بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

ئاموژگاری و بانگەشە

ئامۆژگاری و بانگەشە


حەزرەتی ئەبو مووسا ئەشعەری خوا لێی ڕازی بێت دەفەرموێت: کاتێک پێغەمبەری خودا سەلامی خودای لەسەر بێت، لە دەستەیەک دەترسا، دەیفەرموو:

 

اللهمَّ إنَّا نَجْعَلُکَ فی نُحُورِهِمْ، وَنَعُوذُ بِکَ مِنْ شُرُورِهِمْ». (صحیح الجامع)

ئای خوایە! ئێمە دەتخەینە بەینی خومان و ئەوان، و لە خراپەکاری و پیلانگێڕیه کانیان پەنات بو دەهینین.

 

ئەمه دوعایەکە مرۆڤ کاتێک لە خەڵک دەترسێت دەیڵێت؛ واتە کاتێک هەندێک کەست بینی کە لێیان دەترسیت یان کەسێکت ناسی کە لێی دەترسی؛ بلیین:


اللهمَّ إنَّا نَجْعَلُکَ فی نُحُورِهِمْ، وَنَعُوذُ بِکَ مِنْ شُرُورِهِمْ». (صحیح الجامع)

 

ئەگەر ئەم دوعایە دڵسۆزانە بێت و به نیەتی دروست و بە ئیرادەی ڕاستەقینە وتووتانە، بۆ ئەوەی پەنابەری بە خوای گەورە ؛ خوای گەورە لە خراپەکاری و پیلانگێڕیه کانیان ده تپارێزێت.

 

حەزرەتی عومەری کوری خەتاب خوا لێی ڕازی بێت دەفەرموێت:

شیاوی ئەوە نییە هیچ کەسێک گومانی شتێکی خراپ بکات لەو شتانەی کە لە برا موسڵمانەکەی بیستوویەتی، لە کاتێکدا دەتوانێت بە نیازێکی باش لێکی بداتەوە.

 

محمدی کوری سیرین که له تابعییەکان بو ڕەحمەتی خودای لێ بێت فەرموویەتی:

نادادپەروەرییە بەرامبەر براکەت، کە هەموو ئەو قسە خراپانەی لەسەری دەزانیت، بیلەیت، بەڵام شتە باشەکانی بشاریتەوە.

 

بەشێک لە سەلەفی سالح فەرموویانه:

خەڵک لە دەروازەی پاشا و سەرکردەکان بەدوای شکۆمەندیدا دەگەڕێن، بەڵام شکۆمەندی نادۆزنەوە تەنها لە گوێڕایەڵی خودای گەورە نەبێت.

کوشندەترین زەربە کە شەیتان لە مرۆڤ دەدات، بێ هیوابوون و نائومێدیه

سەرچاوەکان:

صحیح الجامع

التمهید/ابن عبد البر ۱۸/۲۰

الرفع والتکمیل ص۵۱

إغاثة اللهفان ۷۱/۱

https://b2n.ir/z86279

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

 

حوکمدانی نادادپەروەرانە

حوکمدانی نادادپەروەرانە

حوکمدان بابەتێکی مەترسیدار و زۆر گرنگ و هەستیارە چونکە مامەڵە لەگەڵ مافەکاندا دەکات.

رسول الله صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت:


"دادوەرەکان سێ جۆرن: دوو جۆریان لە ئاگردان و یەکێکیان لە بەهەشت دەبێت؛ پیاوێک کە بە ئاگاداری خۆی حوکمێکی ناڕەوای کرد لە ئاگردایە، حاکمێک کە مافی خەڵک لەناو دەبات ،بەهەمان شێوە دەچێتە دۆزەخەوە، بەڵام دادوەرێک کە حوکمێکی دروست بکات، دەچێتە بەهەشتەوە.


وە هەروەها لە فەرموودەیەکدا هەیە کە پێغەمبەر صل الله علیه وسلم فەرموویەتی: هەرکەسێک بەرپرسی کاروباری ئەم ئومەتە بێت و ڕەفتارێکی دادپەروەرانەی تێدا نەکات، خودا دەیخاتە خوارەوە بۆ دۆزەخ.

