بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

شێخ عومەر عەبدولکافی دەفەرموێت:

شێخ عومەر عەبدولکافی دەفەرموێت:

ئەو ماڵانەی شەونوێژی تێدا دەخوێندرێت، ڕووناکی لێ دەدرەوشێتەوە، کە فریشتەکانی ئاسمان دەیبینن , هەروەک چۆن ئێمە لە شەودا ئەستێرەکانی ئاسمان دەبینین .

هەموو شەوێک فریشتەکانی ئاسمان سەیری زەوی دەکەن تا ڕووناکی ئەو ماڵانە ببینن کە شەونوێژی تێدا دەکرێت

لەوەش سەیرترە ئەوەیە کە کاتێک فریشتەکان ڕاهاتن بە بینینی ڕووناکی ماڵەکەت هەموو شەوێک , ئەگەر شەوێک نوێژ نەکەیت و ماڵەکەت تاریک ببین، پرسیار لەبارەی تۆوە دەکەن

پێیان دەوترێت بەهۆی کێشەیەک یان نەخۆشییەکەوە نەیتوانی شەونوێژ بکات . بۆیە ئەو فریشتانە دوعا بۆ چاکبوونەوەت و نەمانی کێشەکانت دەکەن چونکە تامەزرۆی بینینی ڕووناکی ماڵەکەتن کە بە شەونوێژ بۆیان دەدرەوشێتەوە .

ڕەحمەتی خوای گەورە لەسەر ئەو کەسە بێت کە ئەم بابەتە بڵاودەکاتەوە

.

« اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى سَیِّدِنَا مُحَمَّدٍ وَ عَلَى آلِ سَیِّدِنَا مُحَمَّدٍ عَدَدَ صُفُوفِ الْمَلاَئِکَـةِ وَ تَسْبِیحِهِمْ وَ تَقْدِیسِهِمْ وَ تَحْمِیدِهِمْ وَ تَمْجِیدِهِمْ وَ تَکْبِیـرِهِمْ وَ تَهْلِیلِـهِم مِنْ یَوْمِ خَلَقْتَ الدُّنْیَا إِلَى یَوْمِ الْقِیَامَةِ »

لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە

پلەو پایە و کەرامەتی پیغەمبەر

پلەو پایە و کەرامەتی پێغەمبەری خودا صل الله تعالی علیه و سلم

باس لەوە کراوە کاتیک کافرەکان بێدەسەڵات بوون لە هێنانەوە ی نمونەی ئەم قورئانە ، گاڵتەیان بە پێغەمبەردەکرد و پێغەمبەر یان (صل الله علیه وسلم) بە شاعیر و جادووگەر و درۆزن ناویان دەبرد.

خودای گەورە  ئایەتێکی دابەزاند بۆ ئەوەی دڵی ئارام بکاتەوە:

ئەی محمد! نابێت بە قسەی نامۆ و دوژمن دڵتەنگ بیت، ئەگەر پێیان وایە تۆ درۆزنیت و پێغەمبەرایەتیت قبوڵ نەکەن، زەرەر و ترست چییە؟

من که پەروەردگارم، شایەتیت بۆ دەدەم کە "محمد پێغەمبەری خودایە صلى الله علیه وسلم. ئەگەر بە گاڵتەجاڕیەوە پێت بڵێن: فەقیر و ئەجیر، من دەڵێم "بەشیر و نەزیر ".

واتا من(که پروه ردگارم) پێت دەڵێم مژدەدەر و ترسێنەر

ئەگەر ئەوان دەڵێن: هەتیویت، من دەڵێم "چارەسەری و ڕەحمەتی و ڕووناکی".

ئەی محمد صلى الله علیه وسلم ! بۆچی بە قسەی دوژمنەکانت ناڕەحەت دەبیت؟

دڵخۆشبە کە هەموو دونیا من دەپەرستن و منیش تۆستایش دەکەم. " یَا أَیُّهَا النَّبِیُّ إِنَّا أَرْسَلْنَاکَ شَاهِدًا وَمُبَشِّرًا وَنَذِیرًا "

هەموو دونیا ستایشی من دەکەن و منیش ستایشی تۆ دەکەم.  إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِکَتَهُ یُصَلُّونَ عَلَى النَّبِی

هەموو کەسێک لە دونیادا بەدوای ڕەزامەندی مندا دەگەڕێن و منیش بەدوای ڕەزامەندی تۆدا دەگەڕێم " وَلَسَوْفَ یُعْطِیکَ رَبُّکَ فَتَرْضَىٰ " .

