بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

حەزرەتی عەلی کرم الله وجهه و رضی الله عنه

حەزرەتی عەلی کرم الله وجهه و رضی الله عنه    

دەفەرموێت :

من بۆ ئێوە له دوو شت نیگەرانم

·        شوێن کەوتنی هەواو هەوەس

·        ئاواتی درێژخایەن.

چونکە پەیڕەوکردنی هەواو هەوەس مرۆڤ لە شوێنکەوتنی ڕاستییەکان دەستبەردار دەکات

وە ئاواتی درێژخایەن رۆژی قیامەت لەبیر مرۆڤ دەباتەوه

سەرچاوە:ادب الدنیا و الدین

اللهم صلی علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه و سلم

حضرت عمرو بن مرة الجُهنی

حضرت عمرو بن مرة الجُهنی رَضِیَ اللّهُ عَنْهُ دەفەرموێت: پیاوێک هاتە لای پێغەمبەری خودا صلى الله علیه وسلم و فەرمووی؛ ئەگەر: شایەدی ئەوە بدەم کە جگە لە خودا هیچ خودایەک نیە. و تۆ [محمد صلى الله علیه وسلم] پێغەمبەری خودای . نویژەکانم بکەم زەکات بدەم، مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بم و شەونویژ بکەم من سەر بە چ گروپێکم؟ پێغەمبەری خودا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی: ئەوەی بەم کردەوانه بمرێت له ڕۆژی قیامەتدا لەگەڵ پێغەمبەران و مرۆڤە ڕاستودروستەکان و شەهیدان دەبێت، بەم شێوەیە دوو پەنجەی ڕاستکردەوە (تا کاتیک که سەرپێچی لە دایک و باوکی نەکردبیت.)

رواه ابن حبان و ابن خزیمه و شعب الایمان امام ابوبکر بیهقی

بێڕێزیکردن بە دایک و باوک

لە حەزرەتی ئەبوبەکرەوە خودا لێی ڕازی بێت هاتووە پێغەمبەری خودا فەرموویەتی: ئایا لەگەورەترین تاوانەکان ئاگادارتان نەکەمەوە؟ وتمان بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا ، فەرمووی: شەریک کردن لەگەڵ خودا و "سەرپێچی و خراپە بەرامبەر بە دایک و باوک"... ئینجا ئەویش کە پالیدابووه، دانیشت و فەرمووی: "ئاگادار بن، و قسەی درۆ و شایەتحاڵی درۆ، ئینجا بەردەوام ئەم ڕستەیەی دووبارە دەکردەوە تا گوتمان خۆزگە زیاتر نەفەرمووێت.   

متّفق علیه 

ذوننونی میسری

بسمه سبحانه و تعالی

ذوننونی میسری (خوا لێی ڕازی بێت) دەفەرموێت: تەوبەی خەڵکی ئاسایی لە گوناهەکانە، تەوبەی خەڵکی تایبەتیش لە خافل بوونه.

ئەگەر بەدوای ئیمانی تەواودا دەگەڕێیت، دەبێت تەوبە بکەیت لە خافل بوون. حەزرەتی خواجە محمد مەعسوم موجەددی (خوا لێی ڕازی بێت) بە یەکێک لە هاوڕێکانی دەڵێت: تا مرۆڤ سەرقاڵی (من دون الله) واتا غەیری الله بێت و هەرێمی سنگی بە نەخشی(ما سوی الله) نەخشین بووبێت، تووشی نەخۆشی ناوەوە بووە و دوور و بەجێماوه له پێگه بەرزەکانی تەریقەت. بیرکردنەوە لە هۆکاری ئەم نەخۆشییە لەم دەرفەتەکەمەدا یەکێکە لە  بابەتە گرنگەکان، چارەسەرکردنی ئەم هۆکارە ڕۆحییەش لە ماوەیەکی کورتدا یەکێکە لە ئامانجە گەورەکان. چارەسەری ئەم نەخۆشییە زۆر باسی لێوە کراوە، نەهێشتنی ئەم نەخۆشییە پەیوەست بووە بە زیکرێکی زۆرەوە، وە پاک کردنەوەی ناوەوەیان لە (ما سوی الله) کردۆتە وابەستە بە زیکری خوای گەورە.

اللهم صلی علی سیدنا محمدو علی آله و صحبه و سلم عدد خلقک

پێناسەی سۆفیگەری

پێناسەیەکی زۆر بۆ سۆفیگەری هەبووە،که گەیشتۆتە هەزار پێناسە و ئێستا هەندێکیان دەخەینەڕوو: 

شێخ مەعرووفی کەرخی (خودا لێی رازی بێت) کە (کۆچی دوایی کردووە له 200ی کۆچی) دەفەرموێت: " سۆفیگەری بریتییە لە بەدەستهێنانی حەقیقەت (گەیشتن بە حەقیقەت) و وازهێنانە لە هیوا بەو شتانەی کە بەدەست خەڵکەوەیە

(عوارف المعارف سهروردی، ص 41)      

 

شێخ ئەبو سولەیمانی دارانی (خودا لێی رازی بێت) دەفەرموێت: ساتەکان بۆ سۆفییەک دێت کە جگە لە خودا کەس نازانێت، سۆفیش لەگەڵ خودایە لە بارودۆخێکدا کە جگە لە خودا کەس نازانێت. ([تذکره، ج1، ص233.)

 

ابوتراب نخشبی (خودا لێی رازی بێت) کە له (٢٤٥ی کۆچی) کۆچی دوایی کردووە دەفەرموێت: سۆفی ئەو کەسەیە کە بە هیچ شتێک بێزار و خەمبار نابێت؛ و هەموو شتێک لە ڕێگەی ئەوەوە پاک و پاڵاوتە دەبێت؛ (عوارف المعارف، ص43)

   

بشری حافی (خودا لێی رازی بێت) (١٥٠-٢٢٥ کۆچی) دەفەرموێت: سۆفی کەسێکە دڵی پاک بێتەوە.

 

سوڵتان العارفین بایەزیدی بەستامی (خودا لێی رازی بێت) (١٨٨-٢٦٦ کۆچی) دەفەرموێت: سۆفیەکان منداڵانێکن کە لە باوەشی حەق دان.

 

ئەبو یەعقوب سووسی (خودا لێی رازی بێت) دەڵێت: سۆفی ئەو کەسەیە کە ئەگەر هەموو شتێکیشی لەدەست بدات، دڵتەنگ نابێت و لە ڕێگای گەیشتن بە ئامانجەکەی بێزار نابێت.

اللهم صلی علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد عدد ما فی علم الله بدوام ملک الله