بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

پایەی یەکەم - لە پەرستشدا(2)

 

پایەی یەکەم - لە پەرستشدا (کیمیای سعادت)ی ئیمامی غەزالی رحمه الله(2)

.

بەڵام حەقیقەتی مەعریفە خۆی ڕێگایەکی ترە , وە ئامانجی هەردوو پێگه و سەرەتای  ئەو، خەباتە واته(بەربەرەکانی کردن لەگەڵ هەواو هەوەس و قەبووڵ کردنی چەرمەسەری جەستەیی بۆ گەیشتن به پلەگەلی بەرزی روحی و مەعنەوی)

.

 ئەگەر کەسێک بە ڕێگای خەبات و رەنج و سەختی کێشاندا نەڕوات , ناگاتە ئەو ئاست دەرەجەیه و شیاوی ئەوه نییە کە بەو پلەیه نێودێر بکرێت.

.

چونکه زیانەکانی زیاترە لە سوودەکەی , و نموونەکەی ئەو وێنەی کەسێکه کە پێش ئەوەی پارێز بکات، دەرمانی خواردووە و ترسی ئەوە هەیە که لەناو بچێت , لەوانەیه ئەم درمانه وێنەی تەڕایی ڕزیو و گەنیوی گەدەی  بێت و گەدەی تێکدەچێت و چاک نابێتەوە و زیاتر  نەخۆش دەکەوێت

.

وە ئەوەی ئێمە لەسەڕدیری موسڵمانی وتمان، ڕێپیشاندەر و نموویەکه له حەقیقەتی مەعریفە, بۆ ئەوەی ئەو کەسەی شیاوی ئەو مەعریفەتەیه بێت با داوای بکات

.

و ناتوانێت داوای ڕاستییەکەی بکات ، تەنها ئەو کەسە نەبێت که له دونیا هیچ بەرژەوەندییەکی نەبێت کە سەرقاڵی بکات، و بە درێژایی ژیانی سەرقاڵی هیچ شتێک نەبێت جگە لە گەڕان بەدوای ویستی خودای متعال

.

و ئەوە ئەرکێکی قورس و درێژە بۆیە با ئاماژە بکەین به سوکنایی دەروونی سەرجەمی خەڵک ئەویش باوەڕی ئەهلی سوننەیە هەرکەسێک ئەم باوەڕە بخاتە دڵی خۆیەوە، ئەم باوەڕە دەبێتە تۆوی بەختەوەرییەکەی.

.

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه و سلم بعدد نعمک یا الله


چوار هۆکار هەیە کە ولاتەکان لە مەینەت و نەگبەتی دەپارێزن

بسمه سبحانه و تعالی

 

امام قُرطُبی رَحِمهُ اللّٰهُ تَعَالَى دەفەرمویت چوار هۆکار هەیە کە ولاتەکان لە مەینەت و نەگبەتی دەپارێزن

1--حاکمێکی دادپەروەر کە ستەم ناکات (بۆ ئەوەی بژێوی و ژیانی خەڵک ئاسان بێت)

2--زانایەکی ئیلاهی بۆ فێرکردنی فەرمانەکانی خودا و پێغەمبەرەکەی [بۆ ئەوەی دینداریی خەڵک و دووا روژیان باش بێت].

3--گەورەپیاوانیک کە فەرمان بە چاکە دەکەن و لە خراپە قەدەغە دەکەن و هانی بەدەستهێنانی زانست و قورئان دەدەن (بۆ ئەوەی ڕێگای تەقوا و کردەوەی چاک بەردەوام بێت).

4--ژنانیان داپۆشرێن، چارشێویان لەسەر بێت و خۆ نەخەمڵێنن وەک تێنەگەیشتووان (بۆ ئەوەی کۆمەڵگا ئارامی هەبێت و نەکەوێتە فیتنە و پاکیزەیی و شەرەف لەناو نەچێت)

سەرچاوە :

الجامع لاِحکامِ القرآن قُرطُبی مالکی

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد بعدد کل داء و دواء و بارک و سلم تسلیما کثیرا

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

پێغەمبەری خودا و جبرئیلی ئەمین

ڕۆژێک پێغەمبەری خودا لەگەڵ هاوەڵەکانی دانیشتبوو، که حەزرەتی جبرئیل (علیَه‌اَلصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ) هاتە خوارەوە و بەشێوەیەکی زۆر سەیر و سەمەره چاوی له پێغەمبەری خودا دەکرد.

لەناکاو پێغەمبەر پرسیاری کرد.

