بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

مەلا حەسەنی دزلی

مەلا حەسەنی دزڵی

زور خوش و کاریگەره _ تکایه بیخویننەوه

کەسایەتیی ناودار و خواناس و شاعیر مەلا حەسەنی دزڵی ماوەیەک لە وڵاتی میسر لە زانکۆی ئەزهەر مامۆسا دەبێ و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و لە گوندی دزڵی نیشتەجێ دەبێ.

.

لەم کاتەدا کە دەگەڕێتەوە تووشی هەژاری و نەدارییەکی زۆر دەبێتەوە. هەر لەم کاتەدا حاکمی هەڵەبجە کە کەسێکی ئینگلیسی دەبێ دەنێرێ بەدوایدا تا بیکا بە سەرنووسەری تایبەتی خۆی و وانەبێژ و قازیی مەحکەمەی هەڵبجە؛

.

بەڵام کاتێ دەگاتە هەڵەبجە، ئەبینێ کە کابرا سەگێکی لە باوشدایە و قسە لەگەڵ مەلا حەسەندا دەکات. مەلا حەسەنی دزڵیش ئەمەی پێ ناخۆش دەبێت و هەموو ئەو پۆستان ڕەد دەکاتەوە و بەم شیعرە وڵامی دەداتەوە:

.

سەر وەک مەسینە سەگ لەسەر سینە

"الخبیثاتُ لِلخبیثین"ـە

.

ئاخر کام ئینسان دەسەبرای سەگە

ڕەفێقی تانجیم پێ ناشیرینە

.

هەر کەسێ سەگی کرد بە هاوخوانی

ئەوە نۆکەری ئینگلیسینە

.

قودرەت و سەروەت جاھ و جەلالات

پێشکەش بەوانەی پێیان شیرینە

.

سەد تف و لەحنەت لە قوربان قوربان

لە ئاغا فەرمووی یەکجارم قینە

.

خۆم زەلیل ناکەم بۆ فلس و دینار

ئەویش لە سایەی عیززەتی دینە

.

پێم خۆشە نانی جۆڕەشی عەباڵ

دۆینەی خەجیجە و فاتە و جەمینە

.

کاڵا و کڵاشی ساختەی هەورامان

نایدەم بە قۆنرەی چەرمی مەکینە

.

ئیسلام و عیززەت عیلم و کەرامەت

کورد و شەرافەت ڕەسمی دێرینە

.

هەیهوو چەن دوورین من و نۆکەری

ئەمەش هەر جۆرێ کاسەلێسینە

.

سەلام سەییدی ویرمەنە دینار

خوویەکی پیس و زۆر ناشیرینە

.

ناکەومە پینەی درۆی ئاغایان

کەوش و کراسی خۆم ئەکەم پینە

.

ئاخر من قورئان وا لەسەر سینەم

"الطّیِّباتُ للطّیّبین"ـە

.

من هەڵۆی لووتکەی بەرزی داڵانیم

هەرگیز وەک قاڵاو ناکەومە چینە

.

«حەسەن» بۆ مەقام نۆکەری ناکا

سەد جار ڕیامە ئەو جۆرە ژینە

.

 

لە سەردەمی خەلافەتی عومەری کوری خەتاب

لە سەردەمی خەلافەتی عومەری کوری خەتاب 

خوای گەورە لێی ڕازی بێت، پیاوێک کە قژی سەری به بۆیاغ ڕەش کردبوو، هاوسەرگیری کرد.

 

دوای ماوەیەک ڕەنگی قژی پیاوەکە نەما، وە نیشانەی پیرییەکەی دەرکەوت، هاوسەری پیاوەکە بۆ سکاڵاکردن هاتە لای ئەمیرول مومینین عومەر. حەزرەتی عومەر خوای گەورە لێی ڕازی بێت، هاوسەرگیری ئەو ژن و مێردەی هەڵوەشاندەوە.

 

حەزرەتی عومەر لە وتارێکدا وتی: ئایا بە گەنجی خەڵکت هەڵخەڵەتاند و پیری خۆت پەردەپۆش کرد؟ دەوترێت یەکەم کەس کە قژی سەری به بۆیاخ رەش کردووە، فیرعەون بووە.

