ژنێکی وەفادار
یەکێک لە وەزیرە دەوڵەمەندەکانی مامون کەسێک بوو بە ناوی ئەسمەعی، دەڵێت ڕۆژێک چوومە ڕاوکردن و لە بیابانیکی بێ ئاو و بێ چیمەن ون بووم. لەڕادەبەدەر تینوو بووم و بە دوای دەربازبوون لە مردن دەگەڕام، که لە ناوەڕاستی بیابان چادرێکم بینی، چوومە ئەو چادره و لەوێ ژنێکی گەنج و جوانم بینی. سڵاوم لێکرد و داوای ئاوم لێکرد. ڕەنگ لە دەموچاویەوە نەما و وتی:
ژنەکە وتی: لە چادرەکەدا ئاو هەیە، بەڵام من مۆڵەتم لە مێردەکەم نییە بیدەم بە تۆ، بەڵام بۆ نانی نیوەڕۆکەم هەندێک شیرم هەیە، کە دەیدەم بە تۆ. شیرەکەی پێدام و منیش خواردمەوە و خەریکی پشوو دان بووم.
زۆری نەخایاند بینیم کەسێک له دوورەوە بەرەو چادرەکە هات، ژنەکە کە سەرنجی دا، هەستا و دەفرە ئاوەکەی برد و لە دەرەوەی چادرەکە وەستا و چاوەڕێی دەکرد.
.
لەم ساتەدا بینیم پیاوێکی پیری ڕەشپێست و شەل کە هاوسەری ئەم ژنە بوو نزیک بووەوە و لە وشترەکە دابەزی. ژنەکە بە پەلە ڕایکرد و سڵاوی لە مێردەکەی کرد و پێیەکانی شۆرد، بەڵام هەرچەند ژنەکە خۆشەویستی و ڕێزی بۆ نیشان دەدا، پیاوەکە بە توڕەیی و توند و خراپ قەرەبووی دەکردەوە و هەموو ماندوێتی خۆی دەدا بەو ژنە و هەرکات ژنەکە بە نەرمی قسەی لەگەڵ دەکرد، بە توندوتیژی وەڵامی دەدایەوە!
بەرگەی ئەم دۆخە سەیرەم نەگرت و ئامادە بووم لە سێبەری ژێر چادرەکە هەستم و لە ژێر خۆری سووتینەر دابم بەڵام ئەم دیمەنە نەبینم. کاتی که لە چادرەکە دەرچووم، پیاوەکە گرنگی پێ نەدام ، بەڵام ژنەکە ڕایکرد و ڕێزی لێگرتم. کە ئەم ڕێز و حورمەتەم لەلای ئەو ژنە گەنجە بینی، گوتم: حەیف نییە گەنجی و جوانی خۆتت بەخشیوه بەم پیاوە خراپ و بەد ڕەوشتە؟ نە گەنجە و نە جوانە، نە پارەی هەیە و نە ئەخلاقی باشی هەیە! بۆ ئەوەندە لەبەردەم کەسێکی وادا خوت زەلیل دەکەیت بۆچی ئەوەندە خۆت کەم دەکەیتەوە و ڕێز بۆ کەسێکی وا دەگریت ؟
.
ژنە گەنجەکە کە ئەمەی بیست، زۆر دڵتەنگ بوو و وتی: بەداخەوە بۆ تۆ، کە هەرچەندە تۆ وەزیری وڵاتێکی ئیسلامییت، دەتەوێت بەم قسە پووچانە خۆشەویستی میردەکەم لە دڵم بدزیت! و به بیرنەکردنەوە و بێڕێزی قسە دەکەیت
.
ئەسمەعی دەفەرموێت: سەرم سوڕما بەم قسە توندانە، وە ڕووبەڕووی ئامۆژگارییەکانی بوومەوە کاتێک وتی: ڕیوایەتێکم لە پێغەمبەر (د.خ) بیستووە کە دەمەوێت پەیڕەوی لێبکەم بۆ ئەوەی بە ئیمانێکی تەواوەوە بمرم. بیستوومە پێغەمبەر(د.خ)دەفەرموێت نیوەی ئیمان سوپاسگوزارییە و نیوەکەی تریش سەبورییە.
