بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

ئیمام زین العابدین ___ علیه السلام

 

  ئیمام زین العابدین ___ علیه السلام

لەگەڵ خەڵکدا ئەوەندە بە بەزەیی بووە کە یەکێک بەخراپە باسی بکردایە .

دەیفەرموو :- ئەی خوای گەورە ئەگەر ئەو کابرایە ڕاست دەکات و من ئەوەندە خراپم لێم خۆش ببە ، ئەگەر درۆش دەکات خوایە لێی خۆش ببیت .

 

ڕۆژێک ئامۆژگاری بۆ خەڵک دەکرد لە فەرمایشتەکەی دا فەرمووی :- بەڕاستی مردن و نەمانی دۆست و برادەران زۆر مرۆڤ دڵ تەنگ دەکات و خەڵک وەک غەریبانی لێ یەت بەڵام دەبێت مرۆڤ دڵی بەوە خۆش بێت کە ئەو خزم و دۆست و کەس وکارە با گوناهباریش بووبن ئەگەر تۆبەیان کردبێت [ ان شاء اللَّه ] خوای گەورە لێ یان خۆش بووە .

چونکە پێغەمبەر ( ِ ) فەرموویەتی :- خوای گەورە بەندەی گوناه کاری پەشیمانی خۆش دوێت .


خەڵکەکە بەو فەرمایشتە زۆر دڵ خۆش بوون .

لە فەرمایشتەکانی ترا فەرموویەتی :- مرۆڤ لەکاتی توڕە بوون و ڕق هەڵستاندا لە هەموو کاتێک لە تووڕەیی خوا نزیکترە چونکە لەوانەیە بەهۆی ئەو تووڕە بوونەوە توشی گوناه و تاوانێکی گەورە ببێت و خودا تووڕەبونی لێ بگرێت .

 

جارێکی تر فەرموویەتی :- ئەو کەسەی تا دوێنێ لە ژیادا بووە چەند ڕۆژی تر دەمرێت و بۆگەن دەکات خۆی بەزل دەگرێ و خۆبەزلزانە بە سەر خڵکەوە و شەرم ناکات !

 

هەروەها فەرمووی :- ئەو کەسەشم زۆر لا سەیرە کە ئەو هەموو دروستکراوە دەبینێت کە خودا درووستی کردووە و خودا نا ناسێت دووبارە فەرمووی :- زۆرم لاسەیرە کەسێک باوەڕی بە دواڕۆژ و زیندووبوونەوە نەبێت و بشزانێت کە خواوەندی گەورە ئەو خەڵکەی لە سەرتاوە لە نە بوونەوە درووست کردووە .

 

هەروەها فەرموویەتی :- دونیا ( دارُ الفانی ) ه وە قیامەت ( دارُ البقا ) یە کەچی زۆر کەس ئەوەش دەزانێت و هەوڵ بۆ ( دارُ الفنا ) دەدات و ( دارُ البقا ) لەبیری خۆی دەباتەوە .

 

ڕۆژێک ئامۆژگاری ___ ئیمام محمد باقری___ کوڕی دەکرد .

فەرمووی : ئەی کوڕی خۆشەویستم تکات لێ دەکەم هاوڕێیەتی چوارکەس مەکە

یەکەم ___ هەرگیز هاوڕێیەتی پیاوی دووڕو مەکە چونکە بە پاروە نانێک دەتفڕۆشێت .

دووەم ___ هەرگیز هاوڕێیەتی ئینسانی چروک مەکە چونکە لەو شتە بێ بەشت دەکات کە تۆ زۆر پێویستت پێی بێت .

سێ یەم ___ هەرگیز هاوڕێیەتی پیاوی درۆزن مەکە چونکە نزیکت لێ دوور دەخاتەوە و دوورت لێ نزیک دەکاتەوە و بە هەڵەتدا دەبات .

چوارەم __ هەرگیز هاوڕێیەتی ئەو کەسانە مەکە کە هەرگیز پەیوەندی خزمایەتی بەجێ ناهێنن تەرکی پەیوەندی خزمایەتی دەکەن ، چونکە ئەو جۆرە کەسانە بە سێ ئایەتی قورئان بەر نەعلەتی خوا کەوتوون .

