بسمه سبحانه و تعالی و صل الله علی النبی محمد و آله
حەزرەتی موعاویە خوا لێی ڕازی بێت لە ڕوانگەی پێغەمبەری خوداوه ﷺ (بەشی یەکەم)
.
ئاگام لێبوو هندێک له دوستانی گروپ لەسەر حەق بوون یان ناحەق بوونی حەزرەتی موعاویه (خوا لێی ڕازی بێت) شەڕیان بوو و جنێویان پێک دەدا منیش بڕیارم دا ئەم بابەته پێشکەش به دوستانی بەریز و ئازیزم بکەم.
.
داوا له دوستان و بەرێزانی (گەنج) دەکەم لەسەر ئەم بابەتە موجادەله و مشتوومڕ نەکەن زورێک له دوستانی بەڕێز باسی حەزرەتی موعاویەیان له سەرچاوەی باوەڕپێکراو نەبیستوه یان نەیانخوێندۆتەوە.
.
من وەک مسولمانێک لەسەر عەقیدەی چوار ئیمامی ئەهلی سوننه و جەماعه و ئەوانەی پاش ئەوان هاتوون و زانستی ئەم ئیمامانەیان پەرە پیداوه ئەم بابەتانه دەنووسم و بلاو دەکەمەوە
.
دیسان داواکارم له دۆستانی (گەنج) موجادەلە مەکەن هەرکەس بێ ئهدەبی بکات بلوکی دەکەم. لەوانەیە ئەم باسه 20 لاپەرە یان زیاتر بێت.
.
الحمدلله ئەو هەمو مامۆستا بەڕێزه له گروپهکەمان دا هەیە ئەگەر هەلەم کرد پێم را بگهیەنن مەمنوونیان دەبم
.
پێشدا بەیەک فەرمووده دەست پێ دەکەین
بەڵگەی بەهەشتی بوونی (امیرالمومنین) موعاویە(خوا لێی ڕازی بێت) لە زمانی مبارەکی پێغەمبەری ئیسلام ﷺ که فەرموویەتی:
یەکەم سوپای ئیسلام کە شەڕی دەریایی دەستپێکرد؛ بەهەشت لەسەر خۆی واجب دەکات؛ (صحیح بخاری).
.
وە یەکەم کەسایەتی لە ئیسلامدا حەزرەتی موعاویە بوو کە دەست پێشخەری کرد و بە پێی پێش بینی رسول الله ﷺ ؛ شەڕی دەریایی دەستپێکرد.
.
لەم بارەیه دا فەرمووده زورن خۆڕاگر بن
حەزرەتی موعاویە (خوا لێی ڕازی بێت) دوای ڕاگەیاندنی ئیسلامەکەی لە ڕۆژی فەتح کردنی مەککەدا ، بوو بە یەکێک لە دۆستانی نزیک و هاودەمی پێغەمبەر ﷺ تا ئەو ڕادەیەی کە (یەکێک لە نووسەرانی وەحیی ئیلاهی بوو) ، ئەمەش گەورەترین شەرەف و کەرامەتە، که بەهۆیەوە کاتێکی زۆری لە کۆمەڵگەی پێغەمبەری خودادا ﷺ بەسەر دەبات.
.
دەگێرنەوە کە ئەبوسوفیان(خوا لێی ڕازی بێت) دوای ئەوەی مسوڵمان بوو، بەهۆی سۆز و خۆشەویستی بۆ پێغەمبەر ﷺ ڕۆژێک لەبەردەم پێغەمبەری خودا ﷺ دەرکەوت و وتی: ئەی پێغەمبەری خودا ﷺ پێش ئەوەی موسڵمان بم، لەشکرم لەدژی موسڵمانان ئامادە دەکرد و لەگەڵ موسڵمانان شەڕەم دەکرد و شمشێرم لەدژی تۆ دەکێشا
.
ئێستا فەرمانم پێ بکە تاکو قەرەبووی ڕابردوو بکەمەوە. پێغەمبەری خودا ﷺ وەڵامی دایەوە: بەڵێ؛ پاشان ئەبو سوفیان(خوا لێی ڕازی بێت) وتی: ئەی پێغەمبەری خودا ﷺ موعاوییە قبوڵ بکە.. کە خزمەتت بکات و لە کاری نووسینی نامەدا بەکاری بهێنه.
.
پێغەمبەری خودا - ﷺ - دیسان فەرمووی: بەڵێ؛ دوای ئەوە ئەبو سوفیان بەهۆی ئەو حەزە بەهێزە و خۆشەویستی و گرنگیدان به پێغەمبەری خودا - ﷺ - وتی: ئەی پێغەمبەری خودا - ﷺ - من دەمەوێت لەگەڵ کچە بچووکەکەشم هاوسەرگیری بکەیت
.
پێغەمبەری خوا - ﷺ - وەڵامێکی نەرێنی بۆ داواکاری سێیەم دایەوە. چونکە لەو کاتەدا لەگەڵ کچەکەی تری ئەبو سوفیان بەناوی (ئوم حەبیبە) هاوسەرگیری کردبوو فەرمووی: دروست نییە بۆ من، لەگەڵ دوو خوشک لە یەک کاتدا لە هاوسەرگیریدا بم.
.
دوای ئەوە موعاویە- خودا لێی ڕازی بێت-بەردەوام لە خزمەت پێغەمبەری خودادا بووﷺ و دوای (زەیدی کوری ثابت) لە نزیکترین نووسەران لە پێغەمبەری خودا ﷺ دادەنرا -
.
لەم حاڵەتەدا هیچ ناکۆکییەک نییە کە موعاوییە - خوا لێی ڕازی بێت - یەکێک بووە لە نووسەرانی وەحی و هەموو مێژوو نووسەکان ئەمەیان گێڕاوەتەوە
مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
له فارسیەوه وەرمگێراوه.
بسمه سبحانه و تعالی و صل الله علی النبی محمد و آله
سیدنا حەزرەتی (ابودرداء) خودا لێی ڕازی بێت دەفەرموێت:
بەدوای زانستدا بگەڕێن، ئەگەر نەتانتوانی؛
مرۆڤی زاناتان خۆش بوێت
وە تەنانەت ئەگەر خۆشتان ناوێن، ڕقتان لێیان نەبێت ."
الطبقات الکبرى لإبن سعد۲۴۹۲ مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
ئیمامی غەزالی ڕەحمەتی خودای لێ بێت دەفەرموێت زانایان سێ پۆلن :
گروپێک کە بە ڕوونی جیهانیان دەوێت، خۆیان و ئەوانی تر لەناو دەبەن .
گروپێک کە لە دەرەوە و ناوەوە خەڵک بانگهێشتی خودا دەکەن، خۆیان و ئەوانی تر ڕزگار دەکەن .
دەستەیەک کە به ڕواڵەتبازی تەرکەدونیان، و بانگهێشتی قیامەت دەکەن، بەڵام لە ناوەوە ڕەزامەندی مرۆڤ و پێگەیان دەوێت؛ خۆیان لەناو دەبەن و ئەوانی تر ڕزگار دەکەن .
سەرچاوە :
إحیَاءُ عُلُومِ الدِّین الإمامُ محمد الغزالی
کـانـال عاشـقان شـاە عثمان(فارسی)
ئیمام محمد غەزالی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت:
زۆر کەس لە ترسی لۆمەی خەڵک و بۆ بەدەستهێنانی ستایشیان، خۆیان دەکوژن و هەموو هەوڵێکیان دەدەن بۆ ئەوەی کار و جوڵەکانیان بەدڵی خەڵک بێت بۆ وروژاندنی ستایشی خەڵک و سەلامەت بن لە ڕەخنە گرتن و ئەمەش یەکێکە لە مەترسییەکان کە دەبێتە هۆی دابەزین کە پێویستە چارەسەر بکرێت.
