بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

شیخ ابنُ حَجَر و جولەکە

دەگێڕنەوە کە (شێخ حافظ ابنُ حَجَر) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) کاتێک سەرۆکی دادوەران بووە، ڕۆژێک بە ئەسپ و جل و بەرگی جوانەوە بەناو بازاڕدا تێدەپەڕێت .

.

کاتێک جوولەکەیەک کە ڕۆنی گەرمی دەفرۆشت و جلەکانی چەور و لەڕادەبەدەر پیس بوون بەپەلە هوروژم دەکات بو لای شێخ.

.

جولەکە هەوساری ئەسپی شێخ ابنُ حَجَری، گرت وتی: ئەی شێخی ئیسلام، تۆ بانگەشەی ئەوە دەکەیت کە پێغەمبەرەکەت فەرموویەتی: "دونیا زیندانی ئیماندارە و بەهەشتی بێباوەڕەکانە " .

.

بەڵام ئەم زیندانە چییە کە تۆ تێیدایت و ئەم بەهەشتە چییە کە من تێیدام !!

شیخ ابن حجر (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) وەڵامی دایەوە: بەراوردم کرد بەو نیعمەتانەی کە خودا لە قیامەتدا بۆی ئامادە کردووم؛ وەک ئەوە وایە لە زیندان بم.

.

 وە تۆ بەراورد دەکرێیت بەو ئازارە پڕ لە ئیش و ژانه کە لە قیامەتدا بۆت ئامادە کراوە، وەک ئەوەی ئیستا لە بەهەشتدا بیت جولەکەکە بەم هۆیەوە موسڵمان بوو.

.

فیض القدیر شرح الجامع الصغیر المناوی

 مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

سیدنا حەزرەتی (ابودرداء)

بسمه سبحانه و تعالی و صل الله علی النبی محمد و آله

سیدنا حەزرەتی (ابودرداء) خودا لێی ڕازی بێت دەفەرموێت:

بەدوای زانستدا بگەڕێن، ئەگەر نەتانتوانی؛

مرۆڤی زاناتان خۆش بوێت

وە تەنانەت ئەگەر خۆشتان ناوێن، ڕقتان لێیان نەبێت ."

الطبقات الکبرى لإبن سعد۲۴۹۲                          مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

چیروکی ذوننونی میسری و جووتیاری گاور

بسم الله الرحمن الرحیم و صل الله علی النبی محمد و آله بعدد معلوم لک یا الله

 

خواناسی گەورە ذوننونی میسری خوا لێی ڕازی بێت فەرموویەتی:

لە گەشتێکدا بووم, له سارایێکی بەرپان که پڕ بوو لە بەفر، گاوریکم بینی بەپەڕۆیێکی گەورە خۆی پوشاندبوو، به سارای پڕبەفردا دەڕویشت و تۆوی هەرزنی دەچاند 

ذوننون فەرمووی: ئەی جووتیار  چ تۆوێک دەچێنی؟  

وتی : باڵندەکان هەرزن پەیا ناکەن بو خواردن، من تۆو دەچێنم بۆ ئەوەی ئەم تۆوە گەشە بکات و خوای گەورە ڕەحمم پێ بکات.

وتم : ئەو تۆوەی کە کەسێکی نامۆ دەیچێنێت - گاورێک - خودا قبوڵی ناکات

گاور وتی: ئەگەر قبوڵی نەکرد خۆ دەبینێت من چی دەکەم

وتم: بەڵێ دەبینێت

گاور  وتی: بینینی ئەو بۆ من تەواوه

ئینجا ذوننون وتی: کە چوومە حەج، ئەو گاورەم لە تەواف بینی، وه کوو عاشقیکی دڵ سووتاو __

وتی: (یا أبالفیض) ئەی ذوننون ! بینیت که بینی(خودا بینی) قبوڵیشی کرد؟ ئەو تۆوەش گەشەی کرد بۆ باڵندەکان و خودا نیعمەتی ئاشنایی پێ بەخشیم و ئاگاداری کردمەوە, و بانگهێشتی کردم بۆ ماڵەکەی خۆی؟  

ذوننون بەو قسانه هاته جۆش و خرۆش و وتی: خوایە تۆ بەهەشتێک بە مشتێک هەرزن به هەرزان دەفرۆشیت بە گاورێکی چل ساڵان؟

مژدەدەرێک ده نگی هات: که خودای گەوره هەرکەسێک بانگ کات، بە هۆکار نیە، هەرکەسێش دەرکات، بە هۆکار دەری ناکات 

ئەی ذوننون ئاسوودە به که (هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات) به بەراوردی عەقڵی تو کارەکە ڕاست نابێت

 لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە

https://b2n.ir/t89925

کاریگەری گوشەگیری و تەنیایی لەسەر مروف

کاریگەری گۆشەگیری و تەنیایی لەسەر مرۆڤ

ئیبن جوزی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت: دوورکەوتنەوە و تەنیایی کاریگەری لەسەر مرۆڤ هەیە کە بە ڕوونی لەناو مرۆڤەکاندا هەستی پێدەکرێت.

چ جۆرە ئیماندارێکن؟ کە لە تایبەتمەندی و تەنیایی خۆیاندا، شەرەف و ڕێزگرتنی خودا دەپار ێزن

 ئەوان بەهۆی ترس لە سزای خودا، یان به هیوای بەدەستهێنانی پاداشت، یان بۆ ڕێزگرتن لە گەوره یی خودای بێ هاوتا، شەهوەت و چێژەکان بەجێدەهێڵن.

بەم کارە وەک ئەوە وایە دارە بۆنخۆشە هیندییەکانیان خستبێتە سەر ئاگر، بۆنەکەی بڵاودەبێتەوە، خەڵکی ئەو بۆنە خۆشە؛ دەکێشنە ناو سنگەوە و نازانن لە کوێوە هاتووە.

سەرچاوە:

صید الخاطر حافظ ابن جوزی حنبلی

https://b2n.ir/s54094

ئیمامی غەزالی دەفەرموویت

ئیمامی غەزالی دەفەرموێت:

 

لەناو خەڵک‌دا، بەشێک له پسپۆڕانی زانستی کەلام لەباری زێدەڕۆییەوە، گۆی گرێویان له هەموو خەڵکی دیکه بردووەتەوە، ئەوان هەڕەمەی نەخوێندەواری مسوڵمانان به کافر دەزانن و پێیان وایه هەر کەسێکی زانستی کەلام له ئاستی ئەوان‌دا نەزانێ و بڕواکانی شەریعەت به بەڵگەکانی ئەوان فام نەکا، کافره.

 

ئەوانه لەپێشدا بازنەی ڕەحمەتی بەربڵاوی خودایان دەرحەق به بەندەکانی خۆی زۆر تەنگ کردووەتەوە و دوایێش بەهەشتیان بۆ تاقمێکی چکۆڵه که خۆیانن تەرخان کردووه.

 

ئەوانه ئاگاداری یەکێک له ڕاستییەکانی سوننەت نین که گەیوەتە ئاستی چەندپات بوونەوە. ئەویش ئەمەیه که له چاخی پێغەمبەر ـ دروودی خوای لێ بێت ـ و هاواڵەکانی‌دا ـ خودایان لێ ڕازی بێ ـ حوکم به مسوڵمان بوونی ئەو خێڵه سەرەتایی و نەخوێندەوارانەش دەدرا که یان ئەوەتا خەریکی زانستی بەڵگاندن نەدەبوون، یان ئەگەر خەریکیش بووبان هیچی لێ تێ‌نەدەگەیشتن.

مترجم: عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

https://b2n.ir/m26036