احیاء علوم الدین امام محمد غزالی رحمه الله

احمدی کوری عەبدوللا عجلی دەلی

احمدی کوڕی عەبدولڵا عجلی دەڵێ 

لە عێراق عاریفێکی خواناس هەبوو ناوی  (ربعی کوڕی خراش) بوو، ئەو پیاوە بەوە ناسرا بوو کە  ڕاستگۆیە لەهەمووشتێک، وە زۆر جێگای متمانە بوو .

لە سەردەمی (حەجاجی کوڕی سەقفی) دوو کوڕی لە حەجاج هەڵگەڕانەوە و دوژمنایەتیان دەکرد .

بۆیە حەجاج فەرمانی کوشتنی بۆ دەرکردن ، بەڵام کەس شوێنیانی نەدەزانی .

بۆیە بە حەجاجیان ووت : بۆ ناچی بە باوکیان بڵێیت چونکە قەت درۆی نەکردووە ؟

حەجاج ناردی بەشوێن باوکیانا و باوکیان هات

حەجاج ووتی:  ئەی پیاو کوڕەکانت لە کوێن؟

ووتی ئەی حەجاج ئەوان ئێستا لە ماڵەوەن .

حەجاج ووتی: باشە دەزانیت ئەگەربیانگرم دەیانکوژم ؟

بۆچی درۆت نەکرد ؟

ربعی کوڕی خراش ووتی : چۆن بۆ لە دەستدانی منداڵەکانم درۆ ئەکەم، ئەوەی خودا نوسیبێتی هەر ئەوە دەبێت.

حەجاج ووتی : ئەی (ربعی کوڕی خراش) سوێند بەخوا بەڕاستگۆیت ڕزگارت کردن .

ئەوا من لێیان خۆش بووم


Karzan Kawreny

موحیبانی شێخانی بیارە

.


شیخ جونەیدی بەغدادی

شێخ جونەیدی بەغدادی 

جارێکیان لە شاری بەغدا چووە دەر و موریدانی شوێنی کەوتن کەوا بۆ کوێ‌ دەچێ، ئەویش وتی: دەمەوێ‌ بچمە دیداری بەهلول، موریدەکانی وتیان:

بەڵام ئەو شێتە، بەڵام شێخ جونەید داوای کرد بۆی بدۆزنەوە، تاوەکو لە بیابان چنگیان کەوت.

شێخ چووە لایەوە و سەلامی کرد، بەهلول وەڵامی دایەوە و پرسی تۆ کێیت؟ شێخیش وەڵامی دایەوە:

جونەیدی بەغدادیم. بهلول پێی وت: تۆیت شێخەکەی بەغداد کەوا بانگەوازی خەڵکی دەکەی؟ شێخ وتی: بەڵێ.

بەهلول پێی وت: خواردن چۆن دەخۆی؟

.

شێخ وتی: یەکەمجار بسم الله دەکەم و پاشان لە پێش خۆمەوە دەخۆم و تیکەی بچوک بچوک دەگرم و بە لەسەرخۆییەوە ئەیجوم و چاو لەوانی تر ناکەم و لەکاتی خواردندا لە یادی حەق غافڵ نابم و هەر تیکەیەک دەخۆم بسم الله دەکەم و لەسەرەتا و کۆتایی دەستەکانم دەشۆم.

.

بەهلول پێی وت: تۆ دەتەوێ‌ کەسانی باش پەروەردە بکەی لە کاتێکدا خۆت هێشتا نان خواردن نازانی و درێژەی بە ڕێ رۆشتنەکەیدا.

موریدەکانی شێخ وتیان: ئەی شێخ ئەو شێتە، شێخ پێکەنی و وتی: ئەو ڕاستی لە قسەکانیدا هەیە دەبێ بزانم چیە، دوای کەوت و تاوەکو پێی گەیشتەوە

.

دوبارە بەهلول وتی: تۆ کێیت؟ شێخ وەڵامی دایەوە: شێخی بەغدادیمکە نان خواردنی خۆی نازانێ‌.

بەهلول پێی وت: ئایا وتاردان دەزانی؟

شێخ وتی: بەڵێ، بە گوێرەی توانایم قسان دەکەم، بێ مانا نادوێم، بە گوێرەی توانایی دەوروبەرەکەم قسان دەکەم، خەڵکی بۆ رێی خودا و پێغەمبەرەکەی بانگهێشت دەکەم

جۆرێک قسە ناکەم خەڵکی نائومێد بن و ڕەچاوی لایەنی جەستەیی و دەرونی خەڵکی دەکەم و هەرچی پێویست بوو لە ئادابی کەلام پێی وت.