هەموو دونیا سوێند بە من دەخۆن و منیش سوێند بە تو دەخۆم " لَعَمْرُکَ " .

لەسەر پێشەوەی ئەو تەختەی کە بەرزترە لە ئاسمانەکان نووسراوە " محمد رسول الله" ، لەسەر کورسی تەختەکە نووسراوە "محمد حبیب الله" لەسەر لوحی تەختەکە نووسراوە "محەممەد صفی الله " ، لەسەر ئاڵای ستایش(حمد) نوسراوە "محمد خەیر خلق الله" .

منبــع :

تفسیر کشف‌الاسرار تفسیر خواجه عبدالله انصاری رحمة الله علیه

اللهم صّلِ وسَلّمْ عَلی سیدنا و نَبِیْنَا مُحَمد و علی آله و صحبه وسلم بعدد نعمک یا الله

https://b2n.ir/a63838

مترجم:

عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

===============================================================

به زبان فارسی

مقام و منزلت رسول الله

آورده اند که چون کافران عاجز ماندند از مثل این قرآن آوردن ، زبان طعن بر روی او کشیدند و مصطفی را شاعر خواندند و ساحر و کذاب .

رب العالمین برای تسکین دل او آیه نازل کرد که :

ای محمد ! نباید که سخن بیگانگان و دشمنان تو را ناراحت کند ، اگر ایشان تو را دروغگو می پندارند و نبوت تو را قبول ندارند ، تو را چه زیان و چه باک ؟

من که خداوندم تو را گواهی می دهم که " محمد رسول الله " .

اگر آن ها به طعن به تو می گویند : فقیر و اجیر ، من می گویم " بشیر و نذیر " .

اگر آن ها می گویند : یتیم است ، من می گویم " شفا و رحمت و نور است " .

ای محمد ! از گفتار دشمنان چرا ناراحت می شوی ؟

به این خوشحال باش که همه عالم من را پرستش می کنند و من تو را ستایش می کنم " یَا أَیُّهَا النَّبِیُّ إِنَّا أَرْسَلْنَاکَ شَاهِدًا وَمُبَشِّرًا وَنَذِیرًا " .

همه عالم حمد و ثنای من را می گویند و من حمد و ثنای تو را می گویم " إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِکَتَهُ یُصَلُّونَ عَلَى النَّبِی ۚ " .

همه عالم به دنبال رضای من هستند و من به دنبال رضای تو " وَلَسَوْفَ یُعْطِیکَ رَبُّکَ فَتَرْضَىٰ " .

همه عالم قسم به من یاد می کنند و من قسم به تو یاد می کنم که " لَعَمْرُکَ " .

بر پیشانی عرش نوشته " محمد رسول الله

بر کرسی عرش نوشته محمد حبیب الله

بر لوح عرش نوشته " محمد صفی الله

بر لوای حمد نوشته " محمد خیر خلق الله

تفسیر کشف‌الاسرار تفسیر خواجه عبدالله انصاری رحمة الله علیه

اللهم صّلِ وسَلّمْ عَلی سیدنا و نَبِیْنَا مُحَمد و علی آله و صحبه وسلم بعدد نعمک یا الله

نیعمەتی خواردن

نیعمەتی خواردن

حەزرەتی ئەبوبەکری صدیق (خوا لێی ڕازی بێت) گەڕایەوە ماڵەوە

و سێ میوانی لەگەڵ خۆی هێنا و میوانەکانی لەگەڵ کوڕەکەی

بە تەنیا لە ماڵەوە بەجێهێشت

و خۆی چوو بۆ ئەوەی شەو لەگەڵ پێغەمبەردا بەسەر ببات.

 بەشێکی شەو تێپەڕی کە حەزرەتی ئەبوبەکر صدیق خوا لێی ڕازی بێت

گەڕایەوە؛ هاوسەرەکەی پێی وت:

بۆچی زووتر نەگەڕایەوە بۆ لای میوانەکانت؟

حەزرەتی ئەبوبەکری صدیق خودا لێی ڕازی بێت فەرمووی:

تا ئێستا نانی ئێوارەتان پێ نەداون؟

 هاوسەرەکەی وەڵامی دایەوە :

نەیانخوارد تا تۆ بێیتەوە

حەزرەتی ئەبوبەکری صدیق خودا لێی ڕازی بێت فەرمووی:

سوێند بەخوا هەرگیز ئەم خواردنە ناخۆم !

