بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

پایەی یەکەم - لە پەرستشدا

بسمه سبحانه و تعالی

پایەی یەکەم - لە پەرستشدا (کیمیای سعادت)ی ئیمامی غەزالی رحمه الله(1)

.

بزانە هەرکەسێک موسڵمان بوو، پێش هەموو شتێک واجبە لەسەری که واتای وشەی (لااله الاالله محمد رسول الله) بزانێت و لە دڵیدا باوەڕی پێبکات و بە زمان بیلێت، بۆ ئەوەی هیچ گومانێک لە مێشکیدا نەمێنێت و کاتێک باوەڕی کرد و دڵی لەسەری جێگیر بوو به شیوه یه ک که گومانی تێدا نەبوو، ئەمە بەسه بو بنەمای موسڵمانبووندا

.

وه زانین بەهۆی هۆکار و بەڵگەوە فەرز نییە بۆ هەموو موسڵمانێک، چونکە پێغەمبەر (د.خ) وەڵامی عەرەبەکانی نەدایەوە بە پرسیارکردن بۆ هۆکارێک بۆ خوێندنەوەی وشەکە و گەڕان و گومانکردن، بەڵکو دووپاتکردنەوە و باوەڕکردن بەس بوو , و ئاستی خەڵکی گشتی لەمه زیاتر نیه.

 .

بەڵام واجبه کەسانێک هەبن , که شێوازی قسەکردن بزانن, و ئەگەر کەسێک گومانێک بکات بۆ ئەوەی لێدوانێکی گشتی لێ دەربکات (و کومەڵگا بشێوێنێت) ئەوان به ڕێکار و شێوەی گفتوگۆی خۆیان ئەو گومانە بڕەوێننەوە

.

و ئەم فەن و پیشەیە پێی دەوترێت "کەلام " و ئەمەش (فەڕزی کیفایەیه) که لە هەموو شارێکدا بەسە ئەگەر یەک دوو کەسی وا هەبێت که "سەنعەتی کەلام " بزانێت، بەسە تاکو خەڵکی ئاسایی باوەڕدار بێت و زانایەکەی زانستی کەلامیش دەبێت ، پاسەوان و ڕێنیشاندەری باوەڕی خەڵکی ئاسایی بێت.

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد بعدد کل معلوم لک

ئەم ماڵە، یان شوێنی منە یان نانی وشک ....


دەگێڕنەوە کە شا شوجاعی کرمانی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)، کچێکی هەبووە و پاشاکانی کرمان خوازبێنیان کردبووە .(کرمان شارێکی قەدیمی ئێرانه)

شا شوجاع  (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)، داوای لێکردن سێ ڕۆژ مولەتم بدەن.  لەو سێ ڕۆژەدا سەردانی مزگەوتەکانی کرد تا دەروێشێکی بینی کە بە چاکی نوێژی دەکرد.

 شا شوجاع چاوەڕێی کرد تا ئەو دەروێشە نوێژەکەی تەواو کرد. پێی گوت: ئەی دەروێش! ئایا ژنت هەیە وتی: نەخێر. وتی: کچێکی قورئان خوێنت دەوێت تا هاوسەرگیری لەگەڵ بکەیت ؟ دەروێش وتی: من سێ درهەمم زیاتر نییە، کێ کچم پێ دەدات ؟

وتی: من کچەکەم دەدەم به تۆ هاوسەرگیری لەگەڵ بکه. ئەم سێ درهەمەشت هەیە؛ یەکێکیان بۆ نان و یەکێکیان بۆ عەتر و یەکێکیان بۆ هاوسەرگیری خەرج بکە .

دەروێشیش هاوسەرگیری لەگەڵ  کچی شا شوجاع کرد.شا شوجاع هەر ئەو شەوە کچەکەی ڕەوانەی ماڵی دەروێش کرد. کچەکە کە هاتە ماڵی دەروێش، بینی نانیکی وشک لەسەر گۆزە ئاویک دانرا بوو. وتی: ئەم نانە چییە؟ وتی: لە دوێنێ شەو ماوەتەوه و بۆ ئەمشەو پاشەکەوتم کردووه

کچەکە ویستی لە ماڵی دەروێش بچێتە دەرەوە. دەروێش وتی: دەمزانی کچی شا شوجاع ناتوانێت لەگەڵمدا بژیت و ئامادە نییە هەژاربوونی من قوبووڵ کات