 (مستدرک حاکم ۹۰/۴-۹۱)


پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم، فەرموویەتی: نەفرەتی خودا لەسەر "راشی" (بەرتیل بەخش) و "مرتشی" (بەرتیل وەرگر) بێت    (ترمذی /۱۳۳۷)


"رشوه" بەرتیل: واتە هەر پارەیەک کە بۆ پووچەڵکردنەوەی مافەکان |||| و گۆڕینی حەقیقەت بۆ درۆیەکی ڕەها بەکاربهێنرێت ، بۆ ئەوەی مافێک لەدەست بچێت یان درۆیەک بسەلمێنرێت، بەڵام ئەگەر کەسێک شتێک بدات بە کەسێکی تر بۆ ئەوەی خێراتر کارەکە ئەنجام بدات و لەم کارەدا هیچ مافێک لەدەست نەچێت، ئەمە بەرتیل نییە، بەڵام باشترە بەرپرسەکە هیچ وەرنەگرێت چونکە شککی گومانی لێدەکرێت و ڕەنگە بەرپرسەکە بەم شێوەیە ڕابێت و بەرتیل وەربگرێت، (خودا باشتر دەزانێت).

 https://b2n.ir/j61235

ئاموژگاری شیخ سەعید نوورسی بو گەنجان:

ئامۆژگاری شێخ سەعید نوورسی بۆ گەنجان:

شیخ سەعید دەرفەرمویت:بزانە بەهاری ژیان تێدەپەڕێت، ئەگەر ڕۆحت لەگەڵ سنووری شەریعەتدا نەگونجێنی، گەنجیت تێدەپەڕێت لە کاتێکدا تووشی هەموو جۆرە ناڕەحەتی و کێشەیەک دەبیت لە دونیا و لە گۆڕ و لە قیامەتدا، و بەهۆی بیرهێنانەوەی ڕابردوو و ترس و وەهمەکانی داهاتوو، چێژی ژیانی ئێستاشت لێ تاڵ دەبێت.

 

هەروها شیخ سەعید دەفەرمویت:بەڵام ئەگەر خۆت تەقوا و پاکیت هەبێت و گوێڕایەڵی پەروەردگار بیت و ئەو نیعمەتەی گەنجی کە پێت دراوە لە گوێڕایەڵی شەریعەتدا خەرج بکەیت، ئەوە دەبێتە ئامرازی ڕزگاربوونت و (گەنجی هەمیشەیی و لەناونەچوو) لە بەهەشتی ئەبەدیدا بەدەست دەهێنیت.

 

 

جەنابی شیخ سەعید دریژەی پی دەدات: ئەگەر ژیان به بێ ئیمانی یان بەهۆی زۆری گوناه و نافەرمانیەوه تێپەڕ بوو، هیچ کاریگەرییەکی نییە، ئەم ژیانە و موڵک و ماڵ و چێژی، کورت و کاتین و چەندین جار زیاتر ئازار و ناڕەحەتی و دڵتەنگی دەهێنن، بزانە چێژی نایاسایی وەک هەنگوینی ژەهراوی وایە.


مترجم:

عبدالرئوف اشنویی محمودزاده 

#شیخ سەعید نوورسی 

حیجاب

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد


حیجاب

حیجاب گوێڕایەڵی خودا و پێغەمبەری خودایە

خودا فەرمانی بە ژنان کردووە حیجاب بپۆشن

به ئافره‌تانی ئیمانداریش بڵێ: چاویان بپارێزن (له ته‌ماشای نامه‌حره‌م) داوێنی خۆیان بپارێزن له گوناهو جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن جگه له‌وه‌ی که دیاره (وه‌ک ده‌م و چاوو ده‌ست) با سه‌رپۆشه‌کانیان بده‌ن به‌سه‌ر سینه‌و ملیاندا {نور___31}


حیجاب پاکی و تەقوایه

خودا پابەندبوون بە حیجابەوەی کردووە بە نیشانەی پاکی و پاریزکاری

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) به هاوسه‌رانت و کچه‌کانت و ئافره‌تانی ئیماندار بڵێ: که به پۆشاکی باڵا پۆش، خۆیان داپۆشن ئه‌وه له‌بارترین شته که پێی بناسرێن، تا ئازار نه‌درێن و (توشی گیروگرفت نه‌بن)، (59)


حیجاب پاک و خاوێنی و دووری لە پیسبوونە.

خودا دەفەرموێت

ئه‌گه‌ر داوای شتێکی پێویستان (له خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر کرد) له پشتی په‌رده‌وه داوای لێبکه‌ن، ئا ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره چاکتر و پاکتره بۆ دلی ئیوه و ئه‌وانێش     [احزاب:۵۳].


