بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

تەقوای سەلەفی سالح

تەقوای سەلەفی ساڵح

دەگێڕنەوە لە دەستی عەبدولمەلیکی کوری مەروان ڕەحمەتی خوای لێ بێت خەلیفەی ئومەوی یەک فلوس کەوتە ناو بیرێکی پیسەوە، 13 دیناری دا بە کەسێک تا ئەو فلوسه لە بیرەکە دەربهێنێت.

پێیان وت: 13 دینار بۆ یەک فلوس؟ خەلیفە فەرمووی: ناوی خوای گەورە لەسەری بوو، نەمویست لەو بیرە پیسەدا بمێنێتەوە.

.

سەرچاوەکان:

البدایة والنهایة ابن کثیر دمشقی

رساله قشیریه امام ابوالقاسم عبدالکریم قشیری نیشابوری

روانگەی ماموستا سەعیدی نوورسی بو مردن

ڕوانگەی مامۆستا سەعیدی نوورسی بۆ مردن

 

لە ڕاستیدا مردن تەسریحبوون و کۆتاییهێنانە بە ژیانی دونیا و جێگە و بوون گۆڕینە، بانگەواز و پێشەکییە بۆ ژیانی هەمیشەیی نەبڕاوە، چونکە هەروەک هاتنە دونیای «ژیان» بەپێی نەخشە و بەدیهێنانی خوای گەورەیە، ماڵئاواییکردنیشی لە دونیا بە هەمان جۆرە، دەبێت بەپێی نەخشە و بەدیهێنانی خوداوەند بێت، چونکە مردنی ساکارترین زیندەوەر -کە ڕووەکە- ڕێسایەکی ئەوەندە ورد و داهێنانکارییەکی وەهای لە مەڕ بەدیهێنان تێدایە کە لە خودی ژیان زۆر مەزنتر و ڕێکوپێکتر و خاوەن ڕێساترە.

.

 

بۆ نموونە مردنی بەر و تۆو و دانەوێڵەکان کە بە ڕواڵەت داڕزان و هەڵوەشانەوەیە، لە ڕاستیدا بریتییە لە: هەڵشێلانی زنجیرە کارلێکێکی کیمیایی لەو پەڕی وردی و تەرازووکاری و پێکهێنان و ڕێکخستنی گەردیلەکان لەگەڵ یەکتردا، بەو پەڕی دانایی و وردبینی، بە ڕادەیەکی ئەوتۆ کە ئەو مردنەی بەچاو نابینرێت و ئەم هەموو ڕێسا پڕ لە دانایی و وردەکارییە قەشەنگانەی تێدایە، لە شێوەی ژیانێکی گەشەکردووی گوڵەگەنم و ڕووەکی باڵابەرز و بەرداردا دەردەکەوێت.

 .

ئەمەش تێمان دەگەیەنێت کە مردنی تۆو، سەرەتای ژیانی نوێی ڕووەکە، چ ڕووەکێک بێت گوڵ بگرێت، یاخود بەردار بێت، بەڵکوو لە ڕاستیدا مردنەکەی خودی ژیانە نوێیەکەیەتی! کەواتە مردن بەدیهێنراوێکی کتومت وەک ژیانە. هەروەها ئەو خۆراکەی کە بەرووبوومێکی زیندووە، یاخود شتێکی گیاندارە و لە گەدەی مرۆڤدا دەمرێت، لە ڕاستیدا مردنەکەی سەرەتای بەرزبوونەوە و سەرکەوتنییەتی، بۆئەوەی ببێت بە بەشێک لەناو ژیانی بەرەوپێشچووی مرۆڤدا. کەواتە مردنەکەی بەدیهاتوویەکی گەلێک ڕێکوپێکترە لە ژیانی یەکەم جاری ئەو خۆراکە.

 .

