ئیمامی غەزالی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێت خۆشەویستی حەوت نیشانە و سیفەتی جیاکەرەوەی هەیە، کە پێویستە سۆفی لێیان شارەزا بێت:
1. لە مردن بێزار نەبێت.
2. ئەوەندە خودای خۆش بوێت کە فەرمانی خودا لە ئارەزووی خۆی بە باشتر بزانێت فوزەیل دەفەرموێت: ئەگەر پێت گوترا خودای گەورەت خۆشدەوێت بێدەنگ بە، ئەگەر بڵێی نەخێر، ئەوا کافر دەبی، ئەگەر بڵێیت بەڵێ، ڕەفتارەکەت هاوشێوەی ڕەفتارەکانی دۆستانی خوای گەورە نییە.
3. پێویستە هەموو ساتێک لە دڵی خۆیدا هەست بە خۆشەویستی خودا بکات و تەماحی بۆ بکات.
4. قورئان، وتەی خودا و پێغەمبەری خودا (صل الله علیه وسلم)ی خۆش بوێت و هەموو دروستکراوەکان و بەندەکانی خودای خۆش بوێت.
5. تامەزرۆی دانیشتن بە تەنیایی و نوێژکردن و موناجات بیت و ئاواتی هاتنی شەو بخوازیت بۆ ئەوەی بتوانێت کارەکانی ڕۆژانەی تەواو بکات و بە ئارامی دەروون، نوێژ بکات، بە تایبەتی لەگەڵ خودای گەوره رازونیاز بکات.
6. عیبادەت بۆی ئاسان بێت و قورساییەکەی لەسەر لابچێت.
7. هەموو بەندە گوێڕایەڵەکانی خودای خۆش بوێت، بە بەراورد بۆ هەمووان دڵسۆز وو به بەزەیی و میهرەبان بیت، وە ببیت بە دوژمنی کافر و یاخیبووان. یەکێک لە پێغەمبەرەکان پرسیاری کرد خودایە پیاوچاک و دۆستەکانت کێن؟ فەرمووی: ئەوانەی عاشقی من بن وەک ئەوەی منداڵ عاشقی دایکی بێت، وه وەک چۆن بالنده پەنا بۆ هێلانە دەبات، ئەویش پەنا بۆ زیکری من بەریت، وە وەک پڵنگێک توڕە دەبێت و لە هیچ ناترسێت، توڕە دەبن کاتێک کەسێک گوناه و نافەرمانی دەکات.
کتیبی کیمیای سعادت بەختەوەری حەزرەتی ئیمام غەزالی ڕەحمەتی خوای لێ بێت
لە کەناڵی تێلێگرامی مامۆستا ئەبوبەکر بیلۆ وەرگیراوە
ئازارێک لەژێر گۆی چەپم
ساڵی ٢٠٠٢ ئازارێک لەژێر گۆی چەپم دروست بوو, شەوان نەیدەهێڵا بنووم, سەردانی پزیشکی پسپۆڕم کرد دوای کۆمەڵێک پشکنین وتی: تۆ هیچت نییە, پرسیم: ئەی ئەو ئازارەی ژێر گۆی چەپم چییە؟ وتی: گەر پێتخۆشە رەوانەت دەکەم بۆ خەستەخانەی رزگاری پشکنینێکی تر هەیە با بۆت ئەنجام بدەن, رۆیشتم پشکنینێکی وردیان بۆ کردم لە رێگەی کۆمەڵێک ئامێرەوە, ئەوانیش هەمان قسەی پزیشکەکەیان دووبارە کردەوە, لە خۆم دەپرسی: بڵێی, حاڵەتێکی نەفسی بێت و واهیمەم بۆ خۆم دروست کردبێت, بەڵام ئەو گشتە ئازارەی شەوان لە کوێوە دێت, چەندین سەعات لەناو جێگە خەوم لێ حەرام دەکات؟!.