کچەکە وتی: ئەی کوڕی گەنج! من لەبەر هەژاری تو ناڕۆم، بەڵکو لەبەر لاوازی ئیمان و  باوەڕی ناپتەوی تۆ دەڕۆم ؛ بۆچی نیوەی نانی دوێنێ شەوت بۆ ئەمشەو پاشەکەوت کرد و متمانەت بە خودای ڕۆزی دەر نییە؟ بەڵام من سەرم سوڕماوە لە باوکم کە بیست ساڵە منی هێشتۆتەوە و دەڵێت: من تو دەدەم به پیاوێکی خواپەرست. بەڵام منی بەخشی بە کەسێک کە متمانەی بە خودای بژیوی گەیەن نیه  

دەروێش وتی: سزای ئەم تاوانە چییە؟ کچەکە وتی: سزای ئەم تاوانە ئەوەیە ئەم ماڵە، یان شوێنی منە یان نانی وشک

سەرچاوە:

تذکرة الاولیاء عطار نیشابوری

 مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

پۆلێنکردنی زانایان

ئیمامی غەزالی ڕەحمەتی خودای لێ بێت دەفەرموێت زانایان سێ پۆلن :

گروپێک کە بە ڕوونی جیهانیان دەوێت، خۆیان و ئەوانی تر لەناو دەبەن .

گروپێک کە لە دەرەوە و ناوەوە خەڵک بانگهێشتی خودا دەکەن، خۆیان و ئەوانی تر ڕزگار دەکەن .

دەستەیەک کە به ڕواڵەتبازی تەرکەدونیان، و بانگهێشتی قیامەت دەکەن، بەڵام لە ناوەوە ڕەزامەندی مرۆڤ و پێگەیان دەوێت؛ خۆیان لەناو دەبەن و ئەوانی تر ڕزگار دەکەن .

سەرچاوە :

إحیَاءُ عُلُومِ الدِّین الإمامُ محمد الغزالی

کـانـال عاشـقان شـاە عثمان(فارسی)

لینک همین پست

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

چیروکی ذوننونی میسری و جووتیاری گاور

بسم الله الرحمن الرحیم و صل الله علی النبی محمد و آله بعدد معلوم لک یا الله

 

خواناسی گەورە ذوننونی میسری خوا لێی ڕازی بێت فەرموویەتی:

لە گەشتێکدا بووم, له سارایێکی بەرپان که پڕ بوو لە بەفر، گاوریکم بینی بەپەڕۆیێکی گەورە خۆی پوشاندبوو، به سارای پڕبەفردا دەڕویشت و تۆوی هەرزنی دەچاند 

ذوننون فەرمووی: ئەی جووتیار  چ تۆوێک دەچێنی؟  

وتی : باڵندەکان هەرزن پەیا ناکەن بو خواردن، من تۆو دەچێنم بۆ ئەوەی ئەم تۆوە گەشە بکات و خوای گەورە ڕەحمم پێ بکات.

وتم : ئەو تۆوەی کە کەسێکی نامۆ دەیچێنێت - گاورێک - خودا قبوڵی ناکات

گاور وتی: ئەگەر قبوڵی نەکرد خۆ دەبینێت من چی دەکەم

وتم: بەڵێ دەبینێت

گاور  وتی: بینینی ئەو بۆ من تەواوه

ئینجا ذوننون وتی: کە چوومە حەج، ئەو گاورەم لە تەواف بینی، وه کوو عاشقیکی دڵ سووتاو __

وتی: (یا أبالفیض) ئەی ذوننون ! بینیت که بینی(خودا بینی) قبوڵیشی کرد؟ ئەو تۆوەش گەشەی کرد بۆ باڵندەکان و خودا نیعمەتی ئاشنایی پێ بەخشیم و ئاگاداری کردمەوە, و بانگهێشتی کردم بۆ ماڵەکەی خۆی؟  

ذوننون بەو قسانه هاته جۆش و خرۆش و وتی: خوایە تۆ بەهەشتێک بە مشتێک هەرزن به هەرزان دەفرۆشیت بە گاورێکی چل ساڵان؟

مژدەدەرێک ده نگی هات: که خودای گەوره هەرکەسێک بانگ کات، بە هۆکار نیە، هەرکەسێش دەرکات، بە هۆکار دەری ناکات 

