بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

بیاره شریفه

آرشیو نوشته های من

سوفیان ثوری

ئیمامی سوفیان ثۆری ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە خەودا بینراوە لە دارخورمایەکەوە دەفڕی بۆ دارخورمایەکی تری بەهەشت. پێی گوترا:

تۆ چێ دەکەی؟ فەرمووی: من لەگەڵ فریشتە باش و بەڕێزەکانم. لێیان پرسی؟ کام کردار بە فەزیلەتتر دەزانیت؟ فەرمووی: قورئان خوێندن.

 .

سەحەر مەستانە رابوردم بە بەر دەرکی کلیسایی

#_وەفایی 

(1844 - 1902)

.

سەحەر مەستانە ڕابوردم بە بەر دەرکی کلیسایێ

کەچی دەستی دڵی گرتم خەرامان بەچچەتەرسایێ

.

ئیرەم بوو عەنبەری زولفی، ئەسیری چەنبەری زولفی

کەراماتی سەری زولفی بە هەر تایێ مەسیحایێ

.

بە دوو زولفی موژەی هەستان، لەسەر موڵکی دڵم وەستان

نیزامی چین و تورکستان ڕژان بەربوونە یەغمایێ

.

نیگاری دڵستانی من، خوماری دا بە جانی من

تەبیبی حاڵزانی من، نەخۆش بوو، شەربەتی دایێ

.

ئیشارێکی بە چاوان کرد، برۆی هەمباشی تورکان کرد

دڵمیان تیرەباران کرد کەمانداران لە هەر لایێ

.

سەبا زولفی پەرێشان کرد بە ڕوخساری عەرەقناکی

چە شیرینە لەگەڵ یەکدی مەهـ و پەروین کە شەو دایێ

.

پەرێشان زولفی زونناری، درەخشان ڕوویی گوڵناری

لە زاری گوڵ شەکەر باری، کە ئەی مەجنوونی لەیلایێ

.

وەرە بڕوانە مەیخانە، چ مەعموورە چ وێرانە

لە هەر لایێ دڵئارایێ، لە هەر گۆشێکی شەیدایێ

.

کە دەستم داوەری دڵ بوو، نە دڵ بوو گوڵشەنی گوڵ بوو

هەموو نەسرین و سونبول بوو، قەرەنفول نەخلی تووبایێ

.

لە جێگایی تەجەللا دەمبەدەم بێ لن ترانی بێ

بە قوربانی دڵی عاشق هەزار وەک تووری سینایێ

.

سروشکم هاتە خوارێ، دوور لە چاو و گەردنی ساقی

بەسەر حەوز و فوارەی عاشقان ئاخ جام و مینایێ

.

جەماڵی موتریبم کەوتۆتە یاد کوا نەغمەکەی تاری

هەوای خورشید ئەوا سووتاندمی، ئاخ بۆ کزەی بایێ

.

موغەننی کوانێ ئاهەنگی حیجاز و بەربەت و چەنگی

سێتای موتریب سەدای بۆ کەوت، لەبەر چی دەنگی نەی نایێ

.

بە لەهجەی دەنگ و ئاوازت، بە شوعلەی زەخمەکەی سازت

مەداری ئاو و ئاور بووم، ئەمان موتریب مودارایێ

.

بە شەوقی ئاتەشی ڕووی تۆ، بە بادەی چاوی جادووی تۆ

سەراپا بوومە کۆی ئاور، ئەمان ساقی سەراپایێ

.

لەبەر تاوی جەماڵی عالەمی مومکین بوو ئارامم

دەسووتام ئەز ئەگەر سایەی سەری زولفی نەبوویایێ

.

بە گریانی دڵی من هاتە ڕەحم و پێ کەنی فەرمووی

مەحاڵ بوو خەندەیی ساغر ئەگەر مینا نەگریایێ

.

ئەمان شۆخی خەراباتی کە بۆ دین و دڵ ئافاتی

بفەرموو بۆچ کە تۆ هاتی لە من دەنگ و سەدا نایێ

.

بە ئاب و تابی ڕوخسارت «وەفایی» وا مەسووتێنە

خودا ڕا ئەی چراغی دیدە بۆ پەروانە پەروایێ

.

""وەفایی"" ماوە دەست بەردان، لە دەوری نوقتە سەرگەردان

ئەمان یا قوتبی ڕەببانی، مەدەد یا شای بوخارایێ

.

عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

 

 

باسی ئه سحاب


عومەیرى کوڕى وەهب لە بەرەى کافرانا بەشدارى جەنگى بەدرى کردوە، کافرەکان عومەیریان لە پێشەوە ناردوە بۆ ئەوەى سوپاى موسوڵمانان بخەمڵێنێ و بزانێ چەند کەس دەبن، ئەویش هات و ئەو کارەى بۆ کافران کردو زۆر سورو موکوڕ بو لەسەر ئەوەى کافرەکان  نەچنە ناو جەنگەکەو بکشێنەوە، دواى ئەوەى جەنگ دەستى پێکرد وەهبى کوڕى عومەیرى کوڕى وەهب یەکێک بو لەو کەسانەى کە لە بەدرا بە دیلى گیرا، ڕیفاعەى کوڕى ڕافیعى کوڕى مالیکى زورەقى یەخسیرى کرد، عومەیر گەڕایەوە بۆ مەککە، صەفوانى کوڕى ئومەیە لە حیجرى ئیسماعیلا لە لاى کەعبەدا لەگەڵیا دانیشت و پێى گوت: هەرچى قەرزت هەیە بژاردنیان لەسەر من و بەڵێنیش بێ هەتا ماووم ماڵ و مناڵەکانت بەخێو بکەم، ئەوەندەو ئەوەندەش پارەت پێ دەدەم بەو مەرجەى برۆى هەتا موحەممەد نەکوژى نەیەیتەوە! عومەیر ڕازى بو، گوتى: من بیانویەکیشم هەیە خۆم بگەیەنم بە موحەممەد، دەڕۆم و دەڵێم: هاتوم کوڕەکەم بکڕمەوەو ئازادى بکەم!.

.

عومەیر گەیشتە مەدینە، لەو کاتەدا پێغەمبەرى خوا() لە مزگەوتا بو، عومەیر ڕۆیشتە ناو مزگەوتەوەو شمشێریشى پێبو، کاتێ پێغەمبەر() چاوى پێى کەوت فەرموى: ئەمە دەیەوێ غەدرو خیانەتێک بکات، بەڵام خواى گەورە ڕێى لێ دەگرێ. دوایى عومەیر ڕۆیى بۆ ئەوەى هەرچۆنێک بوە خۆى لە پێغەمبەر() نزیک بکاتەوە، پێغەمبەر() پێى فەرمو: ئەوە بۆ چەکت پێیە؟ عومەیر گوتى: لە بیرم چو کاتێ هاتمە ناو مزگەوتەوە دایبنێم، پێغەمبەر() فەرموى: ئەى بۆچى هاتوى؟ گوتى: هاتوم کوڕەکەم بکرمەوەو ئازادى بکەم.. پێغەمبەر() پێى فەرمو: ئەى لە حیجرى ئیسماعیلا لەگەڵ سەفوانا چ بریارێکتان داوە؟ عومەیر گوتى: چ بڕیارێک؟ بێ ئاگام!.. پێغەمبەر() فەرموى: تۆ بریارت داوە من بکوژى و ئەویش بەڵێنى پێداوى ئەوەندەو ئەوەند سەروەت و سامانت پێ بداو قەرزەکانت ببژێرێ و ماڵ و مناڵت بەخێو بکات. عومەیر گوتى: أشهد ان لا اله الا الله و أنک رسول الله، ئەى پێغەمبەرى خوا()! بەخوا جگە لە خۆم و سەفوان کەس ئاگاى لەم کەین و بەینە نەبوە، ئێستا من دڵنیام کە خواى گەورە ئەمەى بۆ تۆ باسکردوە!.. پێغەمبەر() فەرموى: دەى ئاسانکارى بکەن بۆ براکەتان و دیلەى بۆ ئازاد بکەن!. ئیتر وەهبى کوڕى عومەیر بە بێ هیچ بەرامبەرێک ئازاد کرا.

.


عومەیر گەڕایەوە بۆ مەککەو لە سەفوان نزیک نەبویەوە، ئیتر سەفوان زانى کە باوەڕى هێناوە، عومەیر بو بە باوەڕدارێکى باش، دوایى کۆچى کرد بۆ مەدینەو لە خزمەت پێغەمبەرا() بەشدارى لە جەنگى ئوحودو جەنگەکانیترا کرد.


.

ئازاد عباس گڵێجاڵی

له کتێبی (الشامل)ـەوە

عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

ئەم ١٧ که‌سه‌ مەلائیکە واتە فریشتە دوعایان بو دەکات ...

 

هه‌رکه‌سێک صلاوات بدات له‌سه‌ر  پێغه‌مبه‌ری خودا

❷  هه‌رکه‌سێک ماڵ و سامان ببه‌خشێت له‌ پێناو خودا.

.

هه‌رکه‌سێک له‌ رێزی پێشه‌وه‌ی نوێژی جه‌ماعه‌ت بێت.

هه‌رکه‌سێک له‌ نوێژی جه‌ماعه‌ت له‌ لای راستی ئیمامه‌وه‌ بێت.

.

هه‌رکه‌سێک رێزی نوێژی جه‌ماعه‌ت به‌یه‌کتری بگه‌یه‌نێت.

ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌ڵێن (ئامین) له‌ نوێژی جه‌ماعه‌تدا.

.