هەر لەو رۆژانەدا بوو سەردانێکی کتێبخانەی رەسەنم کرد, خاوەن کتێبخانەکە کاک محەمەد رافیع کتێبێکی لە بەردەم بوو دەیخوێندەوە, مۆڵەتم لێ خواست و تەماشایەکی بەرگی کتێبەکەم کرد و سەرنجێکی ناوەرۆکەکەیم دا, کتێبەکە کۆکراوەی کەراماتەکانی شێخ (حسام الدین) بوو بە ناوی (سراج الطالبین), داوام لە کاک محەمەد کرد کتێبەکەی لێ بخوازم و بیخوێنمەوە و پاشان بۆی بگێڕمەوە, بەڵام لە بەخشندەیی خۆی وتی: کتێبەکەت هەدیە دەکەم.
کتێبەکەم هێنایەوە و لە دوو تا سێ رۆژدا خوێندمەوە, ناوەرۆکی کتێبەکە لە دەمی کەسە باوەڕ پێکراوەکانەوە کەراماتەکانی شێخ (حسام الدین)ی دەگواستەوە, لێتان ناشارمەوە دوای تەواوبوونی خوێندنەوەی کتێبەکە بڕیاری من ئەمە بوو: (کۆی ئەم قسانە خەڵکانێک لە دوای مردنی شێخەکەیان هەڵیانبەستووە, تاکو شەرعیەت و گەورەیی بدەن بە شێخەکەیان, دەموت: دەکرێت شتێک روویدابێت, بەڵام دواتر هەزار شتیان خستووەتە سەر و چیرۆک و حکایەتیان لەسەر هۆنیوەتەوە).
ئەو بڕیارەم سەپاند بەسەر کتێبەکەدا و هەڵمدایە ناو کتێبخانەکە, شەوێک یان دوو شەو دوای ئەوە چووینە ناو جێگە, خێزان خەوتن و ماڵ خامۆش بوو, من هێشتا لە تاو ئازاری گۆی چەپم خەو ناچێتە چاوم, لەسەر لای راست روو بە دیوارەکە راکشابووم, بیرم لە کەراماتەکانی ناو کتێبەکە دەکردەوە, بەڵام هێشتا بڕیاری خۆم نەگۆڕی بوو, ئازاری گۆی چەپ و بیرکردنەوە لە کەرامات بەیەکتر ئاوێزان بووبوون, من "هەر بەئاگام و خەو نەچووەتە چاوم", لە نەکاو بە هەموو هێزەوە دەستێک کێشای بە ناو شانمدا, ئەوەندە توند لێیدام تەکانم دا بۆ پێشەوە, لەگەڵ پیاکێشانی دەستەکە و تەکانی من شتێکی رەش بە ئەندازەی هەڵماتێک لە گۆی چەپم دەرپەڕی و کێشای بە دیوارەکەدا, لەبەر ئەوەی لێواری فەرشەکە بە تەواوی ناوماڵەکەی دانەپۆشی بوو هەڵماتە رەشەکە بەسەر چیمەنتۆکەدا-بە دەنگێک هەروەک دەنگ و خڕەی هەڵمات- شۆڕبوویەوە تا گەیشتە زاویەکە و لەو جێگە بزر بوو.
لەناو جێگەکە راستبوومەوە سەیری پشتەوەی خۆم کرد هیچ کەس نزیک بە من نەنووستووە, هەر لەو کاتەدا هەستم کرد ئازارم نەماوە, ئەوە بۆ بیست ساڵ دەچێت, بۆ تەنها جارێکیش ئەو ئازارە نەهاتەوە گیانم.
من دڵنیام لەو کارەدا دوو حیکمەت بوونی هەبوو, یەکەم شفای بەندەیەکی لاوازی وەک من, دووەم: سڕینەوەی ئەو قەناعە چەوتە گوایە کەرامات بوونی نییە و بانگەشەی کەرامات ناڕاستە و خەڵک دروستی کردوون, هەڵبەت لە هەردوو خاڵەکەدا بکەری راستەقینە خودایە و حەرەکە و سکونێک لە گەردووندا بەبێ فاعیلییەتی ئەو(سبحانە وتعالى) ئەنجام نادرێت.