ئینجا ئەگەر مردنی ڕووەک -کە لە نزمترینی چین و پلەکانی ژیاندایە- بەدیهاتوویەکی ئاوا ڕێکوپێک و پڕ لە دانست بێت، دەبێت مردنی مرۆڤ چۆن بێت کە خاوەنی بڵندترینی چینەکانی ژیانە؟ کەواتە -بێ هیچ گومانێک- مردنی مرۆڤ ژیانێکی هەمیشەیی لە جیهانی بەرزەخدا بەرهەم دەهێنێت، کتومت وەک تۆو کە بە مردنی لەژێر خاکدا دەبێت بە ڕووەکێکی تا بلێی ڕەنگین و جوان و پڕ لە دانایی لە جیهانی ئیسلامیدا. ئینجا سەبارەت بەوەش کە ئایا چۆن مردن بە نیعمەت دادەنرێت، بۆ وەڵامی ئەمە تەنیا چوار ڕوو لەو ڕووە زۆر و زەبەندانە باس دەکەین کە دەریدەخەن مردن  نیعمەتە:

 .

یەکەم: مردن بریتییە لە ڕزگاربوونی مرۆڤ لە کار و فرمانی و ژیانی دونیا و ئەرکی قورس و سەختی گوزەران، لە هەمان کاتیشدا دەرگای بەیەکگەیشتنەوەیە لەگەڵ نەوەد و نۆ لە سەدی خۆشەویستاندا کە لە جیهانی بەرزەخدان، کەواتە لەم ڕووەوە مردن نیعمەتێکی گەلێک مەزنە.

 .

دووەم: مردن دەرچوونە لە بەندینخانەی تەنگ و تار و شڵەژاوی دونیا و ڕۆیشتنە بۆ ژێر سایەی چاودێری و میهرەبانیی فراوانی خۆشەویستی ڕاستەقینە و هەمیشەیی. هەروەها لەزەتچەشتنی نیعمەتی ژیانی فراوان و ڕووناک و بەردەوامە کە هیچ مەترسییەک تاڵی ناکات و لێڵی هیچ خەم و پەژارەیەکیش ئاوێتەی نابێت.

 .

سێیەم: پیری و هۆکارەکانی تری هاوچەشنی، کە ژیان لە مرۆڤ دەکەن بە ئەرکێکی ناهەموار و بارێکی دژوار، دەری دەخەن کە مردن نیعمەتێکە زۆر لە نیعمەتی ژیان بڵند و پایەبەرزترە! چونکە ئەگەر بێت و وا دابنێیت کە هەموو باپیرانی پێشینت چووبن بە ساڵدا و لەگەڵ باوک و دایکی پیر و پەککەوتەت، ئێستا لە ژیاندا مابن و تێکڕا گیرۆدەی چەندین باری بە سوێ و ئازار بووبن و لەبەرچاوتدا بەو حاڵە پەرێشانەوە بتلێنەوە، ئەوا تێ دەگەیت کە ژیان چەندە مایەی بێزاری و پەرێشانییە و مردنیش نیعمەتێکی چەندە بەرز و بەنرخە!

.

 جگە لەمەش، ئەگەر مرۆڤ بیر لە مردنی ئەو مێش و مێرووە ڕەنگینانە بکاتەوە کە شەیدای گوڵە ناسکۆلە و خەمڵاوەکانن و لە دەمی پەرەسەندنی سەرمای سەختی زستاندا دەمرن و ئەم دونیایە بەجێ دەهێڵن، ئەوا مەودای ئەو میهرەبانییە تێ دەگات کە لە مردندا هەیە و ئەو سەختی و گیر و گرفتانەشی بۆ دەردەکەوێت کە ئەو مێرووانە گرفتاری دەبوون ئەگەر درێژە بە ژیانیان بدرایە!

.

چوارەم: هەروەک نوستن حەوانەوە و میهرەبانییە بۆ مرۆڤ، بەتایبەت بۆ گیرۆدەبووان و زامدار و بیماران، بە هەمان جۆر مردنیش کە برای نوستنە، میهرەبانی و نیعمەتێکی مەزنە بۆ هەموو ئەو کەسانەی گیرۆدەی بەڵای ئەوەندە سەخت بوون، کە لەوانەیە دووچاری خۆکوشتنیان بکات.