تیشکی زانستی ئیسلام

پاداشتی قورئان خویندن بو مردوو چیە؟

پاداشتی قورئان خوێندن بۆ مردوو چیە؟

پێغەمبەری خودا صلی الله علیه و سلم دەفەرموێت:

کاتێک یەکێک لە ئێوە مرد، زیندانی مەکەن، بەڵکو خێرا بینێژن و فاتیحە و کۆتایی سورەتی بەقەرە بخوێنە لە لای سەری لە گۆڕەکەیدا.

قورئان خوێندن بۆ مردوو دوو شێوازی هەیە:

ئەگەر قورئان خوێندن لە حزووری مردوو یان لە سەر گۆڕەکەی بووبێت، بە پێی کۆدەنگی ئیمام و زانایان پاداشتەکەی دەچێتە سەر مردوو و ئەویش سوود لە نیعمەتەکانی وەردەگرێت.

ئەگەر قورئان لە غیابی مردوودا بخوێنرێت:

ئەگەر قورئانخوێن بە نیازی مردوو قورئان بیخوێنێت دوای خوێندنەوەی قورئان دوعای قبوڵکردن بخوێنیتەوە و بڵێ:

خوایە پاداشتی ئەم خوێندنەوەیە بدە بە گیانی فڵان کەسی مردوو، بە بڕوای هەموو موجتەهید و زانایانی مذاهب اربعه ، پاداشتی قورئان دەگاتە مردوو

شیخ ابن حجر لە کتێبی تحفه دەفەرموێت

بۆ ئەوەی پاداشتی قورئان خوێندن بگاتە مردوو، دەبێت خوێندنەوەی دوعای پاداشتەکە بخوێنرێتەوە. اللهم بلغ و اوصل مثل ثواب ما .............

 

 

 قال الشافعی -رحمه الله:

ویُستحب أن یُقرأ عنده شیءٌ من القرآن، وإن ختموا القرآن عنده کان حسنًا ”

 

وا باشە بەشێک لە قورئان لە تەنیشت گۆڕەکەی بخوێنرێتەوە، وە ئەگەر لە تەنیشت ئەو قورئانیان تەواو کرد باشە.

ئەی عەلی مەخەوە تا ئەم پینج شتە نەکەیت

شەوێکیان پێغەمبەر ﴿ ﴾ بە ئیمامی عەلی دەفەرمووێت : ئەی عەلی مەخەوە تا ئەم پێنج شتە نەکەیت .

۱ـ تا هەموو قورئان نەخوێنی .

۲ـ ۰۰۰٤هەزار درهەم بکەیتە خێر .

۳ـ تا سەردانی کەعبەی پیرۆز نەکەیت .

٤ـ دیاریکردنی شوێنی خۆت لە بەهەشتدا .

٥ـ ڕازی کردنی دوژمنەکەت لە خۆت .

ئیمامی عەلیش ﴿ ڕ.خ ﴾ دەڵێت : ئەی پێغەمبەر ئەو هەموو شتە چۆن دەکرێت پێش ئەوەی بخەوم !!!

پێغەمبەریش ﴿ ﴾ دەفەرموێت :

۱ـ خوێندنی ۳ جار سوڕەتی ﴿ الاخلاص ﴾ ، وەک ئەوە وایە هەموو قورئانت خوێند بێت .

۲ـ خوێندنی ٤ جار سوڕەتی ﴿ فاتیحە ﴾ ، وەک ئەوە وایە ٤۰۰۰ هەزار دینارت کردبێتە خێر .

۳ـ وتنی ۱۰ جار ﴿ لاالەالااللە وحدە لا شریک لە الملک ولە الحمد وهو علی کل شی‌‌‌ٔ القدیر ﴾ وەک ئەوە وایە سەردانی کەعبەی پیرۆزت کردبێت .

٤ـ وتنی ۱۰ جار ﴿ لا حول ولا قوت ٳلا باللە العلی العظیم ﴾ وەک ئەوە وایە شوێنێکت بۆ خۆت لە بەهەشت دابین کردبێت .

٥ـ وتنی ۱۰ جار ﴿ استغفراللە الذی لا إله إلا هو الحی القیوم واتوب الیه ﴾ وەک ئەوە وایە دوژمنەکانی خۆت لە خۆت ڕازی کردبێت .

ئەم خێرە گەورەیە لە کیس خۆتان مەدەن شەوان ئەم خێرانە بەدەست بهێنن پاشان بخەون....!!

