بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

پایەی یەکەم - لە پەرستشدا

بسمه سبحانه و تعالی

پایەی یەکەم - لە پەرستشدا (کیمیای سعادت)ی ئیمامی غەزالی رحمه الله(1)

.

بزانە هەرکەسێک موسڵمان بوو، پێش هەموو شتێک واجبە لەسەری که واتای وشەی (لااله الاالله محمد رسول الله) بزانێت و لە دڵیدا باوەڕی پێبکات و بە زمان بیلێت، بۆ ئەوەی هیچ گومانێک لە مێشکیدا نەمێنێت و کاتێک باوەڕی کرد و دڵی لەسەری جێگیر بوو به شیوه یه ک که گومانی تێدا نەبوو، ئەمە بەسه بو بنەمای موسڵمانبووندا

.

وه زانین بەهۆی هۆکار و بەڵگەوە فەرز نییە بۆ هەموو موسڵمانێک، چونکە پێغەمبەر (د.خ) وەڵامی عەرەبەکانی نەدایەوە بە پرسیارکردن بۆ هۆکارێک بۆ خوێندنەوەی وشەکە و گەڕان و گومانکردن، بەڵکو دووپاتکردنەوە و باوەڕکردن بەس بوو , و ئاستی خەڵکی گشتی لەمه زیاتر نیه.

 .

بەڵام واجبه کەسانێک هەبن , که شێوازی قسەکردن بزانن, و ئەگەر کەسێک گومانێک بکات بۆ ئەوەی لێدوانێکی گشتی لێ دەربکات (و کومەڵگا بشێوێنێت) ئەوان به ڕێکار و شێوەی گفتوگۆی خۆیان ئەو گومانە بڕەوێننەوە

.

و ئەم فەن و پیشەیە پێی دەوترێت "کەلام " و ئەمەش (فەڕزی کیفایەیه) که لە هەموو شارێکدا بەسە ئەگەر یەک دوو کەسی وا هەبێت که "سەنعەتی کەلام " بزانێت، بەسە تاکو خەڵکی ئاسایی باوەڕدار بێت و زانایەکەی زانستی کەلامیش دەبێت ، پاسەوان و ڕێنیشاندەری باوەڕی خەڵکی ئاسایی بێت.

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد بعدد کل معلوم لک

چوار شت دوژمنایەتی نێوان براکان لەناو دەبات:

حاتەمی ئەسەم (رحمةالله) دەفەرموێت:

چوار شت دوژمنایەتی نێوان براکان لەناو دەبات:

هاوکاری جەستەیی

لوتفی زمانی

یاریدەری دارایی

دووعای نهێنی


ئیمامی نەوەوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت : بۆ کەسێک کە نیعمەتێکی نوێی وەرگرتبێت یان بەڵایەکی لێ لابرابێت ئەوە سوننەتە سوجدەی شوکر لەبەردەم خودای گەورەدا ئەنجام بدات و بەشێوەیەک ستایشی بکات کە شایەنی پەروەردگاری جیهانە. کامرەوا بوون له عیبادەت و خزمەت یەکێکە لە گەورەترین نیعمەتەکانی خودا لەسەر بەندە.

 

بۆیە ئەو ڕاستییەی کە موسڵمان مانگی ڕەمەزان دەدۆزێتەوە لەکاتێکدا لە تەندروستییەکی تەواودایە , ئەمە نیعمەتێکی زۆر گەورەیە کە شایەنی ستایش

 و سوپاس بۆ خودایە.

الأذکار امام النووی رحمةالله

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

باسی الله گیان

بسمه سبحانه و تعالی

باسی الله گیان له زمانی حەزرەتی ئیمام محمدی غەزالی خوای گەورە لێی ڕازی بێت

ستایش و سوپاسی فرەزۆر به ژمارەی ئەستێرەکانی ئاسمان و دڵۆپەکانی باران و گەڵاکانی داران و رەمڵەکانی سارای بەرپان و تەنۆلکەکانی زەوی و ئاسمان بۆ ئەو خودایەی کە بی هاوتایی سیفەتیەتی

و (شکۆ و پایەبەرزی و گەورەیی و بە نرخی و شەرەف و باڵادەستی و بایەخ)، تایبەتمەندییەتی

و هیچ بوونەوەرێک ئاگاداری کامڵبوونی مەزنی ئەو نییە وە هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی کەس ڕاستی زانستەکەی بزانێت جگە لە ئەو.

بەڵکو داننان بە بێتوانایی لە زانینی حەقیقەتی زانستەکەیدا کۆتایی ناسینی چاکەکارانە؛ و داننان بە کۆتایی و ناتەواوی لە ستایش و سەنای ئەو، ئەوپەڕی نزای فریشتەکان و عاریفان و موریدانه کە بەدوای نزیکایەتی جەمالی پیرۆزیدا دەگەڕێن و سەرسامن.

بزانە وەک چۆن کیمیا لە گەنجینەی هەموو پیرەژنێکدا نادۆزرێتەوە، بەڵکو لە گەنجینەی پاشایەکاندا دەدۆزرێتەوە

 کیمیای بەختەوەری هەمیشەیی لە گەنجینەی پەروەردگاردایە، گەنجینەی پایەبەرزی له گه و هه ری ئاسمانی فریشتەکانه، لەسەر زەوی دڵی پێغەمبەرانە(علی نبینا و علیه الصلات والسلام).

 بۆیە هەرکەسێک ئەم کیمیایە جگە لە پێغەمبەر (صل الله تعالی علیه و سلم)،له جێگایەکی تر به دووای دا بگەڕێت ڕێگای هەڵەی گرتۆتەبەر  لە کۆتاییدا کارەکەی ساختەیی دەبێت، وە ساختەکارییەکەی ئاشکرا دەبێت، و بیرۆکەکەی ڕیسوا دەبێت، و پێی

 دەڵێن:  فکشفنا عنک عطاءک فبصرک الیوم حدید.