هەموو ئەم نیعمەتانەی باس کران، هی مردنی ئیماندارانن، بەڵام مردنی گومڕایان -چەشنی ژیانیان- بەڵایەکی مەزن و ئەشکەنجەیەکی ئاوێتەی ئازارە، وەک لە چەندین وتەدا بە جۆرێکی گومانبڕ چەسپاندوومانە. دیارە ئەم لایەنەش لە دەرەوەی بازنەی ئەم باسەی ئێرەدایە.

.

سەعیدی نوورسی 

مەکتوبات، لاپەڕە: ٨

بیروباوەڕی ئەهلی سوننە و جەماعەت بە پێی نەقل و عەقل

.

ئەم ١٧ که‌سه‌ مەلائیکە واتە فریشتە دوعایان بو دەکات ...

 

هه‌رکه‌سێک صلاوات بدات له‌سه‌ر  پێغه‌مبه‌ری خودا

❷  هه‌رکه‌سێک ماڵ و سامان ببه‌خشێت له‌ پێناو خودا.

.

هه‌رکه‌سێک له‌ رێزی پێشه‌وه‌ی نوێژی جه‌ماعه‌ت بێت.

هه‌رکه‌سێک له‌ نوێژی جه‌ماعه‌ت له‌ لای راستی ئیمامه‌وه‌ بێت.

.

هه‌رکه‌سێک رێزی نوێژی جه‌ماعه‌ت به‌یه‌کتری بگه‌یه‌نێت.

ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌ڵێن (ئامین) له‌ نوێژی جه‌ماعه‌تدا.

.

هه‌رکه‌سێک بمینێته‌وه‌ و دابینشێت له دوای‌ نوێژی جه‌ماعه‌ت.

هه‌رکه‌سێک نوێژی به‌یانی و عه‌سر به‌ جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام بدات.

.

هه‌رکه‌سێک شه‌وان به‌ ده‌ست نوێژ بخه‌وێت.

هه‌رکه‌سێک بۆ برایه‌کی موسڵمانی بپارێته‌وه‌ بە پاشمله.

.

هه‌رکه‌سێک دابنیشت و چاوه‌روانی کاتی نوێژ بکات.

هه‌رکه‌سێک به‌ رۆژوو بێت و پارشێو بکات.

.

هه‌رکه‌سێک میوانی رۆژووانی هه‌بێت و بۆی بپارێته‌وه‌.

هه‌رکه‌سێک سه‌ردانی نه‌خۆش بکات.

.

هه‌رکه‌سێک قسه‌ی خێر بکات له‌سه‌ر نه‌خۆش، یان له‌سه‌ر مردوو

هه‌رکه‌سێک خه‌ڵک فێری کاری خێر و باش بکات.

.

⓱  هه‌رکه‌سێک ته‌وبه‌ بکات و بگه‌رێته‌وه‌ بۆ لای خودا.

.

عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

رووداویک له ئیمامی عومەر


دەگێڕنەوە....

(ئیمامی عمر) لە (شام) گەڕایەوە بەناو خەڵکی دا دەگەڕا بۆ ئەوەی هەواڵی خەڵکی بپرسێ بەلای پیرەژنێک تێپەڕی لێی پرسی (عمری کوڕی خطاب) چی بەسەر هات...؟

پیرەژنەکە گووتی بە سەلامەتی لە (شام) گەڕایەوە

(ئیمامی عمر) فەرمووی ڕات چییە بەرامبەری..؟

پیرەژنەکە گووتی خوا پاداشتی نەداتەوە

.

(ئیمامی عمر) فەرمووی بۆچی...؟

پیرەژنەکە گووتی لەو کاتەی بۆتە خەلیفە هیچ یارمەتیەکی  منی نەداوە

(ئیمامی عمر) فەرمووی جا چۆن (عمر) بزانێت تۆ لێرەی...؟

.