نوسینی . عبدالکریم فتاح
حسین بن منصور الحلاج
شێخ و خواناسی گەورە و شەهید(الحسین بن منصور الحلاج - نووقمی دەریای ڕەحمەت بێت - مێژووی لەدایکبوون و ماڵئاوایی ( ٢٣٤- ٣٠٩ هـ / ٨٥٧ - ٩٢٢ م ) بەهۆی لێتێنەگەیشتن و حاڵی نەبوون لەو دۆغەی ئەو تێیکەوتبوو دادگایی کرا و خرایە بەردەم لەسێدارەدان و لەناوبردن، کەسیش نەبوو بەرگری ڕاساندنی بۆبکات و بڕوبیانووی قووتاکەری بۆبهێنێتەوە، کە ئەو دۆغێکی تایبەتی هەیە و دیگەران پەی بەڕاستی واقیعی پەرستشی ئەو نابەن و دوورن لێی بەدووری ئاسمان و زەووی
لەکاتێک شێخی گەورە شێخ عەبد القادری گەیلانی) نووقمی دەریای ڕەحمەت بێت - ئەگەرچی بوعدی زەمان لەنێوان زۆرە بینی شێخ مەنسووری حەللاج -نووقمی دەریای ڕەحمەت بێت - کەوتووتە دۆغێکی سەختی ناهەموار وەکو بەرپرسیار لەدەرخستنی ڕاستیەک کەدیگەران لێی بێئاگان ، بینی کەوتووەتە سەرخۆشی و ڕۆچوونی شەیدابوونی یەزدانی باڵا دەست و دەدووێت لەگەڵ جیهانێک ووێڕای جیهانی بەدیهێنراوان، بەخشراوە لەوەی دەیڵێت و دیگەران پێی ئاشنانین، لەبەر ئەوە دەربارەی شێخی لەسێدارەدراو فەرمووی :
(( طار طائر بعض العارفین من وکر شجرة صورته ، وعلا إلى السماء خارقاً صفوف الملائکة ، فکان بازیاً من بازات الملک ، مخیط العینین بخیط ( وخلق الإنسان ضعیفاً ) ( النساء : من الآیة ٢٨ ) فلم یجد فی السماء ما یحاول من الصید ، فلما لاحت فریسته قال : رأیت ربی . فازداد تحیره فی قول مطلوبه ( فأینما تولوا فثم وجه الله ) ( البقرة : من الآیة ١١٥ ) فعاد هابطاً إلى حطة الأرض ، وطلب ماهو أعز من وجود النار فی قعور البحار ، فنظر بعین عقله فما شاهد سوى الآثار ، فکَّر فلم یجد سوى محبوبه فطرب فقال بلسان سکر قلبه أنا الحق ))
کاتێک شێخی بێ پشت و پەنای بەشەری بەردبارانکرا لەبەر ووتنی ووشەی : ( أنا الحق)
ئەڵبەت ووتنی ئەم ووشە هۆکارەکەی ئەوەبوو کە ئەو هیچی ووێنا نەدەکرد لەبێجگەی هێزی لەبن نەهاتووی کردگار .
هەموو خاوەنێک لای ئەو پووچەڵ بوو بوونی نەما تەنها زاتی بێچوون نەبێت ،
﴿ یَوْمَ هُم بَارِزُونَ ۖ لَا یَخْفَىٰ عَلَى اللَّهِ مِنْهُمْ شَیْءٌ ۚ لِّمَنِ الْمُلْکُ الْیَوْمَ ۖ لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّارِ (16)غافر
دڵ و زووبان و هەرچی زەڕاتی ووجوودی هەبوو هەر دووبارە کردنەوەی ئەو ووشە بوو، سەرچاوەی مەعریفەی و چاوی و دڵی و زووبانی چڕبوونەوە لەسەر زاتی(الله الله الله ......
ئیتر بابەتی یەکبوونی(وحدة الوجود) هەڵگیرسا لەناخیدا و گڕی گرت ، ئەو کات زۆر لەوویژدانداران هەستیان بەستەملێکراوی و مەزڵوومەیەتی شێخی یەکتاپەرست و دانا و زانا کرد .
ئەم چەند دێڕە دەگوازمەوە بۆخووێنەر :
وحین أخذوه تحت القوس ببابِ الطّاق، وضع قدمَه على السّلّمِ. قالوا: "ما حالک؟" قال: "معراجُ الرّجال فوق المشنقة." وکان واضعاً میزراً حول خصره وطیلسانَ على کتفیه. ثمّ رفع یدَیه واتجه نحو القِبلة یناجی وطلب ما طلب. ثمّ کان رأسه فی المشنقة.