حجاب، داپۆشینه

پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: خودا زۆر پەردەپۆش و بێگەردە وە حەزی لە شەرم و پەردەپۆشکردنە وە هەروەها دەفەرموێت: هەر ژنێک جلەکانی لە دەرەوەی ماڵەکەی داکەنێت، خودا پەردەی دەدڕێنێت. {واتە پاداشتەکە لە کردەوەیە} (واتە نهێنی ئەو ژنە ئاشکرا دەکات)


حیجاب تەقوایه

خودا دەفەرموێت:

ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، ئێمه به‌ڕاستی پۆشاکی له‌بارمان بۆ فه‌راهه‌م هێناون، عه‌وره‌ت و ئه‌وه‌ی پێتان ناخۆشه ده‌ربکه‌وێت دای ئه‌پۆشێت، هه‌روه‌ها جل و به‌رگی جوانیش که خۆتانی پێ بڕازێننه‌وه (به‌ڵام بیرتان نه‌چێت) که پۆشاکی ته‌قواو خواناسی چاکتر و خێردارتره


حیجاب ئیمانە

کاتێک کۆمەڵێک ژن لە عەشیرەتی بەنی تەمیم هاتنە لای ئومم المومنین عائیشەی صدیقە "خودا لێی ڕازی بێت" و جلی تەنکیان لەبەردا بوو، حەزرەتی عائیشە خوا لێی ڕازی بێت، فەرمووی: ئەگەر ئیوه ئیماندارن، ئەم جلە جل و بەرگی ئیمانداران نییە. وە ئەگەر ئیماندار نین دەتوانن سوود لەم جلانە وەربگرن


حیجاب حەیایه

رسول الله صل الله علیه وسلم دەفەرموێت: هەموو ئایینێک ئەخلاقی هەیە، ئەخلاقی ئیسلامیش حەیایه. وە لە شوێنێکی تریشدا دەفەرموێت: حەیا لە ئیمانەوە دێت، شوێنی ئیمانیش لە بەهەشتایه


حیجاب کەرامەتە

هەروەها حیجاب لەگەڵ ئەو کەرامەتەدا دەگونجێت کە سروشتی مرۆڤ لەسەری بنیات نراوە.

پیاوێک کە ویژدانێکی پاکی هەبێت حەزی لە چاوی خیانەتکار نییە سەیری ژن و کچەکەی بکات.

 

سەرچاوه:  ماموستا ابوبکر پزشکیان     @belo1

وەرمگیراوه: عبدالرئوف اشنویی ممودزاده 

مروف کەی دەگاتە ئارامی راستەقینە؟

بسم الله الرحمن الرحیم و صل الله علی النبی محمد و آله

.

مرۆڤ کەی دەگاتە ئارامی ڕاستەقینە؟

.

چەندە هەژار و بێبەشین کاتێک یەکێک لە ئێمە دەڵێت: ئەگەر دەرچووم و بڕوانامە بەدەست بهێنم، دەگەم به ئارامی ڕاستەقینە و ئیسراحەت دە کەم

.

وە ئەوی تریش دەڵێت من هاوسەرگیری دەکەم و ئارامی بەدەست دەهێنم

.

سێهەمیش دەڵێ من کارێک دەدۆزمەوە و ئارامیم دەست دەکەوێت

.

یان خانوو یان ئۆتۆمبێلێک دەکڕم و ئارامی دەروونیم دەست دەکەوێت

.

چەنده درۆ و وەهمەکانی دونیا ئێمەی فریوداوە..

.

بەڵام چاکەکاران و دۆستانی خودا بۆچوونێکی جیاوازیان هەیە

.

کاتێک پرسیار لە امام احمد بن حنبل رحمه الله ده کرێت: کەی مرۆڤ دەگاتە ئاسوودەیی و ئارامی ڕاستەقینە؟ فەرمووی: کاتێک هەنگاوی یەکەم لە بەهەشتدا دەنێت

.

وە خەلیفەی دادپەروەر عومەر کوری عبدالعەزیز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت: بەندە ئارامی نادۆزێتەوە تەنها لەژێر درەختی تۆبی (بەهەشت) نەبێت.

.

کەواتە بەختەوەرە ئەو کەسەی کە دەزانێت ئارامی ڕاستەقینەی خۆی لە کوێیە و بۆ گەیشتن بەو ئارامییه ڕەفتار دەکات.

.

داواکارین لە خودای گەورە، دونیا لە دڵمان لابدات و تەقوا بخاتە سەر ڕێگاکەمان و بە قورئان سنگمان گەشاوە بکات و هەموو کارەکانمان بە چاکە و نیعمەت کۆتایی پێبهێنیت و بەهەشت بکاتە شوێنی نیشتەجێبوونمان.

لە فارسییەوە وەرمگیراوە

عبدالرئوف اشنویی محمودزاده