.

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه و سلم بعدد نعمک یا الله


منبع: کیمیای سعادت

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

چوار هۆکار هەیە کە ولاتەکان لە مەینەت و نەگبەتی دەپارێزن

بسمه سبحانه و تعالی

 

امام قُرطُبی رَحِمهُ اللّٰهُ تَعَالَى دەفەرمویت چوار هۆکار هەیە کە ولاتەکان لە مەینەت و نەگبەتی دەپارێزن

1--حاکمێکی دادپەروەر کە ستەم ناکات (بۆ ئەوەی بژێوی و ژیانی خەڵک ئاسان بێت)

2--زانایەکی ئیلاهی بۆ فێرکردنی فەرمانەکانی خودا و پێغەمبەرەکەی [بۆ ئەوەی دینداریی خەڵک و دووا روژیان باش بێت].

3--گەورەپیاوانیک کە فەرمان بە چاکە دەکەن و لە خراپە قەدەغە دەکەن و هانی بەدەستهێنانی زانست و قورئان دەدەن (بۆ ئەوەی ڕێگای تەقوا و کردەوەی چاک بەردەوام بێت).

4--ژنانیان داپۆشرێن، چارشێویان لەسەر بێت و خۆ نەخەمڵێنن وەک تێنەگەیشتووان (بۆ ئەوەی کۆمەڵگا ئارامی هەبێت و نەکەوێتە فیتنە و پاکیزەیی و شەرەف لەناو نەچێت)

سەرچاوە :

الجامع لاِحکامِ القرآن قُرطُبی مالکی

اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد بعدد کل داء و دواء و بارک و سلم تسلیما کثیرا

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

حەزرەتی موعاویە لە ڕوانگەی پێغەمبەری خوداوه ﷺ (بەشی دووهەم)

بسمه سبحانه و تعالی و صل الله علی النبی محمد و آله

حەزرەتی موعاویە خوا لێی ڕازی بێت لە ڕوانگەی پێغەمبەری خوداوه (بەشی دووهەم)

.

ئیبنُ کەثیر دەفەرموێت:ان معاویه یکتب الوحی لرسول الله -صلی الله علیه وسلم- مع غیره من کتاب الوحی  (1) ; موعاویە لەگەڵ زانایانی تر وەحی بۆ پێغەمبەر نووسیوە .

 (1 ) البدایه و النهایه / ج 8 / ص 122 

.

روی عن علی و جابر ابن عبدالله  (أن رسول الله -صل الله علیه وسلم- استشار جبرئیل (علیه السلام) فی استکتابة معاویة فقال: استکتبه, فإنه أمین) 2

 ( 2 ) البدایه والنهایه / ج 8 / ص 123.

.

فەرموودەیەکی لاواز هەیە که (پێغەمبەری خودا ، ڕاوێژی بە جبریل(علیه السلام)، سەبارەت بە نووسەر بونی موعاویە کردوه ئه ویش له جوابدا فەرموویەتی:با نووسەر بێت موعاویه جێی متمانەیە).    

.

لەو ماوەیەی کە موعاویە خوا لێی ڕازی بێت لە خزمەت پێغەمبەردا بووە، پێغەمبەر چەندین جار دوعای بۆ کردوە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ خۆشەویستی پێغەمبەر بۆ موعاوییە خوا لێی ڕازی بێت

.

زۆربەی مێژوونووسان و زانایانی موحەددیس ئەو فەرموودە بەناوبانگەیان گێڕاوەتەوە کە تێیدا دوعای جۆراوجۆر بۆ موعاویە (خوا لێی ڕازی بێت) کراوە .

.

لێرەدا باس لەوە دەکەین کە هەموو مێژوونووسەکان لەسەری کۆکن :

(صاحب الاستیعاب) ئەم فەرموودەیە لە موعاوییە کوڕی ساڵحەوە دەگێڕێتەوە: سمعت رسول الله -صلی الله علیه وسلم- یقول: (اللهم علم معاویة الکتاب والحساب وقه العذاب) (3) وە لە هەندێک له فەرموودەکاندا، (وأدخله الجنة) یان فەرمووە.

[3] الاستیعاب / ج 3.

.

هەروەها (ابو سهر ) ئەم فەرموودەیە لە (عمیره مزنی) دەگێڕێتەوە. هەروەها ئیمام ئەحمەد لە (مسند) و ترمذی لە (صحیح)ه کەیدا  و (ابن عساکر) لە (تاریخ دمشق) ئەم فەرموودەیە یان گێڕاوەتەوە.

.

قال مروان الطاهری: ثنا سعید بن عبدالعزیز، حدثنی ربیعه بن یزید ، سمعت عبدالرحمن بن ابی عمیره یقول: سمعت رسول الله -صل الله علیه وسلم- یقول لمعاویه: (اللهم اجعله هادیاً مهدیاً واهده واهد به)( 4)


  تاریخ الاسلام / شمس الدین ذهبی / ج 2 / ص 325

(مروان الطاهری) فەرموویەتی: ، (ثنا سعید بن عبدالعزیز) کوتی (ربیعه بن یزید ) بومی باس کردوه که، گوێم لە عبدالرحمن بن ابی عمیره بوو دەیگوت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو - صل الله علیه وسلم - بۆ موعاویە فەرموویەتی: 

ئەی خوای گەورە  بیکه به ڕێبەر و ڕێنوینی کراو و هیدایەتی بده و بیکه به ڕێ پێشاندەری خەڵک

.

عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

له فارسیه وه وەرمگێراوه