ئەی(جبرئیل)ی ئەمین بۆ وا سەیری من دەکەیت؟

 

حەزرەتی جبرئیل (علیَه‌اَلصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ) فەرمووی: ئەی پێغەمبەری خودا خودای گەورە ئەوەندە هێز و دەسەڵاتی پێبەخشیووم کە ئەگەر بیەوێت ئاوی هەموو دەریاکانی دونیا دڵۆپ دڵۆپ بژمێرم. دەتوانم (ئەو کاره بکەم)

ئەگەر بیەوێت هەموو درەختەکانی دونیا گەڵا بە گەڵا بژمێرم، دەتوانم(ئەو کاره بکەم)

بەڵام ئەگەر کەسێک لە ئوممەتی تو (صلوات)ت بۆ بنێرێت، من ناتوانم پاداشتەکەی حیساب بکەم.

صحیح البــخاری

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده


الصَّلاَةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا رَسُولَ اللّٰهِ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا حبیبَ اللّٰهِ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا خَیْرَ خَلْقِ اللّٰهِ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا وَلِىَّ اللّٰهِ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا نُورَ عَرْشِ اللّٰهِ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا اَمینَ وَحْىِ اللّٰهِ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا مَنْ زَیَّنَهُ اللّٰهُ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا مَنْ شَرَّفَهُ اللّٰهُ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا مَنْ کَرَّمَهُ اللّٰهُ

 

الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ عَلَیْکَ یَا سَیِّدَ اْلاَوَّلینَ وَاْلاٰخِرینَ

#ئازادی_لە_ئیسلامدا


کاتێک حەزرەتی خالیدی کوڕی وەلید له گرتنی عێراق سەرکەوتوو بوو

کەنیسەیەکی لە لەیلانی عێراق دۆزیەوە کە ناویان لێنابوو (عین التمر)

لەو کەنیسەیەدا چل کەس سەرقاڵی فێربوون و وانه بێژی ئینجیل بوون ، بۆ بەرەوپێشبردنی ئایینی مەسیح لە ڕۆژهەڵاتی عێراق .

حەزرەتی خالید وازی لێهێنان و کەنیسەی لەناو نەبرد و کەسی نەکوشت .

لە نێو ئەو چل کەسەدا #سیرین و #یەسار و #نەسیریشیان تێدا بوو

دواتر ئەم سێ کەسە ئیسلام دەناسن و باوەڕی پێ دێنن دەبن به مسوڵمان

یەکەمینیان موسڵمان بوو و خودا کوڕێکی پێدا بە ناوی "محمد بن سیرین" کە بوو بە یەکێک لە ئیمامەکانی تابیعین لە فەرموودە و فیقه و تەفسیری خەون.

دوهەمینیان موسڵمان بوو و نەوەیەکی هەبوو بە ناوی ئیسحاقی کوڕی ئیسحاقی کوڕی یەسار؛ نووسەری کتێبی سیرە و مەغازی ناسراو بە (سیرە ابن ئیسحاق)

سێهەمینیان باوەڕی هێناو کوڕێکی بوو بە ناوی موسای کوڕی نەسیر کە باکووری ئەفریقا و ئەندەلوس (ئیسپانیا)ی داگیرکرد 

ئەمەیە سەرئەنجامی ئیسلامێک کە هاوەڵانی پێغەمبەری ﷺئازیز تێگەیشتبوون

نووسەر مامۆستا ابوبکر پزشکیان(به فارسی)

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد و علی اهل بیته بعدد نعمک یا الله

https://b2n.ir/f36337

کـانـاڵی تلگرامی ئاوایی بێلو


چیروکی ژنیک و دراوسێیه کەی

ڕۆژێک کوڕێک له خێزانێکی تاڕادەیەک دەوڵەمەند، بینی کە دایکی داوای خوێی لە دراوسێ هەژارەکەی کرد

بە سەرسوڕمانەوە بە دایکی وت دوێنێ کیسەیەکی گەورەی خوێم بۆ کڕیویت، بۆچی داوای خوێی لە دراوسێ دەکەیت؟

دایکەکە وتی: کوڕەکەم دراوسێ هەژارەکەمان هەمیشە داوای شتمان لێدەکات.

ویستم شتێکی سادەیان لێ داوا بکەم کە بۆیان قورس نەبێ ئامادەکاری بکەن.

لە کاتێکدا هیچ پێویستم پێی نییە، بەڵام ویستم وا نیشان بدەم کە منیش پێویستیم بەوانە.

تا هەر کاتێک داوای شتێکیان لێکردین ئاسان بێت بۆیان داوای بکەن، وە شەرم نەکەن

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد و علی اهل بیته بعدد نعمک یا الله

نووسه ر ماموستا عبدالحمید مومنی

مترجمعبدالرئوف اشنویی محمودزاده

https://b2n.ir/f39115