پیرەژنەکە گووتی (سبحان اللە) خەلیفە دەبێت ئاگاداری ژێر دەستەکانی بێت لە (ڕۆژهەڵات) تا (ڕۆژئاوا)

(ئیمامی عمر) گریاو گووتی وای (عمر) لە تۆ، هەموو کەس لە تۆ زاناترە هەتاوەکو ئەو پیرەژنەش ئینجا بە

 پیرەژنەکەی گووت ئەو زوڵمەی (عمر) لە تۆی کرد بە چەندە پارە دەڵێی لێت دەکڕمەوە تاوەکو لە ئاگر بیپارێزی پیرەژنەکە گووتی گاڵتەم پێ مەکە ڕەحمەتی خوات لێبێت.

.

(ئیمامی عمر) گووتی گاڵتەت پێ ناکەم بەڕاستمە وازی لێ نەهێنا هەتاوەکو بە (۲٥) دینار لەگەڵی ڕێکەوت ئینجا خەریکی نوسینی مامەڵەکە بوون ،

.

لەو کاتە (ئیمامی علی و عبداللەی کوڕی مسعود) بە لایان دا تێپەڕین...

گووتیان (السلام علیک یا ٲمیر المٶمنین) پیرەژنەکە کە زانی ئەوە (ئیمامی عمرە) بە هەردوو دەستەکانی لە سەری خۆیدا گووتی وای لەو تاوانەی من کردوومە من جنێوم بە ئەمیری بڕواداران داوە

(ئیمامی عمر) فەرمووی تۆ هیچ تاوانبار نیت ئینجا داوای پەڕاوێکی کرد لەسەری نوسی...

.

(بەناوی خودای گەورەو میهرەبان)

عمر ئەو زوڵمەی لەو پیرەژنە کڕیەوە بە (۲٥) دینار لێرەوە عمر هیچی لەسەر نییە هیچ تاوانێکی لەسەر نەما لەو کاتەی کە لە ڕۆژی مەحشەر لەپێش خوای پەروەردگار دەوەستێ

شاهیدەکان بریتی بوون لە

۱ـ علی کوڕی ابی طالب

۲ـ عبداللەی کوڕی مسعود

ئینجا نامەکەی دا بە یەکێک لە کوڕەکانی گووتی ئەو نامەیە لەلات بێت ئەگەر مردم بیخەرە ناو کفنەکەم بەڵکو لە ڕۆژی دووایی شاهێدیم بۆ بدات...

.

.

.

موحیبانی شێخانی بیارە

Karzan Kawreny

عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

ژیاننامەی: مامۆستا سەیید نجم الدینی عەنەب - هەڵەبجە


 ژیاننامەی:

 مامۆستا سەیید نجم الدینی عەنەب - هەڵەبجە

 

٭ ناوی تەواوی نجم الدینی کوڕی شێخ تەها ی کوڕی شێخ ڕەسوڵــە ، لــە ساڵی (۱۹۳۰/٤/۲۸) لــە دایک بووە ، باوکی گەشبین بووە بەم کوڕەی و بۆیە ناوی ناوە (نجم الدین) ئەستێرەی ئاین ..

 

٭ لـە تەمەنی پێنج ساڵیەوە دەستی بەخوێندن کردووە و لە خزمەت باوکیدا قورئانی پیرۆزی خەتم کردووەو دواتر گەڕاوە بە ناوچەکانی کوردستاندا و ڕووی لـــە حوجرەکانی (بیارە ،، زەڵم ،، عەنەب ،، خوڕماڵ ،، هەڵەبجە ،، سلێمانی ،، قەڵادزێ ،، خانەقین ،، کەرکوک) و لــە کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش ڕووی لـە حوجرەکانی (میرزا ڕۆستەم ،، هویە ،، پایگەلان ،، کانی سانان ،، چۆڕ ،، کانی میران،  ئەوێهەنگ نێزڵ ،، مەریوان ،، سـنە )..