وقف الشِّبلیُّ فی مجابَهتِه ونادى: "أوَلَم نَنهَکَ عن العالَمین؟" وقال: "ما التصوّفُ یا حلّاجُ؟" قال: "أقلُّه ما تَراه الآن." قال: "وما هو أرقاه؟" قال: "لا طریقَ لک إلیه."
وکلٌّ کان یرمی بحجرٍ، فألقى الشِّبلیُّ -مواکبةً- بزهرةٍ. فتأوّه حسینُ بن منصور.
قالوا: "لمَ لم تتأوّه من کلّ هذا الحجر؟ ما السرّ فی أن تأوّهتَ من زهرةٍ؟"
قال: "ذلک أنهم لا یعلمون فمعذورون. أما هو فعزیزٌ علیّ أنه یعلم ألا ینبغی أن یرمی."
ثمّ بتروا کفّیه، فضحک. قالوا: "علامَ الضحکُ؟"
الحلاج" فی کتاب "تذکرة الأولیاء" للشاعر والصوفی الإیرانی، العطار النیشابوری540-618
عبدالکریم فتاح بەڕوێنی
کانالی نووری ئیسلام
پرسیار: ئایا لە نوێژدا گریان دروستە یان نا؟
وەڵام: ئەگەر گریان بەبێ بیستنی پیتەکان بێت، بە دڵنیاییەوە نوێژەکە پووچەڵ ناکاتەوە،
وتەی دروست ئەوەیە کە پێکەنین و گریان تەنانەت لەبەر ترسی قیامەتیش، ئەگەر دوو پیت له پیتەکانی (الفبا=ئەلفوبێ) ببیسترێت، ئەوا نوێژەکە نادروستە، چونکە وەک قسەکردن وایە
ئەگینا به پیچه وانه نوێژەکە پووچەڵ ناکاتەوە.
بێگومان وتەیەکی تر لە فیقهی شافیعیدا هەیە کە دەڵێت گریان و پێکەنین بە ڕەهایی نوێژەکە پووچەڵ ناکاتەوە، چونکە پێی ناڵێن وشە و پیتەکانی ئەلفوبێی تێدا بەدی ناهێنرێن.
مغنی المحتاج خطیب شربینی
قال الشافعی:
الناس فی الفقه عیال على ابی حنیفة
واتا خەڵکی(مەبەست پێی زانایانە) لەفیقهدا ناتوانن بێ نیازبن لە ابوحنیفە و زانستەکەی وە دەبێ پشتی پێ ببەسترێ...
زۆرێک ئەم وتەیە بەکاردێنن لەسیاقی مەدحی ابو حنیفەدا(نعمان بن ثابت الکوفی)،
بەڵام ئەم ئەسەرە لەشافعییەوە بەهیچ شێوەیەک نەچەسپاوەو بونی نییە،
بەڵکو ئەوەی جێگای پرسیاری جدییە ئەوەیە کە شافعی پێچەوانەکەی لێوە وارد بووە و مەوقفی بەرامبەر ابو حنیفە ڕوونە...
کەوابووئەو ڕیوایەتەی کە باسمان کرد لەسەرەوە(خەڵکی ناتوانن بێنیاز بن لەزانستی ئەبو حنیفە)ڕیوایەتێکی زەعیفە و لە حوفازی اهلی علم ابو نعیمی اسبەهانی و خەتیبی بغدادی هێناویانە و سلسلەی اسنادەکەی چەند مەجهولێکی تێدایە...
بەڵکو ئەوەی سابت بووە لە شافعییەوە دەربارەی ابو حنیفە ئەمانەن...