ئەی ذوننون ئاسوودە به که (هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات) به بەراوردی عەقڵی تو کارەکە ڕاست نابێت

 لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە

https://b2n.ir/t89925

پەند و ئامۆژگاری

ئیمام محمد غەزالی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت:

زۆر کەس لە ترسی لۆمەی خەڵک و بۆ بەدەستهێنانی ستایشیان، خۆیان دەکوژن و هەموو هەوڵێکیان دەدەن بۆ ئەوەی کار و جوڵەکانیان بەدڵی خەڵک بێت بۆ وروژاندنی ستایشی خەڵک و سەلامەت بن لە ڕەخنە گرتن و ئەمەش یەکێکە لە مەترسییەکان  کە دەبێتە هۆی دابەزین کە پێویستە چارەسەر بکرێت.


 

ئیمامی فەخری ڕازی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت :

ئەو کاریگەریەی کە نوێژی بەیانی لەسەر پاکی دڵ و ڕۆشنگەری هەیەتی زیاترە لە نوێژەکانی تر. هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەرکەسێک خاوەنی سیفەتێکی تەندروست بێت و ئەم نوێژە لە کاتی خۆیدا و بە جەماعەت ئەنجام بدات؛ لە دڵیدا هەست بە کراوەیی و ڕووناکی و ئارامی و ئاسوودەیی دەکات

تفسیر الرازى ج٢۱ ص ٣٨٥


حاتەمی ئەسەم ڕەحمەتی خوای لێ بێت، پەرستیارێکی خواپەرست و دڵسۆز بوو. یەکێک لە موسڵمانەکان بە ناوی عاسیم کوری یوسف هاتە لای و ناڕەزایی دەربڕی و پێی گوت: چۆن نوێژ دەکەیت ، حاتەم ڕەحمەتی خوای لێ بێت، وتی: کە کاتی نوێژ هات هەڵدەستم، دەستنوێژی دەرەکی و دەستنوێژی ناوەوە دەگرم.. عاسم وتی: دەستنوێژی ناوەوە چییە؟

حاتەم ڕەحمەتی خوای لێ بێت فەرمووی : لە دەستنوێژی دەرەکیدا ئەندامەکان بە ئاو دەشۆین بەڵام لە دەستنوێژی ناوەوە ئەو ئەندامانە بە حەوت سیفەت دەشۆین :

تەوبەکردن

واز لە کینە هینان

بەجێهێشتنی ئیرەیی

جێهێشتنی وابەستەبوون بە جیهان

تەوبەکردن لە گوناهەکانی ڕابردوو

جێهێشتنی وەسف و ستایشی بوونەوەرەکان

جێهێشتنی سەرکردایەتی ماددی (من بەدوای تەماحدا ناگەڕێم)

 

پاشان دەچمە مزگەوت و خۆم بۆ نوێژ ئامادە دەکەم، لە کاتێکدا کەعبە لەبەردەممدا دەبینم و خۆم لەبەردەم خودای گەورەدا به تەواوی هەژار دەبینم.

وەک ئەوەی لە دەرگای خودا دابم. و ئەویش دەزانێت چی لە دڵمدایە، بەهەشت لە لای ڕاست و دۆزەخ لە لای چەپەوە و لە پشتمەوە ئەزرائیل دەبینم و وەک ئەوە وایە پێم لەسەر پردی سیرات وەستابێت

و پیم وایه ئەم نوێژه دوا نوێژمه، پاشان نیەت دەکەم و تەکبیری پاک دەڵێم و بە بیرکردنەوە و تێڕامانەوە حەمەد و سورەت دەخوێنم

پاشان بە خۆنەویستی و خۆبەکەم زانین ڕوکوع ئەنجام دەدەم، پاشان بە گریان و نالەنال سوجدە دەبەم و بە ئومێدەوە وشەی شایەتحاڵی دەخوێنم و بە دڵسۆزیەوە سەلامی نوێژ دەدەمەوە. وە دواتر لە حاڵەتێکدا لە نێوان ترس و هیوادا هەڵدەستم.

نوێژه کەم سی ساڵە بەم شێوەیە بووە. عاسم گریاو وتی: پێشتر بەم شێوەیە نوێژم نەکردووە .

تفسیر روح البیان

https://b2n.ir/p32461

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی