلام

مەلا حەسەنی دزلی

مەلا حەسەنی دزڵی

زور خوش و کاریگەره _ تکایه بیخویننەوه

کەسایەتیی ناودار و خواناس و شاعیر مەلا حەسەنی دزڵی ماوەیەک لە وڵاتی میسر لە زانکۆی ئەزهەر مامۆسا دەبێ و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و لە گوندی دزڵی نیشتەجێ دەبێ.

.

لەم کاتەدا کە دەگەڕێتەوە تووشی هەژاری و نەدارییەکی زۆر دەبێتەوە. هەر لەم کاتەدا حاکمی هەڵەبجە کە کەسێکی ئینگلیسی دەبێ دەنێرێ بەدوایدا تا بیکا بە سەرنووسەری تایبەتی خۆی و وانەبێژ و قازیی مەحکەمەی هەڵبجە؛

.

بەڵام کاتێ دەگاتە هەڵەبجە، ئەبینێ کە کابرا سەگێکی لە باوشدایە و قسە لەگەڵ مەلا حەسەندا دەکات. مەلا حەسەنی دزڵیش ئەمەی پێ ناخۆش دەبێت و هەموو ئەو پۆستان ڕەد دەکاتەوە و بەم شیعرە وڵامی دەداتەوە:

.

سەر وەک مەسینە سەگ لەسەر سینە

"الخبیثاتُ لِلخبیثین"ـە

.

ئاخر کام ئینسان دەسەبرای سەگە

ڕەفێقی تانجیم پێ ناشیرینە

.

هەر کەسێ سەگی کرد بە هاوخوانی

ئەوە نۆکەری ئینگلیسینە

.

قودرەت و سەروەت جاھ و جەلالات

پێشکەش بەوانەی پێیان شیرینە

.

سەد تف و لەحنەت لە قوربان قوربان

لە ئاغا فەرمووی یەکجارم قینە

.

خۆم زەلیل ناکەم بۆ فلس و دینار

ئەویش لە سایەی عیززەتی دینە

.

پێم خۆشە نانی جۆڕەشی عەباڵ

دۆینەی خەجیجە و فاتە و جەمینە

.

کاڵا و کڵاشی ساختەی هەورامان

نایدەم بە قۆنرەی چەرمی مەکینە

.

ئیسلام و عیززەت عیلم و کەرامەت

کورد و شەرافەت ڕەسمی دێرینە

.

هەیهوو چەن دوورین من و نۆکەری

ئەمەش هەر جۆرێ کاسەلێسینە

.

سەلام سەییدی ویرمەنە دینار

خوویەکی پیس و زۆر ناشیرینە

.

ناکەومە پینەی درۆی ئاغایان

کەوش و کراسی خۆم ئەکەم پینە

.

ئاخر من قورئان وا لەسەر سینەم

"الطّیِّباتُ للطّیّبین"ـە

.

من هەڵۆی لووتکەی بەرزی داڵانیم

هەرگیز وەک قاڵاو ناکەومە چینە

.

«حەسەن» بۆ مەقام نۆکەری ناکا

سەد جار ڕیامە ئەو جۆرە ژینە

.