 

کلیلی قبولکردنی دوعا و چارەسەرکردنی کیشە و ناخوشیەکان

کلیلی قبوڵکردنی دوعا و چارەسەرکردنی کێشە و ناخۆشیەکان

استغفار:

بەردەوام وتنی استغفرالله بەبێ ئەوەی ماندوو بیت

تەوبەی ڕاستەقینە و دوورکەوتنەوە لە گوناه

استغفرالله لە دڵەوە بڵێ نەک تەنها بە زمان

ئەبوهورەیرەخوای گەورە لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خودا صل الله تعالی علیه وسلم فەرموویەتی:"سوێند بە خودا کە داوای لێخۆشبوون لە خودا دەکەم و ڕۆژانە زیاتر لە حەفتا جار تەوبە دەکەم."

گەورەیی کوری (مجلس)ی زیکر


(أبو هریره‌) (خوای لێ ڕازی بێت) دەفەرمووێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (خوای به‌رز و باڵا چه‌ند فریشته‌یه‌کی گه‌ڕۆکی زیاده‌ی هه‌یه‌، به‌شوێن کۆڕی زیکردا ده‌گه‌ڕێن، کاتێ کۆڕێکیان بینی یادی خوا ده‌که‌ن له‌گه‌ڵیان داده‌نیشن به‌باڵه‌کانیان یه‌کتری په‌رژین ده‌که‌ن، تا وه‌کو نێوان خۆیان و نێوان ئاسمانی دونیا پڕده‌که‌ن، کاتێ ئه‌و کۆڕه‌ بڵاوه‌ی لێده‌که‌ن ئه‌وانیش سه‌رده‌که‌ونه‌وه‌ بۆ ئاسمان. ده‌فەرمووێت: ئینجا خوای باڵا ده‌ست لێیان ده‌پرسێت له‌کاتێکدا ئه‌و خۆی له‌وان چاکتر ده‌زانێ؛ له‌ کوێوه‌ هاتن؟ ده‌ڵێن لای چه‌ند به‌نده‌یه‌کی خۆته‌وه‌ هاتینه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه‌ هه‌میشه‌ (سبحان الله، الله اکبر، لاالة الاالله و، الحمد لله)یان ده‌کرد و، له‌تۆیش ده‌پاڕانه‌وه‌، فه‌رمووی: (داوای چیم لێده‌که‌ن! ده‌ڵێن: داوای به‌هه‌شته‌که‌ت ده‌که‌ن. ده‌فه‌رمووێت: جا به‌هه‌شتی منیان دیوه‌؟ ده‌ڵێن: نه‌خێر ئه‌ی په‌روه‌ردگار. ده‌فه‌رمووێت: جا ئه‌وه‌ چۆن ده‌بوو ئه‌گه‌ر به‌هه‌شته‌که‌یان ببینایه‌؟ ده‌ڵێن: په‌نایشت پێده‌گرن. ده‌فه‌رمووێت: له‌چی په‌نام پێ ده‌گرن؟ ده‌ڵێن: له‌ ئاگره‌که‌ت ئه‌ی په‌روه‌ردگار. ده‌فه‌رمووێت: ئایا! ئاگره‌که‌یان دیوم، ده‌ڵێن: نه‌خێر. ده‌فه‌رمووێت: جا چۆن ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئاگره‌که‌یان ببینایه‌م؟ ده‌ڵێن: داوای لێخۆشبونیشت لێده‌که‌ن. ئه‌ویش ده‌فه‌رموێت: ئه‌وا منیش لێیان خۆش بووم و، داوای چیشیان کردووه‌ پێیان ده‌ده‌م و، په‌نایشیان ده‌ده‌م له‌وه‌ی په‌نام پێده‌گرن لێی، ئه‌وانیش ده‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار فڵان که‌سیان تێدایه‌ زۆر گوناهباره‌ و، هه‌ر ڕابووردووه‌ به‌لایاندا، دانیشتووه‌ له‌گه‌ڵیان. ده‌فه‌رمووێت: وا له‌ویش خۆش بووم، ئه‌وانه‌ کۆمه‌ڵێکن دانیشتوو له‌گه‌ڵیان به‌دبه‌خت نابێت

موحیبانی شێخانی بیارە

Karzan Kawreny