وە خواردنەکەی خستە بەردەمیان و وتی :

بخۆن !

میوانەکان خواردنەکەیان خوارد. یەکێکیان دەیوت:

سوێند بەخوا، هەر لقەیەک لە خواردنەکە  کەدەمانخوارد،

بڕی خواردنەکە زیاتر لەوە لە قاپەکەدا دەردەکەوت و وەک ئەوە وابوو

لە خوارەوە گەشەی دەکرد، هەموومان تێر بووین، و لە کۆتاییدا،

ئەو خواردنەی کە مابۆوە زیاتر بوو لەوەی کە بۆ ئێمە هێنرابوو

میوانەکان وازیان لە خواردن هێنا؛ حەزرەتی ئەبوبەکر صدیق

 (خوا لێی ڕازی بێت) سەیری خواردنەکەی کرد و بینی

 خواردنەکە وەک خۆی ماوەتەوە، یان ڕەنگە زیادی کردبێت،

بۆیە بە هاوسەرەکەی وت:

ئەی کچی بەنی فوراس! ئەمە چییە؟

هاوسەرەکەی بە خۆشحاڵیەوە وەڵامی دایەوە:

ئێستا خواردنەکە سێ هێندەی جاران زیاترە !

حەزرەتی ئەبوبەکری صدیق (خوا لێی ڕازی بێت)

خواردنەکەی بردە لای پێغەمبەر (صل الله علیه و سلم)

جامع کرامات الاولیاء جلد یک صفحه127

بخاری حدیث شماره 602 و مسلم حدیث شماره2057


اللهم صل علی سیدنا و مولانا محمد و علی آله و صحبه و سلم بعدد نعمک یا الله


https://b2n.ir/p06051

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

وتەی زانایانی ئایینی

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه و سلم بعدد نعمک یا الله


وتەی زانایانی ئایینی


دوعا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و ئاسانکردنی کارەکە "ان شاءاللە"


ئەگەر شتێک بۆت قورس بوو و تووشی کێشە بوویت، ئەم دوعایە بخوێنەوە:

اللهُمّ لاسَهْلَ إلاّ ماجَعَلتَهُ سَهلاً وأنتَ تَجعَلُ الحَزْنَ إذا شِئتَ سَهلاً سَهِّلْ أمُوری یا ربَّ العالمین


خودایە هیچ شتێک ئاسان نییە جگە لەوەی کە تۆ ئاسانکاری دەکەیت، وە هەرکاتێک ویستت شتە سەختەکان ئاسان دەکەیت، کارەکانم ئاسان بکە پەروەردگاری جیهانەکان.


رواه النووی فی الأذکار و  ابن حبان فی صحیحه برقم (2427) (موارد) وابن السنی برقم (351)

.

ئیمام ئەحمەدی حەنبەل ڕەحمەتی خوای لێ بێت:

"من ڕەزامەندی خەڵکم بەجێهێشت و دواتر توانیم ڕاستییەکان بڵێم"

سیر اعلام النبلاء ۱۱/۳۴

.

چوار کەس دوای مردن قسەیان کرد.

ئیمامی کەمال الدین دامیری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت: چوار کەس دوای مردن قسەیان کرد:


یەحیای کوری زەکەریا صلی الله علیه وسلم کاتێک سەربڕدرا.


حەبیبی نەجاڕ کە وتی خۆزگە گەلەکەم بیانزانیایە.


جەعفەری ته‌ییار  خوای گەورە لێی ڕازی بێت، کاتێک ئایەتی: ولا تَحْسَبَنَّ الَّذِینَ قُتِلُوا فِی سَبِیلِ اللَّهِ...


هه‌رگیز وامه‌زانن و وادامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون و کوژران، مردوون، نه‌خێر وانیه‌، به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون، لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هه‌مه جۆرو تایبه‌ت) به‌هره‌وه‌رن.

.

حوسێن کوری عەلی خوای گەورە لێی ڕازی بێت، کاتێک ئایەتی: سیَعْلَمُ الَّذِینَ ظَلَمُوا أَیَّ مُنْقَلَبٍ یَنْقَلِبُون

.

سه‌رئه‌نجام ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه ده‌زانن که به‌چۆن تێکشکاویه‌ک ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خواو چۆن ژێره‌و ژوور ده‌بن و تیاده‌چن.

 

 سه‌رچاوه:

حیاة الحیوان الڪبری امام ڪمال الدین الدمیری

کەناڵی بیلۆ

وەرگێڕ:

عبدالرئوف اشنویی محمودزاده