هه‌رکه‌سێک بمینێته‌وه‌ و دابینشێت له دوای‌ نوێژی جه‌ماعه‌ت.

هه‌رکه‌سێک نوێژی به‌یانی و عه‌سر به‌ جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام بدات.

.

هه‌رکه‌سێک شه‌وان به‌ ده‌ست نوێژ بخه‌وێت.

هه‌رکه‌سێک بۆ برایه‌کی موسڵمانی بپارێته‌وه‌ بە پاشمله.

.

هه‌رکه‌سێک دابنیشت و چاوه‌روانی کاتی نوێژ بکات.

هه‌رکه‌سێک به‌ رۆژوو بێت و پارشێو بکات.

.

هه‌رکه‌سێک میوانی رۆژووانی هه‌بێت و بۆی بپارێته‌وه‌.

هه‌رکه‌سێک سه‌ردانی نه‌خۆش بکات.

.

هه‌رکه‌سێک قسه‌ی خێر بکات له‌سه‌ر نه‌خۆش، یان له‌سه‌ر مردوو

هه‌رکه‌سێک خه‌ڵک فێری کاری خێر و باش بکات.

.

⓱  هه‌رکه‌سێک ته‌وبه‌ بکات و بگه‌رێته‌وه‌ بۆ لای خودا.

.

عبدالرئوف اشنویی محمودزاده

رووداویک له ئیمامی عومەر


دەگێڕنەوە....

(ئیمامی عمر) لە (شام) گەڕایەوە بەناو خەڵکی دا دەگەڕا بۆ ئەوەی هەواڵی خەڵکی بپرسێ بەلای پیرەژنێک تێپەڕی لێی پرسی (عمری کوڕی خطاب) چی بەسەر هات...؟

پیرەژنەکە گووتی بە سەلامەتی لە (شام) گەڕایەوە

(ئیمامی عمر) فەرمووی ڕات چییە بەرامبەری..؟

پیرەژنەکە گووتی خوا پاداشتی نەداتەوە

.

(ئیمامی عمر) فەرمووی بۆچی...؟

پیرەژنەکە گووتی لەو کاتەی بۆتە خەلیفە هیچ یارمەتیەکی  منی نەداوە

(ئیمامی عمر) فەرمووی جا چۆن (عمر) بزانێت تۆ لێرەی...؟

.

پیرەژنەکە گووتی (سبحان اللە) خەلیفە دەبێت ئاگاداری ژێر دەستەکانی بێت لە (ڕۆژهەڵات) تا (ڕۆژئاوا)

(ئیمامی عمر) گریاو گووتی وای (عمر) لە تۆ، هەموو کەس لە تۆ زاناترە هەتاوەکو ئەو پیرەژنەش ئینجا بە

 پیرەژنەکەی گووت ئەو زوڵمەی (عمر) لە تۆی کرد بە چەندە پارە دەڵێی لێت دەکڕمەوە تاوەکو لە ئاگر بیپارێزی پیرەژنەکە گووتی گاڵتەم پێ مەکە ڕەحمەتی خوات لێبێت.

.

(ئیمامی عمر) گووتی گاڵتەت پێ ناکەم بەڕاستمە وازی لێ نەهێنا هەتاوەکو بە (۲٥) دینار لەگەڵی ڕێکەوت ئینجا خەریکی نوسینی مامەڵەکە بوون ،

.

لەو کاتە (ئیمامی علی و عبداللەی کوڕی مسعود) بە لایان دا تێپەڕین...

گووتیان (السلام علیک یا ٲمیر المٶمنین) پیرەژنەکە کە زانی ئەوە (ئیمامی عمرە) بە هەردوو دەستەکانی لە سەری خۆیدا گووتی وای لەو تاوانەی من کردوومە من جنێوم بە ئەمیری بڕواداران داوە

(ئیمامی عمر) فەرمووی تۆ هیچ تاوانبار نیت ئینجا داوای پەڕاوێکی کرد لەسەری نوسی...

.

(بەناوی خودای گەورەو میهرەبان)

عمر ئەو زوڵمەی لەو پیرەژنە کڕیەوە بە (۲٥) دینار لێرەوە عمر هیچی لەسەر نییە هیچ تاوانێکی لەسەر نەما لەو کاتەی کە لە ڕۆژی مەحشەر لەپێش خوای پەروەردگار دەوەستێ

شاهیدەکان بریتی بوون لە

۱ـ علی کوڕی ابی طالب

۲ـ عبداللەی کوڕی مسعود

ئینجا نامەکەی دا بە یەکێک لە کوڕەکانی گووتی ئەو نامەیە لەلات بێت ئەگەر مردم بیخەرە ناو کفنەکەم بەڵکو لە ڕۆژی دووایی شاهێدیم بۆ بدات...

.

.

.

موحیبانی شێخانی بیارە

Karzan Kawreny

عبدالرئوف اشنویی محمودزاده