ابن ابی حاتم دەڵێت ربیعی کوڕی سولەیمان لە شافعییەوە بۆی گێڕاینەوە دەیفەرموو:
ئەبو حنیفە پێشەکی بابەتەکەی (مەبەستی بابەتی فیقهیە)بەهەڵە دادەڕشت و دواتر هەموو بابەتەکەی لەسەر ئەوە بونیاد دەنا(واتە لەسەر هەڵە بونیادی دەنا
هەروەها ابن ابی حاتم دەفەرموویت باوکم بۆی گێڕامەوە(محمدی کوڕی ادریس الرازی)لە هارونی کوڕی سەعیدەوە لە شافعییەوە دەیفەرموو::
کەسم نەبینیوە کتێبی نوسیبێ (واتا خاوەن نوسین) وەکو ئەبو حنیفە عەیبو عاری خۆیی تێدا ڕونکردبێتەوە(مەبەستی ئەوەیە کە جاهل بووە بەحدیس و ئەسەر و لادانێکی زۆری بووە).
ابن ابی حاتم دەفەرموویت باوکم لە یونسی کوڕی عبدالاعلاوە بۆی گێڕامەوە دەیفەرموو::
گوێم لە شافعی بوو دەیفەرموو ڕۆژێک گوێم لێ بوو محمدی کوڕی حەسەن (الشیبانی تەلەبەی ابو حنیفە و مالک)
بوو ڕۆژێک باسی مالک و ابو حنیفە ی دەکرد و دەیگوت :
نەدەبوو هاوەڵەکەی ئێوە فەتوا بدات و هاوەڵەکەی ئێمە بێدەنگ بێت(مەبەستی ئەوەیە هاوەڵەکەی من کە ابو حنیفە یە ئەهلترە و ئەحەقترە بۆ ئەو کارە)...
شافعی دەفەرموویت پێم وت سوێندت دەدەم بەالله ئایا هاوەڵەکەی من کە مالکە زانا بوو بە کتابەکەی الله(قورئان)؟!
وتی بەڵێ ...
وتی دە سوێندت دەدەم بە الله ئایا هاوەڵەکەی ئێمە زانابوو بە سوننەت و حدیسەکانی رسول الله ؟!!
وتی بەڵێ...
وتی دەسوێندت دەدەم بە الله ئایا هاوەڵەکەی ئێمە زانابوو بە ڕاجیایی و اختلافی هاوەڵان لەکۆی بابەتەکاندا؟!!
وتی بەڵێ...
وتی ئەی ئاقڵ بوو ؟!
وتی نەخێر!!!
وتی دەی سوێندت دەدەم بە الله ئایا هاوەڵەکەی تۆ زانابوو بەکتابی الله ؟!
وتی نەخێر!!
وتی ئەی زانا بوو بە سونەتی رسول الله ؟!!
وتی نەخێر!!
وتی ئەی زانا بوو بە اختلاف و ڕاجیای هاوەڵان ؟!
وتی نەخێر!!
وتی ئەی عاقڵ بوو ؟!!
وتی بەڵێ!!!
وتی (شافعی وتی)دەی هاوەڵەکەی ئێمە سێ شتی تێدا کۆبوەتەوە کە فەتوا بەبێ ئەوانە ناکرێت و ناگونجێت وەیەک دانەی تێدا نەبوو(علی سبیل التنزل)،
بەڵام هاوەڵەکەی تۆ سیانی لەوانە تێدا نەبوو کە فەتوادان بەندە لەسەری و بنچینەن بۆ ئەو بابەتە بەڵام یەک دانەی تێدا بوو!!
کەچی دێیت و دەڵێیت نەدەبوو هاوەڵەکەی ئێوە فەتوای بدایە و هاوەڵەکەی ئێمە بێدەنگ بوایە....!!!
دەڵێم:
ئەوەی لەشافعییەوە چەسپاوە لەبەرامبەر ابو حنیفە دا ئەمانەن کە هیچ تەئویلێک هەڵناگرن کە شافعی رحمه الله جەرحی کردووە و زەمی کردووە ،وەبەهیچ شێوەیەک لێوەی وارد نەبووە بەوشەیەکیش مەدحی ئەو پیاوەی کردبێت...
ئەوەی جێگای باسە ئەو ئەسەرەی کە سەرەتا باسمان کرد بەشێوەیەکی تر لە شافعییەوە هاتووە بە سحیحی ئەویش ابنو ابی حاتم لە ربیعەوە دەفەرموویت گوێم لە شافعی بوو دەیگوت (خەڵکی بێنیاز نابن و فەقیرن لەئاستی اهلی عێراقدا لە فیقهدا)...