.

بەهلول پێی وت: تۆ هەر چۆن نان خواردن نازانی وتاردانیش نازانی، پاشان جێی هێشت، موریدەکانی پێیان وت: یا شێخ ئەو پیاوە شێتە، چاوەڕوانی چی لێ دەکەی؟ شێخ پێیانی وت: من کارم بەوە، ئێوە نازانن.

هەمدیسان بەدوای کەوتتاوەکو پێی گەیشتەوە، بەهلول پێی وت: لە من چیت دەوێ‌؟ تۆ کە ئادابی نان خواردن و وتاربێژی نازانی، ئایا ئادابی خەوتن دەزانی؟ شێخ وتی: بەڵێ،

دوای نوێژی عیشا کاتێ‌ دەستم بەتاڵ بوو، دەچمە جێگاوە، پاشان ئەوەی لە پێغەمبەرەوە وتراوە لە ئادابەکان پێی وت.بەهلول پێی وت: زانیم کە ئادابی خەوتنیش نازانی.

.

پاشان ویستی بڕوات، بەڵام جونەید دامێنی گرت و پێی وت: بەهلول من هیچ نازانم، تۆ نزیکی لە خوداوە من فێربکە.

بەهلول پێی وت: مادەم دانت بە نەزانی خۆتدا نا، با فێرت بکەم، بزانە ئەوانەی کە تۆ وتت، هەمویان فەرعی شتەکانن،

ئەسڵی خواردن ئەمەیە کە خواردنەکەت حەڵاڵ بێت، چونکە ئەگەر لە شوێنی حەڵاڵەوە دەستت نەکەوتبێت ئەو ئادابانە هیچ سودێکیان نیە و خواردنەکەت دەبێتە هۆی ڕەشی دڵ و دەرونت.

شێخ پێی وت: جزاک الله

.

بەهلول درێژەیدا و وتی: لە وتاربێژیدا ئەسڵ ئەوەیە دڵ پاک بیت، نیەتت دروست بێت، ئەوەی دەیڵێی مەبەستت ڕەزای خوا بێت، ئەگەر غەرەزێکی شەخسیت هەبێ یان بۆ مەبەستێکی دونیایی بتەوێ‌ یان بێ هودە و هەرزە بڵێی ئەوە باشترە هیچ نەڵێی و بێدەنگ بیت.

هەرچی سەبارەت بە ئەسڵی خەوتنیشە، ئەوانەی وتت گشتیان فەرع بون، ئەسڵ ئەمەیە کە لە کاتی چونە ناو جێگادا دڵی خۆت لە هەموو بوغز و کینە و حەسادەتێکی مرۆڤەکان ڕەها بکەی


Karzan Kawreny

موحیبانی شێخانی 

تیشکیک لە پیغەمبەرەوەﷺ بو سەلماندی ویلایەتی شیخ عوسمانی بیارە(قدس سره)

تیشکێک لە پێغەمبەرەوە بۆ سەلماندی ویلایەتی شێخ عوسمانی بیارە(قدس سره)

مامۆستایەکی ئایینی برادەرو هاوپیشەم بە ناوی مەلا عیسی داغستانی (خوا لێی خۆش بیت) خەلکی گوندی کۆکیا لە کوردوستانی رۆژهەڵات بۆی گێرامەوە، ووتی: لەبارەی ویلایەتی شێخ عوسمانی بیارە (قدس سره) دوو دڵ بووم، بۆیە هاتم بەو نیەتە حەوت شەوان لەسەر یەک نوێژی ئیستیخارەم کرد، لەشەوی حەفتەمدا لەخەودا بە خزمەت پێغەمبەر گەیشتم، شێخ عوسمانی بیارەی لەتەنیشت دانیشتبوو، پێغەمبەر دەستی موبارەکی لەسەر شانی شێخ عوسمان داناو روی لە من کردو فەرموی: مەلا عیسی لەبارەی شێخ عوسمان دوو دڵ مەبە، ئەو وەکیلی ئێمەیە، ئیتر بۆ بەیانی منیش بریارم دا ببم بەیەکێک لە موریدانی و چوم تەمەسسوکم وەرگرت .


موحیبانی شێخانی بیارە

Karzan Kawreny