لـە خزمەت زۆرێک لە زاناگەورەکان و ناودارانی ئەو سەردەمدا خوێندوویەتی لـەوانە : مامۆستا مەلا عبدالرحمانی چۆڕ ،، مامۆستا مەلا حەیدەری ئەوێهەنگ ،،

مامۆستا مەلا سەید عینایەتی هویە ،، مامۆستا مەلا سەید عارفی خوڕماڵ ،، مەلا ئەسعەدی پایگەلان ،، مەلا ئەحمەدی نەفتچی لە کەرکوک ،، مەلا سەید عبدولحەکیمی خانەقین ــ کە خاڵۆی خۆیی بووە ،، مامۆستا ملا محمد ئەمینی کانی سانان ،، مامۆستا سەید علی نێ ،، مامۆستا مەلا صاڵحی گەورەی هەڵەبجــە ... زۆرێــکی تریش ....

 

٭ دواجار دوایی تەواو بوونی خوێندنی لـە خزمەت مامۆستا مەلا موحەمەدی مەلا بەهادا ئیجازەی عیلمی وەرگرتووە ،، لەبەر ئاشنایەتی لەگەڵ حەزرەتی (شێخ عوسمان سیراجەدین)لە ساڵی (۱۹٥٥) ڕێی بۆ خۆشدەکرێ و دەکرێــتە پێش نوێژ و مودەڕیسی لە (تەپی سەفای حاجی حەیدەر) لـە دەشتی شارەزوور ، پاشان لە ساڵی (۱۹٦۰) چۆتە (تەپی سەفای حانی موستەفا) و تا ساڵی (۱۹۷۸) لـەوێ ماوەتەوە و لـەم ماویەدە زیاتر لە (۱۰۰) قوتابی پێگەیاندووە ..

 

٭ لە ساڵی (۱۹۷۸) چۆتە مزگەوتی (ئوسامه) لـە هەڵەبجــە خەریکی خزمەت بووە ، تا لـە ساڵی (۱۹۸٦) خانە نشین کراوە ، پاشان لە ساڵی (۱۹۸۸) لە کارەساتی کیمیابرانی هەڵەبجە ئاوارەی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان دەبێت لە مزگەوتی (ئاغا حەبیوڵا سەنەندەجی) شەقامی (نمەکی) شاری سنە بووە و ماوەی (پێنج) ساڵ ماوەتەوەو نزیکی (۲٥) قوتابی پێگەیاندووە ، لـە ساڵی (۱۹۹۱) گەڕاوەتـەوە هەڵەبــجە و جارێکی تر لە مزگەوتی (اسامه) دامەزراوەتەوەو لەم مەرحەلەیشدا (٥٤) قوتابی پێگەیاندووەو ئیجازە پێداون ..

 

٭ مامۆستا شارەزاییەکەی باشی هەبووە لە زانستەکانداو مەتنی کتێبەکانی وەک (الفریدە ،، عبداللە یزدی ،، گلنبوی آداب ،، تهذیب المنطق ،، العقائد النسفیە ،، تلخیص، جمع الجوامع ،، بەشێک لە شافیە و کافیە تا باسی إضافیە ،، بەشێکی زۆر لە کتێبی سیوطی ) ..

 

ئـەم زاتە خاوەنی چوار کوڕ و سێ کچـە و وە لــــــە دوایی خزمەتێکی زۆر و پێگەیاندنی جەندەها فەقێ و مەلای باش لــە ساڵی (۱۹۹۷) گیانی پاکی سپارد و لە گوڕستانی (گوڵان) لـە (هەڵەبجە) لـە پاڵ مامۆستا مەلا موحەممەدی مەلا بەها و مامۆستا شێخ عزیز پاڕەزانیــدا نێژراوە ..

 

ژێدەر:

 بەرهەمەکانی باوەڕ ..... کــە کتێبی خۆیەتی

لاپەڕە   ٨۹ ــ ۹٤