ئیمامی فەخری ڕازی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت :
ئەو کاریگەریەی کە نوێژی بەیانی لەسەر پاکی دڵ و ڕۆشنگەری هەیەتی زیاترە لە نوێژەکانی تر. هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەرکەسێک خاوەنی سیفەتێکی تەندروست بێت و ئەم نوێژە لە کاتی خۆیدا و بە جەماعەت ئەنجام بدات؛ لە دڵیدا هەست بە کراوەیی و ڕووناکی و ئارامی و ئاسوودەیی دەکات
تفسیر الرازى ج٢۱ ص ٣٨٥
حاتەمی ئەسەم ڕەحمەتی خوای لێ بێت، پەرستیارێکی خواپەرست و دڵسۆز بوو. یەکێک لە موسڵمانەکان بە ناوی عاسیم کوری یوسف هاتە لای و ناڕەزایی دەربڕی و پێی گوت: چۆن نوێژ دەکەیت ، حاتەم ڕەحمەتی خوای لێ بێت، وتی: کە کاتی نوێژ هات هەڵدەستم، دەستنوێژی دەرەکی و دەستنوێژی ناوەوە دەگرم.. عاسم وتی: دەستنوێژی ناوەوە چییە؟
حاتەم ڕەحمەتی خوای لێ بێت فەرمووی : لە دەستنوێژی دەرەکیدا ئەندامەکان بە ئاو دەشۆین بەڵام لە دەستنوێژی ناوەوە ئەو ئەندامانە بە حەوت سیفەت دەشۆین :
❶تەوبەکردن
❷واز لە کینە هینان
❸ بەجێهێشتنی ئیرەیی
❹جێهێشتنی وابەستەبوون بە جیهان
❺تەوبەکردن لە گوناهەکانی ڕابردوو
❻جێهێشتنی وەسف و ستایشی بوونەوەرەکان
❼جێهێشتنی سەرکردایەتی ماددی (من بەدوای تەماحدا ناگەڕێم)
پاشان دەچمە مزگەوت و خۆم بۆ نوێژ ئامادە دەکەم، لە کاتێکدا کەعبە لەبەردەممدا دەبینم و خۆم لەبەردەم خودای گەورەدا به تەواوی هەژار دەبینم.
وەک ئەوەی لە دەرگای خودا دابم. و ئەویش دەزانێت چی لە دڵمدایە، بەهەشت لە لای ڕاست و دۆزەخ لە لای چەپەوە و لە پشتمەوە ئەزرائیل دەبینم و وەک ئەوە وایە پێم لەسەر پردی سیرات وەستابێت
و پیم وایه ئەم نوێژه دوا نوێژمه، پاشان نیەت دەکەم و تەکبیری پاک دەڵێم و بە بیرکردنەوە و تێڕامانەوە حەمەد و سورەت دەخوێنم
پاشان بە خۆنەویستی و خۆبەکەم زانین ڕوکوع ئەنجام دەدەم، پاشان بە گریان و نالەنال سوجدە دەبەم و بە ئومێدەوە وشەی شایەتحاڵی دەخوێنم و بە دڵسۆزیەوە سەلامی نوێژ دەدەمەوە. وە دواتر لە حاڵەتێکدا لە نێوان ترس و هیوادا هەڵدەستم.
نوێژه کەم سی ساڵە بەم شێوەیە بووە. عاسم گریاو وتی: پێشتر بەم شێوەیە نوێژم نەکردووە .
تفسیر روح البیان
لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی
باشترین کردەوەکان
عبدالله بن حبشی الخثعمی خوا لێی ڕازی بێت دەفەرموێت پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم پرسیاری لێکرا: چ کارێک پاداشتی زیاتری هەیە؟ فەرمووی:
ئیمانێک کە گومانی تێدا نەبێت و جیهادێک کە خیانەتی تێدا نەبێت و حەجی قبوڵکراو.
وتیان: کام نوێژ سوودی زیاتره؟ فەرمووی: نوێژێک کە وەستانی(قیامی) درێژ بێت. وتیان: کام خێرە پاداشتی زیاترە؟ فەرمووی:خێرێک کە لە داهاتی مرۆڤ خۆیەوە سەرچاوە دەگرێت .
وتیان: کام کۆچ پاداشتی زیاترە؟ وتیان: کۆچکردن لە کارە قەدەغەکراوەکانی خودا. پرسیاریان کرد: کام جیهاد پاداشتی زیاترە؟ فەرمووی: ئەو کەسەی بە گیان و ماڵی خۆی لەگەڵ موشریکەکان شەڕ دەکات. پرسیاریان کرد: چ مردنێک بەنرخترە؟ فەرمووی: مردنی کەسێک کە لە ڕێگای خوادا لە خوێندا نوقم بێت و ئەسپەکەیشی لە تەنیشتی بکوژرێت .
سەرچاوەکان:
سنن دارمی 1464
مـسند احمد 15401
ابـوداود 1325 ــ 1449
نسـائـی 2526 ــ 4986
مـعجم الاوسط طبرانی 8119
وەرمگێڕاوه بۆ زمانی کوردی