پاشان وتی: دنیا باش بێت یان خراپ، تاڵ بێت یان شیرین، گرنگ ئەوەیە مرۆڤ بە ئیمانەوە بمرێت
دونیا پردی قیامەت و ماڵی ئەبەدییە.
سەرچاوە:
التذکرة امام قُرطُبی مالکی و شرح محمد بن عبدالباقی الزرقانی على الموطأ امام مالک
https://b2n.ir/n32967
قسەی زانایان
ئەو سەختیانەی کە دەتگەڕێننەوە بۆ لای خوا باشترن بۆتۆ لەو نیعمەتانەی کە لە زیکر و یادی خوا دوورت دەخەنەوە.
کابرایەک هاتە لای خالد بن وەلید و وتی: فڵان کەس شتێکی خراپی لەسەر تۆ وت.
وتی: کتێبی کردەوەکانی خۆیەتی بە هەر شێوەیەک بیەوێت پڕی دەکاتەوە
کابرایەک بە (وهب بن منبه)ی وت: فڵان کەس بوختان و خراپەی تۆی کردووه
(وهب) وتی: شەیتان جگە لە تۆ کەسی تری نەدۆزیەوە کە پەیامەکەی به من بگەیەنێت؟
کابرایەک چووە لای ئیمامی شافیعی رحمه الله تعالی و وتی: کەسێک قسەی ناشیرینی لەسەر کردیت.
لە وەڵامدا وتی: ئەگەر ڕاستیت وتبێت سیخوڕی، ئەگەر درۆشت وتبێت،
ئەوا تۆ گەندەڵ و گوناهباری کابرا پەشیمان بووەوە و شەرمەزار بوو.
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آله وصحبه وسلم بعدد نعمک یا الله
حافزی کوری ڕەجەب رَحِمهُ اللّٰهُ تَعَالَى دەفەرموێت:
ڕۆژەکانی ژیان سندوقی خەڵکن، هەر کەسێک بە پێی پشکی خۆی پڕی دەکات لە چاکە یان خراپە، وە پێشتر دەنێرێت بۆ ئاخیرەتی خۆی ، لە قیامەتدا سندوقی هەموو کەس لەبەردەمی خۆیدا دەکرێتەوە
خواپەرستەکان لە سندوقەکەیاندا شەرەف و کەرامەت دەدۆزنەوە، وە هیچ شتێک جگە لە پەشیمانی لە سندوقی گوناهباراندا نادۆزرێتەوە.
سەرچاوە:
لطَائِفُ المَعَارِف الامام ابن رجب البغدادی الدمشقی
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
سۆفی ڕاستەقینە کێیه؟
سۆفی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە ئەگەر کەسانی تر
ڕەخنەی لێ بگرن،
هەڵەی لێ بدۆزنەوە،
بە خراپه ناوی ببەن،
تەنانەت بوختانیشی پێ بکەن،
دەمی دادەخات و یەک قسەی ناشیرین بەکەس ناڵێت.
سۆفی عەیب نابینێت، بەلکو عەیب دادەپۆشێت...
شەمسی تەبریزی ڕەحمەتی خودای لێ بێت.
وەرگێڕ: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده
اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه و سلم بعدد نعمک یا الله
حەزرەتی شێخ ئەبولحەسەنی خەرقانی دەفەرموێت:
ئەگەر بمانەوێت دوو تاعونی ئیمان ناوبەرین ، یەکێکیان لووتبەرزییە و ئەوی تریان دووڕووییە. ئەم دوو خراپە گەورەیە , کە هەمیشە لە عیرفانی ڕاستەقینەدا ڕەتکراونەتەوە
.
خەڵک ستایشت دەکەن بۆ ئەو شتە باشانەی کە پێیان وایە لە تۆداهەیە، بەڵام تۆ خۆت تاوانبار بکە بۆ ئەو شتە خراپانەی کە باوەڕت وایە لە تۆدا هەیە.
سەرچاوە:
الحکم العطائیة ابن عطاء الله السکندری
.
حضرت عمر بن خطاب رضی اللہ عنه:
پاڕانەوە، لە نێوان زەوی و ئاسماندا دەوستێت و تۆزێک بەرزتر نابێتەوە تا صلوات لەسەر پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم دەنێردرێت.
کاتێک صلوات دەنێرین، ئەوا دوعاکانمان قبوڵ دەکرێن﴾
#صحیح_الترغیب۱۶۷۶